شاندی ئیمراڵیی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوە
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو کۆبوونەوە و دەربارەی چارەسەری پرسی کورد بیرورایان گۆڕییەوە.
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو کۆبوونەوە و دەربارەی چارەسەری پرسی کورد بیرورایان گۆڕییەوە.
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی دوای دووەم چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا، ئەمڕۆ گەشتنە باشووری کوردستان و لە شاری هەولێرن.
ئەندامانی شاندەکە بریتین لە؛ پەروین بوڵدان و سرری سوورەیا ئۆندەر، هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسیکین بایندر، لە نوسینگەی یاسایی سەدە ئیبراهیم بیلمەز و ئۆزگور ئەرۆل، هاووتەبێژیی کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی بەدران ئۆزتورک و پەڕلەمانتاری دەم پارتی گولجان کاچماز ساییگیت و محمەد کاماچ.
بەرنامەی شاندەکە
شاندەکە سبەی لەگەڵ سەرۆکی پەدەکە مەسعود بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کۆدەبنەوە. لە کۆبوونەوەکەدا وردەکاری چاوپێکەوتنەکانی ئیمراڵی دەخرێتەبەرباس و ڕاوبۆچون و پێشنیارەکانی کەسانی پەیوەندیدار پەیوەست بە پرۆسەکەوە وەردەگیرێت.
دواتر شاندەکە دەڕۆنە شاری سلێمانی و لەگەڵ سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی، بەرپرسانی دیکەی یەکەنە و قوباد تاڵەبانییدا کۆدەبنەوە.