هەپەگە: هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ٥١ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کراوە

هەپەگە ڕایگەیاند فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشەکانی و ٥١ جار بۆردوومانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایی کردووە.

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

لە ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە زانیاری ورد لەسەر چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خراوەتە ڕوو:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ

١٢ی شوبات لە کاتژمێر ١١:٠٥دا لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە تەکنیکی نیشانەشکێنی کامێرایەی چاودێری وزەوەرگر و ئامێرێکی دەنگ وەرگری داگیرکەران تێکشکێندرا.

١٢ی شوبات لە کاتژمێر ١٣:٤٠ و ١٣:٥٥دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس ٣ جار گورز لە داگیرکەران وەشێندرا و لە ئەنجامدا کامێرایەکی چاودێری، دۆشکەیەکی ٥٧ ئینج و هەستەوەرێکی دەنگ گر تێکشكیێندرا.

لە هەرێمی خواکوڕک؛

١٥ت شوبات لە کاتژمێر ١١:٠٥دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.

١٦ی شوبات لە کاتژمێر ٠٩:٢٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا بە تەکنیکی نیشانەشكێنی هێزەکانی یەژا ستارمان کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران تێکشکێندرا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو

١٢ی شوبات لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کران.

١٥ی شوبات لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کرا.

هێرشەکانی سووپای تورکی داگیرکەر؛

لە نێوان ١٢ تا ١٧ی شوبات لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شەهید شەریف، کەندەکۆلا، سنین، گۆشین ١٢ جار، لە هەرێمی قەندین گۆڕەپانەکانی بێپالا، کۆتۆمان، شاخی٢٣، بۆکریسکان، قەلاتێ، شاخی شەهید عەگید ٦ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی کانی سارکێ، یەکمالێ، دێڕەشە، بلندبازێ، شاخی کون، شآخی ڕەشید، چەمی‌ڕۆبۆتکی، خێرێ ١٤ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بێشیلی، سەری مەتینا، شێلازێ ٨ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی جودی، شاخی ئامێدی، شاخی بەهار ١١ جار؛ بە گشتی ٥١ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران."