لە مەخموور چالاکی ئێشکگری بە بڕیاردارییەوە بەردەوامە

بە خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چالاکی ئیشکگری بە نۆرە وەرگتنیی گرووپی ١١٥هەمینەوە ٥٨٣ لە مەخموور بەردەوامە.

چالاکی ئێشکگری

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) چالاکی ئێشکگری کە لە ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٣ەوە بە ئامانجی مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێکراوە، بە نۆرە وەرگرتنی گرووپی ١١٥هەمینەوە ٥٨٣ ڕۆژ بەردەوامە.

لە چالاکییەکەدا گرووپی ١١٥هەمین بە بەرزکرنەوەی ئاڵای ڕێبەر ئاپۆوە گەیشتنە گۆڕەپانی چالاکییەکە. پێش وەرگرتنی ئێشکگرییەکە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ گیانی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری گیرا. دواتر لەسەر ناوی گرووپی ١١٤هەمین ئەمین مژینی قسەیکرد.

مژینی سەرەتای قسەکانی بە شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی دەستپێکرد و لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا ئامانجی پیلانگێڕی بۆ کۆتایهێنان بە گەلی کورد بوو لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا و گوتی: "دەبێت گەلی کورد بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی بەرفراونتربکات و دەستی ڕێبەر ئاپۆ لەو پرۆسەیەیی دەستی پێکردووە بەهێزتر بکات. بێگومان بە تێکۆشانمان ئازادی وی مسۆگەر دەکەین."

لە کۆتاییدا مژینی بانگەوازی لەگەلی کورد کرد بە پێكڕا پشتگیری بکەن لە پرۆسە چارەسەرییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و وتی: "کات کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە."

لە دوای قسەکان گرووپی ١١٥هەمین بە ووتنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"ەوە نۆرەی چالاکییەکەیان وەرگرت.