بە دیمەن

بەرخۆدانی وان بەردەوامە: شەقام و گەلیش بۆ ئێمە شارەوانییە!

چالاکی شەرمەزارکردنی کودەتای قەیوم لە وان بەردەوامە و هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولانی حاتەم ئۆغوللاری لە چالاکییەکەدا گوتی: "گەل لەدژی دەسەڵاتی پاوانخواز، پشتگیری و گشتگیرکردنێکی بەرفراوانی شارەکان بونیاد دەنێت، شەقام و گەلیش بۆ ئێمە شارەوانییەکانە."

شەرمەزارکردنی قەیوم

هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغوللاری بە شداری چالاکی شەرمەزارکردنی دەستبەسەردا گرتنی شارەوانی گەورە شاری وانە، تولای حاتەم ئۆغوللاری لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا سزادانی شارەوانییەکانیان تۆڵەکردنەوەیە لە ئیرادی گەلی وان، لە دژی خواستی دەسەڵاتداری شان بە شانی گەلی وان دەوەستنەوە و تێکۆشانیان بەردەوام دەکەن.

لە بەردەمییدا تولای حاتەم ئۆغوللاری گوتی: "لە ١٥ی شوباتدا کە بەڕێز ئۆجالانیان بە پیلانگێڕییەک هێنایەوە بۆ تورکیا، قەیومییان سەپاندە سەر ئیرادەی گەلی واندا. لە پێناو دیموکراسییدا هەرچی قوربانییەک هەبێت دەیدەن، لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین و پشتگیری لە هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانمان دەکەین. تێکۆشانی دیموکراسییمان بەرفروانتر دەکەین. لە دژی ڕێژمی پاوانخواز و کۆڵۆنیالی کە دەیوسترێت لەم وڵاتدا بسەپێندرێت، تێکۆشانی دیموکراسیانەمان لە چوارچێوەیەکی بەرفراواندا نیشان دەدەین."

تولای حاتەم ئۆغوللاری: سەپاندنی قەیوم جێگەی قبوڵکردن نییە

لە کۆتایی قسەکانیدا تولای حاتەم ئۆغوللاری ئاماژەی بەوەدا لە قۆناغێکدا کە پرۆسەی دیالۆگ دەستپێکراوە، بەهیچ شێوەیەک سەپاندنی قەیوم قبوڵ کراو نییە و بە توندی شەرمەزاری کرد و گوتی: "سەپاندی قەیوم بەسەر شارەوانی واندا کارێکی ئەنقەست و بە زانابوونە، چونکە لە ڕۆژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی سەر بەڕێز ئۆجالاندا ئەنجام دراوە."

بەدەپە: بە هۆکاری ئەوەی هەڵبژێردراون، دەخرێنە زیندانەوە

هەر لە چالاکییەکەدا هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلچگون ئوچار قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا هۆکاری دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانیان تەنها لەبەر ئەوەی هەڵبژێردراوی ئیرادەی گەلن و بە هۆکارەیە دەخرێنە زیندانەوە. ئوچار ئاماژەی بەوەدا مێژوو سەلماندوویەتی هەرگیز ئیرادەی گەلی وان لە پێش ستەمی دەسەڵاتدارییدا چۆکی دانەداوە.

ئوچار لە دێژەی قسەکانییدا دەستنیشنایکرد سەپاندی قەیوم هێرشە لەسەر ئەو پرۆسەیەیی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردوە.

بەرخۆدانەکە سات بە سات بەرفراوانتر دەبێت. پۆلیس لە دژی گەل چەک بەکاردەهێنێت. بە گوێرەی زانیارییە دەستخراوەکان؛ نزیکەی ١٠ هەزار پۆلیس گەمارۆی شارەکەیان داوە.

لە دوای تەواوبوونی قسە و پەیامەکان، جەماوەر بە ڕێپێوان و وتنەوەی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "هەزار سڵاو لە ئیمراڵی"، "عەبدوڵا زەیدان شکۆمانە"، "بە بەرخۆدان سەردەکەووین" و "بژی بەرخۆدانی گەلی وان" بە شەقام و گەڕەکانی شارەکەدا گەیشتنە باڵەخانەی وانی دەم پارتی.

وەستانەوە لە دژی گەمارۆدانەکانی پۆلیس

بە گەیشتنی جەماوەرەکە بە باڵەخانەی دەم پارتی، پۆلیس گەمارۆی باڵەخانەکەی دا و ڕێگری لە هاتنەدرەوەی کەسانی نێو باڵەخانەکە کرد. بەو هۆکارە پێدادان لە نێوان جەماوەر و پۆلیسدا درووست بوو. دوای ئەوەی جەماوەر هەموو بەربەست و گەمارۆکانی پۆلیسیان تێکشکاند بە وتنەوەی درووشمەوە بە ڕێپێوان ڕۆشتنە گەڕەکەکانەوە.

ڕێپێوانەکە لە چەندین گەڕەک دێژەی هەبوو. لە تەواوی چالاکییەکاندا ئاماژە بە پشتیوانکردن لە ئیرادەی گەل و بەرفراوانکردنی بەرخۆدان کرا.