گەلی سوریانی ڕۆژی جیهانی زمانییان پیرۆز کرد

بە چەند چالاکییەک لە شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ، گەلی سوریانی ٢١ی شوبات ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی-یان پیرۆزکرد.

ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی

لە چوارچێوەی پیرۆزکردنی ٢١ی شوبات ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی-دا ڕێکخراوی ئولف تائوی سوریانی و ناوەندی توێژینەوە ستراتیژی سوریانی بە درووشمی "زمانی سوریانی ناسمانە و ئایندەمانە" چالاکییان ئەنجمادا.

قامیشلۆ

https://hawarnews.com/kr/uploads/images/202502/image_870x_67b8b34a1960d.jpg

لە چالاکییەکەدا کە لە هۆڵی کۆمەڵەی خێرخوازانی ئەرمەنییەکاندا ئەنجامدرا، ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی دەزگاکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، پارتی یەکێتی سوریانی، ڕێکخراوی بەیت نەهرەین و ڕۆشنبیر و هاوڵاتییانی سوریانی ئامادەبوون.

لە چالاکییەکەدا ئەندامی ناوەندی توێژینەوەی ستراتیژی سوریانی، جاک ئیشۆ بە سیمینارێک باسی لە قۆناغە مێژوویەکانی زمانی سوریانی کرد.

لە بەردەوامی چالاکییەکەدا چەندان کەسی ئامادەبووی ئاهەنگەکە قسە و ڕاوبۆچی خۆیان هێنایە زمان و ڕۆژی جیهانی زمانی دایکییان لە هەموو گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پیرۆز کرد.

چالاکییەکە بە ئاهەنگ و نمایشێکی کولتووری گرووپی یەرسوسە کۆتایی هات.

حەسەکە

لە شاری حەسەکە بە ئامادەبوونی چەندان هاوڵاتی سوریانی، ئەندام و نوێنەرانی دامەزراوەکانی ئیدارەری خۆبەڕێوەبەری، نوێنەر و ئەندامانی پارتە سیاسییەکان و ڕۆشنبیران بە ئەنجامدانی سیمینارێک ڕۆژی جهیانی زمانی دایکییان پیرۆز کرد.

سیمینارەکە لە لایەن مامۆستای زمانی سوریانی جومانە بەهۆ ئۆسی پێشکەشکرا، لە سیمینارەکەدا ئاماژە کراوە بەوەی زمانی سوریانی یەکێکە لە زمانە دێرینەکانی میزۆپتامیا و بە ئێستاشەوە زمانێکی پاراو و کاریگەرە کە لە عێراق و سووریادا بەکاردەهێنرێت.

چالاکییەکە بە خوێندنەوەی هەڵبەست و گێڕانی ئاهەنگی فۆلکۆری سوریانی کۆتای هات.

لە پاش شۆڕشی ڕۆژئاوا، زمانی سوریانی لە ساڵی ٢٠١٤ەوە یەکێکە لەو زمانانەی بە شێوەیەکی فەرمی لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەکاردەهێنرێت.