ڕێپێوانی ژنانی بۆتانی: سەرکەوتن بۆ ئیرادەی ژنانە
ژنان لە ناوچەی سلۆپی بە ڕێپێوانێک هێرشەکانی پۆلیسیان لە دژی هەڵبژێردراوانی ئیرادەی گەل شەرمەزار کرد و گوتییان: "سەرکەووتن بۆ بەرخۆانی ژنانی ڕێکخراوە".
ژنان لە ناوچەی سلۆپی بە ڕێپێوانێک هێرشەکانی پۆلیسیان لە دژی هەڵبژێردراوانی ئیرادەی گەل شەرمەزار کرد و گوتییان: "سەرکەووتن بۆ بەرخۆانی ژنانی ڕێکخراوە".
لە ناوچەی سلۆپیی شرناخ، هێرشی پۆلیس لە بەرانبەر پەرلەمانتاری دەم پارتی شەرناخ، نەورۆز یوساڵ ئاسڵان، هاوسەرۆکی شارەوانی وان نازلیهان شەدال و جەماوەری گەل لە وان، شەرمەزار کرا. چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) ئەنجام درا و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکانی ڕێکخراوەکانی شار-ناوچەکانی دەم پارتی، هەروەها ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چەندین کەس بەشداربوون.
بەسەدان کەس لەبەردەم قوتابخانەی ئامادەی جمهوریەت لە سلۆپی کۆبوونەوە و بە ڕێپێوان بەرەو بینای دەم پارتی ناوچەکە ڕۆشتن. لە چالاکییەکەدا پانکارت بە نوسینی "لە دژی توندوتیژی پیاوسالاری سەرکەوتن بۆ ژن، ژیان، ئازادییە" هەڵگیرا و دروشمی "نەورۆز یوساڵ بە تەنها نییە" بەرزکرایەوە.
بە ناوی ئەندامی تەژەئا ئۆزلەم فەندک ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە هێرش لە دژی نەورۆز یوساڵ هێرشە لە بەرانبەر شوناسی تەژەئا و دووپاتی کردەوە لە دژی پیاو-دەوڵەت بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی بەرخۆدانمان فراوانتر دەکەین.
ئۆزلەم فەندک گوتی: "بەرگری لە دەستکەوتەکانمان، مافەکانمان ژیانمان دەکەین. ژنی ڕێکخراو سەردەکەوێت، بەرخۆدانەکانمان سەردەکەوێت".
ڕاگەیاندراوەکە بە چەپڵە و هەلهەلە کۆتایی هات.