لە ئامەد چوارکەس زیندانی کرا
لە ٢٢ کەس کە لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکانی داواکاری گشتیی کۆماری ئامەد دا دەستبەسەرکرابوون، ٤ کەسیان زیندانی کرا.
لە ٢٢ کەس کە لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکانی داواکاری گشتیی کۆماری ئامەد دا دەستبەسەرکرابوون، ٤ کەسیان زیندانی کرا.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکاندا کە داواکاری گشتیی کۆماری ئامەد (دیاربەکر) دەستی پێکردبوو، لە ٢٢ کەس کە لە ١٤ی کانوونی دووەمدا دەستبەسەرکرابوون ١٣ کەس ئازاد کران. ٩ کەسیان ڕەوانە دادگای ئامەد کران. لە ٩ کەس کە ئیفادەیان لە لایەن داواکاری گشتییەوە وەرگیرا، ٥ کەسیان بە داواکاری کۆنترۆڵی دادوەری و ٤ کەسیان بە داواکاری زیندانی کردن ڕەوانەی دادگای سزای سوڵح کران.
دادگا ٥ کەس کە لە نێویاندا ئەندامی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (ئۆهەدە) لقی ئیستەنبوڵ، پارێزە هاکان ئاکایا هەیە بە بڕیاری مەرجی کۆنترۆڵی دادوەری ئازادنکران. ٤ کەس بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" زیندانی کران.
٤ کەسەکە کە زیندانی کران نێردران بۆ گرتووخانەی ئامەد.