زاپ چیرۆکی شەڕڤانێکی عەرەبی نوسیوەوە کە لە شاری حومسەوە ڕاپەڕی، شارێک کە شاهیدحاڵی خوداوەندی ڕۆژی کردووە و ڕووی کرد لە وڵاتی ئاگر و ڕۆژ. ناوی چیرۆکەکە: مۆردەم عەیلولە
عەبدوڵا نەبو، لە شاری حومس لە دایکبووە کە ئەم شارە لەمڕۆدا بە زەحمەت پێناسەدەکرێت و بە فەرمانەکانی دەقی ڕەشەوە دەناڵێنێت. ئەو لە دایکبووونی خۆی کرد بە چارەنووسی ئازادی.
نەک بە تەنها گەنجانی کورد، بەڵکو هەموو گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە سەر خاکی خۆیان ئازاد نەبوو. گەلی عەرەب کە لە چەندین قۆناغی مێژوودا بە هونەری جەنگ و دەوڵەمەندی کەلتووری خۆیانەوە حکومدار بووە، وێڕایی هەموو ئەو دەرفەتانە لە کۆتاییدا نەیاتوانی ببنە یەک و تا ئەوەی ببنە خاوەن وڵاتێکی ئازاد. گەلی عەرەب بە ئازار، قوربانی و جەنگاوەری ڕۆڵەکانی خۆی پەروەردە کردبوو. وە بووە جێگەی لە دایکبوونی چەندین شەڕڤانی ڕەسەن.
عەبدوڵا لە جێگەیەکی وەها، لە ناو بنەماڵەیکی لەم شێوەدا، بە میراتییەکی گەورەی کەلتووری لەم شێوەیە گەورە و پەروەردە بوو. دەیگوت، 'بەرلەوەی بەشداری ناو پارتی ببم، هەستم بە بەتاڵی دەکرد، دەمویست کارێک بکەم'. لە تەمەنی لاوێتی خۆییدا کە تازە هەنگاوی نابوو، لەگەڵ بنەماڵەکەییدا لە سووریاوە کۆچی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد، ئاشنای حەقیقەتی گەلی کورد بوو. کاتێک کە چاوی کردوە، بە سەرنجی منداڵێکی تازە لە دایکبووەوە، لێکۆڵینەوەی لە چاند و بەرخۆدانی گەلی کورد کرد.
عەبدوڵا نەبو لە تەمەنی گەنجی خۆییدا گەنجانی کوردی وڵاتپارێزی ناسی، لەگەڵییاندا بووە هەڤاڵ و بە کاریگەری خۆشەویستی ئەوانەوە لەو خاکەدا بەشداری تێکۆشانی گەنجانی کوردی وڵاتپارێز بوو. عەبدوڵا دەیگوت، 'لەبەرئەوەی ئاشنای مێژووتان نیم، باش یەکتر ناناسین. بەڵام تێکۆشانی گەلەکانمان دەناسین' تەڤگەری ئازادی کوردستان- پەکەکەی ناسی کە ڕووناکی دۆزی کوردی بە شکۆ بوو.
دوای ئەوەی ئاشنای فەلسەفەی فرەچەشنی گەلانی ڕێبەر ئاپۆ بوو، بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی ژیان سوێندی خوارد. لە شارەکەی خالد بن وەلیدەوە بەڕێکەوت کە سیمبوڵی شەڕڤانێتی بوو، لە شارەکەی حەسەن عەلی ئاکلیح مەزن بوو کە لە دژی ئەشکەنجەی ڕژێمی بەعس گڕی لە جەستەی خۆی بەردا و ڕووی کرد لە چیاکانی کوردستان کە بوێرترین شەڕڤانەکانی سەردەمی تێدا کۆبوونەتەوە.
عەبدوڵا لە ساڵی ٢٠١٦دا بەشداری ناو ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی کورد بوو، لە چیاکانی کوردستان ئاشنای حەقیقەتی ئەو شەرڤانانە بوو کە لە پێناو هەموو گەلاندا شەڕ دەکەن. ناوی خۆی گۆڕی بۆ 'مۆردەم' کە بە کوردی بە مانای 'مرۆڤ' دێت. بۆ ژیانی یەکسان، شکۆمەند و ئازادی گەلان بەشداری نێو حەقیقەتی شەڕڤانانی فیدای بوو.
لەبەرئەوەی زمانی کوردی نەزانیبوو، بە ڕووخۆشی خۆیەوە گوزارشتی لە خۆی دەکرد. لە ماوەیەکی کەمدا وێڕای سەختی هەلومەرجەکانی خۆشەویستی هاوڕێیانی و چیاکانی لە دڵی خۆییدا ناونشین کرد.
ڕەنجی دا و لە نێو هەلومەرجی سەختی باران، لافاو، بەفر و سەرمادا ئەرزاق و جبەخانەی بۆ هاوڕێکانی دەربرد و لە هەوڵداندا بوو. هەرچەندە کاری دەکرد زۆر باشتر لە بەهاداری کارەکەی تێدەگەشت. هەرچەندی ڕەنجی دەدا لە هەستی سەرلەنوێ خۆ درووستکردنەوەدا بوو. مۆردەم کە لە چەندین گۆڕەپاندا گەریلایەتی کرد، لە کۆتاییدا ڕوویکردە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ.
گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بۆ مۆردەم بووە ئەو جێگەیەکی کە تێیدا سەرلەنوێ حەز بە ژیان بکات و پێناسەی ژیانی تێیدا بکاتەوە. مۆردەم عەلول کە دەیگوت، 'هەموو کاتێک لە شتێکم کەم بوو، ئەم نەقسە بوو. خودی ژیان بوونی نەبوو، بەڵام لە نێو پەکەکەدا هەموو شتێکم بینەوە. سەرلەنوێ هەموو شتێکم ناسییەوە' بووە جێگەی دەستپێکانێکی نوێ.
مۆردەم لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و چەندین گۆڕەپانی بەرخۆداندا بەشداری ناو تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا بوو. بە نزیکایەتی درووست و دڵخوازییەوە، بە نزیکایەتی یەکسانی لەگەڵ هاوڕێیانی کورد، عەرەب و تورک، بە هەڵوێستی ژیر و خەباتکارییەکانیەوە لە دڵی هاوڕێکانییدا جێگەی خۆی گرت. لە تونێلەکانی شەڕ، لە نێو هاوڕێکانییدا وەک 'مۆردەمی ئێمە' دەناسرایەوە. مۆردەم لەو باوەڕەدا بوو فیدایەتی بە گوفتار و قسەکردن نییە، بەڵکو بە ژیان دەنوێنرێتەوە. وە بەم باوەڕدارییەوە ڕووی کردە چیاکان.
گەریلا مۆردەم عەلول لە هاوینی ٢٠٢٤دا لە نێو هاوڕێیانیدا کۆچی کرد و بەشداری نێو کاروانی شەهیدان بوو. هەمیشە لە بیرەوەری هاوڕێیانیدا دەبێت بەو یادەوەرییانەی کە لەگەڵ هاوڕێیانیدا هەیبووە.