دوو کەسی دیکە لە جزیرە دەستبەسەرکرا

لە ناوچەی جزیرەی شڕناخ لە هەڵکوتانەسەرماڵانی هێزەکانی دەوڵەتدا دوو کەسی دیکە دەستبەسەرکرا.

قڕکردنی سیاسی

ئەمڕۆ لە چوارچێوەی قڕکردنی سیاسییدا، هێزەکانی دەوڵەوتی تورک هەڵیانکوتایەسەر ماڵان و دوو کەسیان بەناوەکانی موراد باشتورک و موراد یەشار لە گەڕەکی کۆناکی ناوچەی جزیرەی شڕناخ دەستبەسەرکرد.

هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو دوو هاوڵاتییە دیار نییە، زانراوە دوای دەستبەسەرکردنییان ئەو دوو هاوڵاتییە براونەتە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە.