شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی گەیشتنە سلێمانی
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانی لە شاری هەولێر، ئەم ئێوارەیە گەیشتە شاری سلێمانی و وابڕیارە سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە کۆبوونەوە ئەنجام بدەن.

لە چوارچێوەی کۆبوونەوە و سەردانە سیاسییەکانیان لە هەرێمی کوردستان، شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانیی و دیموکرایی گەلان (دەم پارتی) گەیشتنە سلێمانی و وابڕیارە لەگەڵ هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق کۆبوونەوە ئەنجام بدەن.