وەزیری داد: گەر بۆ چوونە ئیمراڵی داواکاری پێشکەش بکرێت، ڕێگە دەدەین
وەزیری دادی دەوڵەتی تورک، یڵماز تونچ دەربارەی پرسی 'داخۆ شاندەکەی دەم پارتی دەڕۆنە ئیمراڵی یا نا' وەڵامێکی لەم شێوەیەیی دایەوە: "گەر داواکاری پێشکەش بکرێت هەڵیدەسەنگێنین و ڕێگە بە چاوپێکەوتنی ئیمراڵی دەدەین."