هێزەکانی تۆڵەکردنەوەی گەریلا لە هەموو جیگەیەکن

لە بەرانبەر پڕوپاگەندە تاریکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، گەریلا ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبێت، لە ڕووی سەربازی و تەکنیکییەوە بووە بە خاوەنی ئەو هێز و هونەرەیی کە گورزی کوشندە لە دووژمن بدات. چالاکی ٣٠ی کانوونی دووەمی گابارا نموونەیەکی ڕوونی ئەو بەهێزییە.

چالاکی گابار

هەرچەندە بەرپرسانی تورک دەڵێن، 'تەنانەت ژمارەی پێڵاوەکانیانیش دەزانین، دەزانین چەندییان لێ ماوەتەوە، هەموو سنوورەکانمان پاککراوەتەوە' لە گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە وەک هەموو جارێک بە پراکتییکییانەوە وەڵامی ئەم قسە و پاگەندانە دەدەنەوە و هەموو درۆکانیان بەتاڵ دەکەنەوە. هەربۆیە هەر چالاکییەکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان وەڵامێکی ڕاستەخۆیە لە بەرانبەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تایبەتی پڕوپاگەندەی ئەوە دەکات لە باکووری کوردستان گەریلا نەماوەتەوە و هەوڵدەدات بەم پڕوپاگەندەیە بڕوا بە هەمووان بکات. بەڵام هێزەکانی گەریلا هاوشێوەیی هەموو جارێک و لە جێ و کاتی خۆییدا وەڵامی داگیرکەران دەداتەوە. هەر بۆیە لە ٣٠ی کانوونی دووەم لە بۆتان لە بەرانبەر بارەگای تابووری سەسلیج و هەندێک بیرە نەوتدا لە گاباردا چالاکییەکی گەورە ئەنجام درا و پەیامێکی بەهێز درا.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەخۆدانێکی لەوجۆرە ئەنجام دەدەن کە لە جیهاندا شێوەیی نییە. بۆیە دەبێت زۆر بە باشی لە هەموو چالاکی و هەر هەنگاوێکی گەریلا تێبگەیەنرێت. لەبەرئەوەی هیچ چالاکییەکی گەریلا لە خۆڕا نییە؛ هەریەک لەوانە هەڵگری پەیامێکە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناتوانێت خۆی لە بەرانبەر هەناسەدانی گەریلاکانی کورد ڕابگرێت و لە هەر فرسەتێکدا هێرشی سەر گەلی کورد دەکات. دەڵەتی تورک لەم چوارچێوەیەدا بە زۆری هێرشی سەر باشووری کوردستان دەکات و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومان خەڵکی سڤیل دەکات. میت بۆئەوەی بتوانێت لە باشووری کوردستان ئۆپەراسیۆنە پیسەکانی بەڕێوەبەرێت لەگەڵ پاراستنی پەدەکەدا لە هاوکاریدایە و بەم شێوەیە خوێنی کوردان دەڕژێنێت. هەر بۆیە هەموو هێرشەکانیان بە ئەنقسەت و پلانداڕێژییەوە ئەنجام دەدرێت.

لەم کۆتاییەنەدا لە ٢٧ی کانوونی دووەم لە گوندی شەهێی شارۆچکەی دینارتەی سنووری ئاکرێ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەندامی هۆزی زێباری جافەر جەلال و هاوژینەکەی توتێ لە لایەن میت و پاراستنەوە بە ئەنقەست کرانە ئامانج و تیرۆر کران. هەرچەندە ئەمە نە یەکەم و نە کۆتا کۆمەڵکوژییە؛ لەبەرئەوەی هێرشی لەم جۆرەی دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر گەلی کورد هەموو ڕۆژێک لە ئارادایە. بەڵام گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە هێزی فیدای و تۆڵەکردنەوەیان، بە چالاکییەکانیان وەڵامی ئەم کۆمەڵکوژییە دەدنەوە و گورزی کوشندە لە دەوڵەتی تورک دەدەن.

دەبێت چۆن لە پەیامی هەپەگە تێبگەین؟

گەر بمانەوێت لە ستراتیژی تەڤگەری ئازادی کورد تێبگەین دەبێت زۆر بە باشی لە پەیامی هەپەگە تێبگەین. لەبەرئەوەی تا ئەوەی کۆمەڵکوژی لەسەر ئەم خاکە لە دژی گەلی کورد بەردەوام بێت، گەریلایش ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبێت و گورزی کوشندە لە دەوڵەتی تورک دەدەن. ئەم چالاکیانە چالاکییەکی ئاسایی وەڵام دانەوە نەبوو. گەریلا پەیامێکی ڕوونی دا بەوکەسانەی کە باوەڕیان بە دەوڵەتی تورک و درۆکانیان هێناوە؛ گەریلا هەموو کاتێک لە هەموو جێگەیەکدایە.

وەک ئەوەی چەندین جار بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی ڕایگەیاندووە؛ گەریلا ئەزموون و توانای تەکنیکی خۆی زیاد دەکات و لە ڕووی سەربازییەوە گەریلا خاوەنی ئەو هێزە تەکنیکییە لە هەر فرسەت و لە هەرجێگەیەک دەتوانێت گورز لە دەوڵەتی تورک بدات. لە لێدوانی فەرماندەکانی تەڤگەری ئازادییدا ئەوە دەبینرێت، گەریلا هەموو ڕۆژێک زۆر زیاتر بەهێزتر دەبن، لە ڕووی تەکنیکی و سەربازییەوە دەبنە خاوەنی ئەو هونەر و توانایەیی کە گورزی کوشندە لە دەوڵەتی تورک بدەن. ڕاستی ئەو شەڕەی لەمڕۆدا لە کوردستاندا بەڕێوەدەبرێت بەم شێوەیە. تەڤگەری ئازادی لە گۆڕەپاندا بە زمانی چالاکییەکانییەوە قسەدەکات و چالاکییەکەیی ئەم دوایانەی گابار نموونەیەکی ڕوونی ئەم بەهێزییەی گەریلایە.