لە ڕۆژی زمانی دایکییدا داواکرا بۆ قسەکردن بە زمانی کوردی

لە چوارچێوەی ٢١ی شوبات ڕۆژی جیهانی زمانی دایکییدا لە چەندین شاری باکووری کوردستان و تورکیا چالاکی ئەنجام درا.

ڕۆژی جیهانی زمانی دایک

لە شارەکانی؛ ئامەد، دێرسیم، ڕحا، ئەنقەرە، ئەدەنە، هاتای و مێرسین بە چالاکی بەرفراوان و بە جۆشەوە لە چەندین شاری باکووری کورستان و تورکیا پێشوازی لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی کرا.

 لە چالاکییەکاندا جەختکرایەوە لەوەی هەموو زمانەکان و بە تایبەت زمانی کورد وەک زمانی پەرەوەردە کردن بناسرێن و بە شێوەکەی یاسایی ئەمە جێبەجێ بکرێت.

لە چالاکییەکەدا پەرلەمانتاران، سەندیکاکان، نوێنەران و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان ئامادەبوون. لە کۆیی چالاکییەکاندا ڕاگەیاندراو خوێندرایەوە و جەختکرایەوە لەوەی مافی هەموو کەسێکە بە زمانی دایکیی خۆیی بدوێت و بیربکاتەوە.

ئاماژەش کرا بەوەی چەندین ساڵە سیاسەتی تواندنەوە لەسەر زمانی کوردی لە ئارادایە و هەڵوێست نیشاندرا و گوترا دەبێت زمانی کوردی ببێتە زمانێکی فەرمی پەروەردەیی.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکاندا ئیدانەی خواستی دەوڵەت کرا بەوەی بە هەموو شێوەیەک تاکزمانی دەسەپێنێت.