لە مێرسین ١١ کەس زیندانی کرا، بۆ ١٠ کەسیش بڕیاری سنورداشکردن درا

دادگای تورک پەیوەست بە ٢٩ کەس کە لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا دەستبەسەرکرابوون، ١١یان زیندانی کرا و بۆ ١٠ی دیکەیان بڕیاری سنورداشکردنیان بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا درا.

قڕکردنی سیاسی

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتیی کۆماری مێرسیندا لە ١٤ی شوبات لە ناوچەکانی تۆرۆسالار، ئاکدەنیز و تارسوسی مێرسین هەڵکوترایە سەر چەندین ماڵ و ٢٩ کەس کە ١٠کەسیان خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان دەستبەسەرکران.

دوای ئیفادە وەرگرتنیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مێرسین، ئەمڕۆ ٢٩ کەسەکە نێردرانە داواکاری گشتیی. لە دوای ئیفادەی داواکاری گشتیی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی ڕێکخستنیی" بە داواکاری زیندانی کردن ڕەوانەی دادگای سزای سوڵح کران.

دوای ئیفادەی داواکاری گشتیی بە مەرجی چاودێری یاسایی ٨ کەس ئازاد کرا، ١١ کەسیش بۆ بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی ڕێکخستنیی" زیندانی کران. بۆ ١٠ کەسی دیکەیان کە خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان لە چوارچێوەی هەمان لێپرسینەوەدا دەستبەسەرکرابوون، بڕیاری سنورداشکردن درا.