په یامنێری پێشووی دیجلە چەنگیز ئۆگڵاگ ده ستگیرکرا

پەیامنێری پێشووی ئاژانسی هەواڵی دیجلە چەنگیز ئۆگلاگ بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" کە گوایە لە ساڵی ٢٠١٢ لە جزیرە دیمەنی چالاکی کۆڵانەکانی تۆمار کردووە دەستگیرکرا.

دوای دەستگیرکردنی ئۆگلاگ، رەوانەی دادگای جزیر کرا. ئۆگلاگ لە ئیفادەکانی بۆ دادگای تاوانەکان ئاماژەی بەوەدا کە وەک ڕۆژنامەنووسێک دیمەنی بۆ هەواڵەکان گرتووە و گوتی کام ڕۆژنامەنووس لە شوێنی من بوایا هەمان شتی دەکرد. من هیچ پەیوەندییەکم بە رێکخستنەوە نییە."

دادگا بە بانگەشەی ئەوەو کە بەڵگەی پێویست هەیە کە ئۆگلاگ "ئەندامی رێکخستنە" بڕیاریدا ئۆگلاگ و بەلیم کالای کە ئەویش پەیەوەندی بەو دۆسیەوە هەیە زیندانی بکرێن. جێی ئاماژەیە هەردووکیان ڕەوانەی زیندانی پیتی (ت) شرناخ کران.