لە چەندین شار کودەتای قەیوم شەرمەزار کرا

لە چەندین بە شێوەی جەماوەری دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی گەورە شاری وان شەرمەزار کرا و پەیامی 'قەیوم دزییە، ئیرادەی گەل سەردەکەوێت' درا.

شەرمەزارکردنی قەیوم

لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی گەورە شاری وان و سەپاندی سزا بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی عەبدوڵا زەیدان. لە شارەکانی دێرسیم، ئامەد، ئەرزڕۆم و قەرەس بە ئەنجامدانی ڕێپێوان، گردبوونەوە و خوێندنەوەی ڕاگەیاندراو کودەتای قەیوم شەرمەزار کرا.

لە چالاکییەکاندا درووشمەکانی "شارەوانی شکۆمانە، ڕێگە بە دەستبەسەرکردنی نادەین"، "بژی بەرخۆدانی گەلی وان" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" بەرزکرانەوە.

لە چالاکییەکەندا پەرلەمانتاری پارتە سیاسیەکان، نوێنەر و ئەندامانی پارت و ڕێکخراوە مەدەنییەکان ئامادەبوون و ڕاگەیاندراوە خوێندرایەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەندا جەخت لەسەر پێویستی بەرفراوانکردنی تێکۆشان لە دژی قەیوم و سووربوون لەسەر پاڵپشتیکردنی ئیرادەی گەل کرایەوە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکاندا بانگەوازی لە ئاکەپە کرا دەستبەرداری سیاسەتی سەپاندی قەیوم ببێت و وترا: "گەر دەتانەوێت بە بێ گەل وڵات بەڕێوەبەرن، ئەوا گەل ملکەچتان نابێت و لە دژتان دەوەستێتەوە."

لە چالاکییەکاندا پەیامی بەردەوام بوون لەسەر تێکۆشانی دیموکراسییانە درا و ڕاگەیاندرا قەیوم دزییە و سەرکەوتن بۆ ئیرادەی گەلە.