پۆلیسی تورک ئەشکەنجەی هاووڵاتییەکی خاوەن پێداویستی تایبەتیدا

لە وان بەرخۆدان لە بەرانبەر دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی بەردەوامە و پۆلیسی دەوڵەتی تورک ئەشكەنجەی هاووڵاتییەکی خاوەن پێداویستی تایبەتی بە ناوی ئەنەس یاکن دا. بنەماڵەی یاکن ئاماژەیان بەوەکرد کە دەچنە دادگا و سکاڵا تۆمار دەکەن.

قڕکردنی سیاسی

پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر گەل کە خاوەندارێتیان لە ئیرادەی خۆیان دەکرد، چەندین کەس دەستبەسەرکران، یەکێک لەو هاووڵاتیانە کەمئەندامە بە  ناوی ئەنەس یاکنی تەمەن ٣٥ ساڵە.

دوای دەستبەسەرکردن پۆلیس بە دڕندانەترین شێوە ئەشکەنجەی ئەنەس یاکنی دا. پاشان بنەماڵەکەی چوونە بنکەی پۆلیس و ئاماژەیان بەوەکرد کە خاوەن پێداویستی تایبەتە، لەسەر خواست و نکۆڵیکردنی بنەماڵەکەی ئەنەس یاکن ئازاد کرا.

بنەماڵەی ئەنەس یاکن ئاماژەیان بەوەکردووە لەسەر ئەشکەنجەدانی کوڕەکەیان لە لایەن پۆلیسەوە دەچنە دادگا و سکاڵا تۆمار دەکەن.