لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١١ حاڵەتی مردنی گوماناوی، ٦ کەسیان ژنن

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، لە چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١١کەس بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە کە لەو ژمارەیە ٦کەسیان ژنن.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووتەوە: "لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە شارەکانی بوکان، کرماشان، نەهاوەند، ماهیدەشت، ورمێ، مەهاباد، قەسری شیرین، و شابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ١١کەس بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە کە لەو هەژمارە ٦ کەسیان ژنە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ناوی گیانبەخت کراوانی بڵاو کردەوە: "ڕەزا بازوەند، هادی قادری، هۆمایون شومال، محەمەد ئەمین عەبدی، ئومید عەباسی، ئێحسان سپێهری، ئومێد کەفاری، مەنزەر سەعیدی، فریشتە قاسمی، مینا غولامی، فاتمە بالانجی، پەروین محەممەدی، و لیا حسێنی."

کۆمەڵگەی مافی مرۆڤ هۆکاری مردنەکانی بۆ بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی و نەبوونی پشتیوانی دۆخی دەروونی ڕاگەیاندووە.