دەوڵەتی تورک سنوری ئامێدی بۆردوومان کرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەندین جار فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەند گوندێکی سنوری ئامێدی بۆردوومان کرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەندین جار فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەند گوندێکی سنوری ئامێدی بۆردوومان کرد.
بە گوێری ئاژانسی ڕۆژ نیوز، بەرەبەیانی ئەمرۆ سێ جار فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورک چیایی مەتینای بۆردوومان کرد.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە؛ دواتر فڕکەی جەنگی دەوڵەتی تورک لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ دا گوندی گوهەرزێ و بەلاڤای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆکی بۆردوومان کردووە.
هەروەها دەوروبەری کاتژمێر ١٠:٠٠دا دیسانەوە فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چوار جار گوندەکانی گوهەرزی و بلاڤێی بۆردوومان کردووەتەوە.
زانراوە جموجۆڵی فڕۆکە بەسەر ئاسمانی هەرێمەکەدا بەردەوامە.
دەربارەی دەرنجام و زیانی بۆردوومانەکەوە جگە لە زیان گەیاندن بە سروشتی ناوچەکە، هیچ زانیارییەکی دیکە بەردەست نییە.