ئەندام و بەڕێوەبەرانی دەم پارتی بەشداری ڕێپێوان بوون
ئەندامان و هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی شان بە شانی جەماوەری گەل لە دژی کودەتای قەیوم بەرەو پەڕلەمان ڕێپێوانیان ئەنجام دا.
ئەندامان و هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی شان بە شانی جەماوەری گەل لە دژی کودەتای قەیوم بەرەو پەڕلەمان ڕێپێوانیان ئەنجام دا.
هاوسەرۆکانی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان، هاوسەرۆک شارەوانییەکانی دەم پارتی، ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی، شان بە شانی سەدان کەس بۆ شەرمەزارکردنی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل، لە پارکی گوڤەنی ئەنقەرە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا.
لە کۆنگرەکەدا جەخت لەسەر تێکۆشان کرایەوە تا کۆتایهێنان بە سیستەمی کودەتایی قەیوم.
جەماوەری گەل دواتر لە پارکی گوڤەن بە ڕێپێوان تا دەروازەی دیکمەنێی پەرلەمان ڕۆشتن.
چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.