چالاکییەکان لە دژی کودەتای قەیوم بەردەوامە

ماوەی چوار ڕۆژە چالاکییەکان لە دژی سەپاندی قەیوم بەسەر شارەوانی گەورە شاری واندا بەردەوامە.

شەرمەزارکردنی قەیوم

لە دوای سەپاندی قەیوم بەسەر شارەوانی واندا، لە ١٥ی شوباتەوە لە کۆیی گەڕەکەکانی شارەکەدا چالاکیی ئەنجام دەدرێت و بەردەوامە.

لە گەڕەکەکانی خاچۆرت، ئاککۆپرو، شابانیە، بۆستانچی، یەنپلیک، سوپهان و شەهید فراتی وان گەنجان دەرژێنە کۆڵانەکان و سەپاندنی قەیوم شەرمەزار دەکەن.

گەنجان بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "قەیومی دز لە کوردستان بڕۆ" لە گەڕەکەکاندا ئاگر دەکەنەوە و ناڕەزایەتی نیشان دەدەن. لە بەرانبەردا پۆلیس بە گازی فرمێسک ڕێژ و گولەی پلاستیکی هێرشی سەر گەنجان دەکات. گەنجانیش بە یاری ئاگرین و بۆمبی دەنگییەوە وەڵامی پۆلیس دەدەنەوە.