لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسییدا ٥٢ کەس دەستبەسەر کران

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ئەستەنبوڵ لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا بە گشتی ٥٢ کەس دەستبەسەر کران.

قڕکردنی سیاسی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسییدا لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا چەندین کەس لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەر کران. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە چەندین کەس دەستبەسەر کراون ئەندامانی کۆنگرەی دیموکراتیک (هەدەکە)، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، پارتی ڕەنج (ئەمەپ)، پارتی دامەزراندنەوەی سۆسیالیست (سەیەکەپە)، پارتی سۆسیالیسی بندەستان (ئەسەپە) و پارتی چەپی سەوزییانیش تێدایە.

داواکاری گشتی کۆماری ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکە لە دژی هەدەکە ئەنجام دراوە و لە چوارچێوەی لێپرسینەوەدا لە ١٠ شار بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ ٦٠ کەس دەرچووە و تا ئێستا ٥٢ کەس دەستبەسەر کراون.

لای خۆیەوە پارتی ڕەنج'ئەمەپ' ئۆپەراسیۆنەکانی دادگای دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند: "ئەم بێ قانونی و هەڵوێستە خۆویستانە شەرمەزار دەکەین. دەسەڵاتداری خۆسەپێن کە خواستێتی تورکیا بگۆڕێتە زیندانێکی گەورە، هەرگیز ناگات بە ئامانجی خۆی. ملکەچی ئەم عەقڵێتە نابین و درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین'