گەلی وان لە پێناو ئیرادەیانەدا داستان دەنووسنەوە

جارێکی تر گەلی وان دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەیان ئیدانە کرد وتەبێژی دەم پارتی عایشە گوڵ دۆغان لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و وتی: "گەلی وان لە پێناو ئیرادەیان داستان دەنووسنەوە. دەبێت هەموو گەلانی تورکیا بەباشی لە پەیامی گەلی وان تێبگەن."

بە پێشەنگایەتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان( دەم پارتی) و بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) لەبەردەم وان مۆڵی شاری وان بەیاننامەیەک خوێندرایەوە. وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان عایشە گوڵ دۆغان بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و هاوڵاتیان بەیاننامەیەک پێشکەش کرا. جەماوەر بەر دروشمی "گەلی وان بە ئیرادەی خۆیان لێرەن" و "عەبدوڵا زەیدان و نەسلیهان شەدال شکۆی ئێمەن" بەرز کردەوە.

پارێزەر و هاوسەرۆکی دەبەپەی  وان، جەماڵ دەمیر لە چالاکییەکەد قسەی کرد و وتی: "ئێمە بەردەوام دەڵێین؛ ئەو دادگایەی بڕیارەکەی داوە دادگا نەبووە. ئەوان پێشتر بڕیاری خۆیان دابوو. دەمامکی دادپەروەرییان لە ڕووی خۆیاندا کردبوو. چوونکوو لە بنەڕەتدا ئەوان دادوەر نین، بەڵکوو  فەرمانبەرانی دەسەڵاتن."

'گەلەکەمان قەد پاشەکشە ناکەن'

لە چالاکییەکەدا ڕاگەیەندرا گەل و گەنجانی ئێمە تەنانەت بە وتنەوەی دروشمە ڕەواکانیش تاوانبار دەکەن. گەنجەکانمان ڕووبەڕووی توندوتیژی و ئەشکەنجەی پۆلیس دەبنەوە. گەنجان دەڵێن بەرخۆدان ژیانە، قەیوم تاڵانکردن و دزییەتیە. تا ئێستا پۆلیس زیاتر لە ٤٠٠ کەسی دەستگیرکردووە. زیاتر لە ٩٠ کەس لەلایەن پۆلیسەوە ئەشکەنجە دراون کە نزیکەی ٥٦ کەسیان منداڵن.

 هەروەها عایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی دەم پارتی ئاماژەی بەوەشکرد: ئێستا ئەوە ساڵێکە ئێوە بەرخۆدان دەکەن. ساڵێکە مێژوو دەنووسنەوە. ئێوە بۆ بەرزڕاگرتنی ئیرادەی گەل مێژووی بەرخۆدان دەنووسنەوە. ئەمە تەنها خاوەندارێتی گەلی وان نییە بەڵکوو هەموو شارەکانە. ئێمە وەک گەلی کورد زۆر شتمان بینیوە. ئێمە تەنها ناڵێین "بەرخۆدان ژیانە، قەیوم تاڵانیە" بۆ ئێمە هەموو شوێنێک ئێستا بووەتە بەرخۆدان. دروستکردن شتێکی ئاسان نییە. ئێمە دەمانەوێت ژیانێکی نوێ دروست بکەین. دەمانەوێت ئاشتی و یەککڕیزی مەزنتر بکەین. ئێمە وەک گەلی کورد دەمانەوێت پێشەنگی ئاشتی و چارەسەری بین. گەلانی تورکیا دەبێ باش لە پەیامەکانی وان تێبگەن. ئەوان دەیانەوێت لە ڕێگەی قەیومەوە تاڵانکاریی لە وان بەرەوپێش ببەن. هەروەها بەرامبەر بە گەلی کورد دەربەدەری و زیندانیکردن زیاتر پەرەی پێدراوە.

'دەبێت واز لە بەرخۆدان نەهێنین'

ناتوانین بە قەیومەکان باوەڕمان بشکێنن. وان هی ئێمەیە. دەسەڵات سێ جار ئەمەیان تاقیکردەوە بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو. ئیرادەی گەل لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە. هیچ یاسا و باوەڕێک ناتوانێت بەم شێوەیە نکۆڵی لە ئیرادەی گەل بکات. بۆیە دەبێت دەستبەرداری بەرخۆدان نەبین. هەروەها بەرپرسیارێتی زیاتر لە ئەستۆ بگرین و زیاتر خۆمان بەڕێکخستن بکەین. ئێمە خاوەنداری لە ئیرادەی گەل دەکەین.

هەروەها لەو باوەڕەداین وایە کە گەلی وان ئیرادەی خۆیان دەپارێزن. ئەوانەی دەیانەوێت بە گرتن و دەستبەسەرداگرتن کێشەکان چارەسەر بکەن، بەدڵنیاییەوە بەو شێوە چارەسەری بەدەست ناێت. گەلی کورد بە تێکۆشانی خۆی پیلانەکانی پووچەڵ دەکاتەوە. ئەمڕۆ ئەوانەی بۆ ئاشتی و دیموکراسی تێکۆشان دەکەن، ناتوانن بە ئازادی خۆیان بەڕێکخستن بکەن، هەروەها ناتوانن بە ئازادی خۆیان بەڕێوەببەن. ئەمە لە هەموو وڵات و تورکیا بەو شێوەیەیە. بۆیە ئەگەر ئەم کێشەیە چارەسەر نەبێت، ناتوانین ڕێگری لە قەیومەکان  بکەین. بۆیە پێویستە هەمووان خۆیان وەک پارێزوانانی مافی مرۆڤ ببینن و یەکگرتوویی خۆیان ڕێکبخەن و تێکۆشانیان بەرز بکەنەوە."

دوای بەیاننامەکە ڕێپێوان دەستی پێکرد و بەردەوام دروشمی "عەبدوڵا زەیدان و نەسلیهان شەدال شکۆی ئێمەن" دژی قەیوم و داگیرکاری وترایەوە.