بەرنامەی 'دەستپێشخەری وەربگرنەوە' کە بە بەشداری ٨٣٦ نوێنەر لە ٣٠ وڵاتی ئەرووپاوە ڕۆژی هەینی لە زانکۆی ڤییەنا دەسیپێکردبوو، ئەمڕۆ لە سێهەم ڕۆژییدا بە ڕاگەیاندنی ئەنجامنامە، بە سروود و درووشمەوە کۆتای هات.
لە سێهەم ڕۆژی بەرنامەکەدا سەرەتا ئەو گرووپانەی چالاکییەکانیان بەڕێوەدەبرد بە ناونیشانی "دامەزراندی خۆسەر"، "ئاکتیڤیزم و ڕێکخستن بوون"، "تێکۆشان لە دژی سیاسەتەکانی قڕکردن" و "میدیایی دیموکراتیک" وۆرکشۆپەکانیان پێشکەش کرد. دواتر زۆرێک لە نوێنەرەکان بۆچوون و ڕەخنەی خۆیان هاوبەش کرد.
دوای ناوبڕێک لەسەرناوی کۆمیتەی ئامادەکاری پلاتفۆڕمی گەلانی ئەورووپا هەڵسەنگاندنی ئەنجامنامەی پلانتفۆڕمەکە ڕاگەیاندرا.
لە ڕاگەیاندرواوەکەدا باس لە ئامانجی پلاتفۆڕمەکە کرا و گوترا: "پلاتفۆڕمی گەلانی ئەورووپا هەر تەنها بۆ شیکاریکردنی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری یان بۆ هەڵسەنگاندی دۆخی ئێستا نەبووە، هاوکات بۆئەوەیشە بە شێوەیەکی دەستەکۆی کۆببیینەوە و ئەو ڕێبازە دەستپێبکەین."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە جیهان لە لێواری گۆڕانکاریدایە و ڕاگەیاندرا کە بۆ ئەوەی ببنە هێزێک بۆ چارەسەری دەبێت بەڕێکخستن ببن و ئەمە گوترا: "جیهان لە لێواری گۆڕانکارییەکی مێژووییدایە. ئەو گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکیانەی ڕووبەڕوومان دەبنەوە، پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان، لەناوبردنی ئیکۆلۆژی، قەیرانە کۆمەڵایەتی-ئابوورییەکان گەیشتوونەتە ئاستێکی بێ وێنە. بەڵام لەگەڵ هەموو ئاڵەنگارییەکی گەورەدا دەرفەتی گەورە دێتە پێشەوە. توانای ئێمە بۆ فێربوون، داهێنان، بنیاتنانی پشتگیری، و دروستکردنی چارەسەری بەدیل ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەدیهێنانی ئەم دەرفەتانە. هەر بۆیە ئەم کۆنفرانسە زۆر گرنگ بوو. ئێمە ئەم پلاتفۆرمەمان دروستکردووە بۆ کۆکردنەوەی دیدگا جیاوازەکان، گەڕان بەدوای بیرۆکەکان، هاوبەشکردنی ئەزموونەکان، و دروستکردنی گۆڕانکارییەکی مانادار."
لە جیهاندا ژن پێشەنگی تێکۆشانە
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کارە کردارییەکانی داهاتوو بە پێی ئەو پێشنیازانە ئەنجام دەدرێن کە لە چالاکییەکەی ڤییەنا ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە، و لە درێژەدا هاتووە: "بزووتنەوەی ژنان توانای ئەوەی هەیە کە چالاکانە سەرکردایەتی بزووتنەوە و ڕێکخراوە جەماوەرییەکان بکات. ئەگەر سەرکەوتووانە بەرگری لە ئازادی ستەملێکراوان و خەبات بۆ ئازادی بکات، دەتوانێ ڕۆڵی سەرەکی لە گۆڕینی ژیان لە هەموو بوارەکانی ژیان و لە سەرانسەری جیهاندا بگێڕێت."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئەمە هاتووە: "بەرپرسیارێتییەکی مێژووی دەکەوێتە ئەستۆی هەموو کەسێک. وەک کەسانێک کە لە ئەورووپادا تێدەکۆشین. ئەرکمانە لە دژی نەبوونی ئازادی، نادادپەروەری و وێرانکارییەکان کە لە لایەن هێزە ئەورووپییەکانەوە لە جیهاندا بڵاوکراوەتەوە، بوەستینەوە. وەرن تێبکۆشین، ڕوانگە و هێزمان یەکبخەین و بۆ گەلانی جیهان ژیانێک ئازادی شایستە دامەزرێنین."
چالاکیەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم بە هەردوو زمانی کوردی و ئیتاڵی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" و بە گێڕانی گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کۆتای هات.