ڕێپێوان و گردبوونەوەی بۆردۆ: هیچ هێزێک ناتوانێت بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ ڕابگرێت

لە شاری بۆردۆی فەرەنسا کوردستانیان و دۆستانیان ڕێپێوانێک پیلانگێڕی نێونەتەوەییان شەرمەزار کرد و پەیامی 'تێکۆشانمان بەرفراوان دەکەین'یان دا.

ڕێپێوانی درێژی دوو ڕۆژە کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا، لە باشووری شاری بۆردۆی فەرەنسا دەسپێکرابوو، بە گردبوونەوەیەکی بە شکۆ لە دووەم ڕۆژیدا کۆتایی هات.

بەشداربووانی ڕێپێوانەکە لە چەندین شاری فەرەنساوە بەشداربوون، هەموو ساڵێک بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی چالاکی ئەنجام دەدەن.

لە چالاکییەکەدا خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری تەرخان کرا، وە بە زمانەکانی کوردی و فەرەنسی درووشمی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات بەرزکرانەوە.

لە گربوونەوەکەدا ڕاگەیاندراو خوێندرایەوە و جەخت لە تێکۆشانی ئازادی کرایەوە بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ.

ڕۆژی یەکەمی ڕێپێوانەکە بە بەشداری ١٥٠ کەس دەستیپێکرد، لە ڕۆژی دووەمییدا بە بەشداربوونی زیاترەوە کۆتایی هات. چالاکوانان بە ڕێپێوانێکی شکۆدارانە بەرە گۆرەپانی گردبوونەوەکە ڕۆشتن.

لە ڕێپێوانەکە زانیاری و بڵاوکراوە دەربارەی هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەخشرایەوە.

لە گۆڕەپانی گردبوونەوەکەدا سیاسەتمەدار عەلی حەیدەر قسەیکرد و پیلانگێڕی نێونەتەوەیی شەرمەزار کرد و ئاماژەی بەوەدا ئیدی هیچ کەسێک ناتوانێت ڕێبەر ئاپۆ لە ژێر سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵییدا بهێڵێتەوە.

ڕێپێوان و گردبوونەوەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتای هات.