ڤەژین ئارارات: بەم شکۆمەندییەوە گەورە دەبین و سەردەکەوین
ڤەژین ئارارات بەهۆی شەهیدبوونی برا و هەڤاڵی خۆی عەگید ڕۆژ، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و گەلی کورد کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان بە قارەمانێتی عەگیدەکانەوە گەورە دەبن و سەردەکەون.
ڤەژین ئارارات بەهۆی شەهیدبوونی برا و هەڤاڵی خۆی عەگید ڕۆژ، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و گەلی کورد کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان بە قارەمانێتی عەگیدەکانەوە گەورە دەبن و سەردەکەون.
ڤەژین ئارارات خوشک و هەڤاڵی ڕۆژنامەنووس عەگید ڕۆژ، لە چیاکانی کوردستانەوە نامەیەکی بۆ بنەماڵەکەی و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان هەنارد.
لە نامەکی ڤەژین ئارارات دا هاتووە:
"ئێمە ئەمڕۆ جارێکی تر شاهیدی بەڕێکردنی عەگیدێکی وڵاتەکەمانین. شەهادەتی هەڤاڵانمان بە دڵنیاییەو بۆ ئێمە مایەی شانازی و سەربەرزییە، هەروەها نیشانەی دۆزی رەوای گەلەکەمان و بەڵێن و پەیمانێک بۆ پێداگریکردن لەسەر ژیانێکی ئازادە."
بۆ بنەماڵەی هێژا و گەلی وڵاتپارێزمان؛ سەرەتا سەری دایکم، باوکم، خوشک و براکانم، هەموو گەلەکەمان و شەڕڤانانی ڕاگەیاندنی ئازاد، سەلامەت بن. شەهیدبوونی هەڤاڵ و برای من عەگید وەکوو ئێوە کاریگەری زۆری لەسەر منیش هەبوو. ئەم شەهیدبوونە خەمگینی کردین. هەروەها هێندەی ئەم خەمگینیە لە دڵی ئێمەدا هێز و توڕەیییەکی گەورەی دروستکردووە. حەقیقەتی شەهادەت کە ئەمڕۆ لە کەسایەتیی هەڤاڵ و برای من عەگیددا خۆی نیشانداوە، جارێکی تر بەبیری هەموومانی هێنایەوە کە دەبێت لە پێناوی چیدا لە دژی دوژمنانمان تێکۆشان بکەین. بەم مانایە شەهیدبوونی قارەمانی گەورەمان عەگید بۆ ئێمە مایەی هێز و بەرخۆدانە. بۆیە دەبێت کەس نەڵێت عەگید مردووە. هەتا بەرخۆدان گەورەتر و سەختتر بێت ئەوە عەگید و یادەوەرییەکانی کە لەگەڵماندا دەژیت، بۆیە دەڵێین شەهید نامرێت."
پێویستە هەموومان بە شەهیدبوونی عەگید سەربەرز بین
بنەماڵەی هێژام؛ پێویستە هەموومان بە شەهیدبوونی عەگیدەوە سەربەرز بین. چونکە بە ڕێگەیەکی پیرۆز و شکۆمەنددا شەهید بوو. کەواتە دەزانن کە عەگید هێمای کەسایەتی شکۆمەندی کوردە و دەتوانین هەتا کۆتایی شانازی بە کار و خەباتیەوە بکەین. هەرچەندە لەم کاتەدا زۆر خەمگینین، بەڵام کاتێک وڵاتەکەمان و عەفرینمان لە دەستی دوژمنان ڕزگار کرد، ئەو کات زۆر دڵخۆش دەبین. چونکە خەونی عەگیدمان عەفرینێکی ئازادکراو بوو، من وەک خوشک و هەڤاڵی لە تێکۆشاندا، بەڵێن دەدەم هەتا کۆتایی لە دووی خەونەکەی بەردەوامی بە تێکۆشان بدەم.
بە بەردەوامیدان بە ڕێبازی عەگید، هەموو شەهیدانی ڕێگەی فەلسەفەی ژیانی ئازاد بە ڕێزدارییەو بەبیر دێنمەوە. ئێمە لە پێناو وڵاتەکەماندا هەموو شتێکی خۆمان بەخشیووە، لە هەر کاتێدا کە پێویست بێ، ئامادەین گیانی خۆمان بدەین. بەڵام بە دڵنیایی خەونی عەگید و هەزاران عەگیدی دیکەی وڵاتەکەمان بەدی دێنین. ئێمە نەک هەر عەفرینێکی ئازاد، ئامەدێ ئازاد، هەولێرێکی ئازاد و مەهابادی ئازاد و کوردستانێکی ئازاد پێشکەشی شەهیدانمان دەکەین. شەهیدبوونی عەگیدی قارەمان، ڕووناکی ڕێگاکەمانە. بۆیە ئێوەش دەبێ هێز لەم شەهادەتە وەربگرن. هەروەها ئەوە بزانن کە بەهەزاران عەگید لە عەفرین، تشرین و هەموو وڵات لەسەر ڕێبازی عەگید درێژە بە تێکۆشان دەدەن. بە دڵنیاییەوە تۆڵەی عەگیدی قارەمانمان دەکەنەوە. شەهید نامرێت.