قەسەدە ناسنامەی پێنچ شەڕڤانی شەهیدی ڕاگەیاند
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ناسنامەی پێنج لە شەڕڤانانیی ئاشکرا کرد کە لە بەرخۆدانەکیان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ناسنامەی پێنج لە شەڕڤانانیی ئاشکرا کرد کە لە بەرخۆدانەکیان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی پێنچ لە شەرڤانانی ئاشکرا کرد کە لە کات و شوێنی جیاوازدا لە چوارچێوەی بەرگری و بەرخۆدانیان لە خاک و وڵاتدا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا شەهید بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە ناو و ناسناوی شەڕڤانانی شەهید کراوە ودەستنیشان کراوە شەڕڤانانیان بەوپەڕی ئیرادەوە تا دواهەناسەی ژیانیان بەرخۆدانیان کرد و گیانی خۆیان بەخشی لە پێناو ئامانجە پیرۆزەکانیاندا، لە سەنگەری بەرخۆدان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییدا شەهید بوون.
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا قەسەدە سەرساغی خۆی لە بنەماڵی هێژایی شەهیدان کردووە و بەڵێنی بەردەوامیدان لە بەرخۆدان تا گەیشتن بە ئامانجی شەهیدان دووپات کراوەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ناسنامەی شەهیدان بەم جۆرە خراوەتەڕوو:
ناسناو: قارەمان ئیلجاخ
ناو و پاشناو: ساڵەح محمەد سەلیم
ناوی دایک و باوك: ئایشە - محمەد
شوێنی لە دایک بوون: کۆبانێ
شوێن و کاتی شەهید بوون: کۆبانێ شێخلەر / ئەلشیوخ – ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥
*
ناسناو: عەبدود
ناو و پاشناو: محمەد زیاد ئەل حەسەن غەنام
ناوی دایک و باوك: نەوال - زیاد
شوێنی لە دایک بوون: دێرزۆر
شوێن و کاتی شەهید بوون: دێر حافر – ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
*
ناسناو: خالد
ناو و پاشناو: محمەد مەحمود حەسەن
ناوی دایک و باوك: سەمیرە
شوێنی لە دایک بوون: مەحمود
شوێن و کاتی شەهید بوون: دێر حافر – ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
*
ناسناو: عەلی چیچەک
ناو و پاشناو: محمەد نوری حسێن
ناوی دایک و باوك: سەباح - نوری
شوێنی لە دایک بوون: عەفرین
شوێن و کاتی شەهید بوون: بەندوای تشرین – ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
*
ناسناو: هۆگر حەسەکە
ناو و پاشناو: محمەد خالد نایف حەسەن
ناوی دایک و باوك: شەهناز - ناسیف
شوێنی لە دایک بوون: دێرەزۆر
شوێن و کاتی شەهید بوون: تەبقا-گوندی مەحمودییە – ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.