بە دیمەن

پەیامی ١٥ـی شوبات لە لەندەن: تا ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ناوەستین

لە لەندەن کوردان و دۆستانی بە ڕێپێوانێک پیلانگێڕێی نێونەتەوەیی ١٥ـی شوباتیان شەرمەزار کرد و رایانگەیاند، "پیلانگێڕان تێکچوون، تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت ناوەستین."

لە ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا لەسەر بانگەوازیی ئەنجوومەنی گەلی بەریتانیا، سەردان کەس لە بەردەم دالستۆن جانکشن کۆبوونەوە و ڕێپێوانیكیان ئەنجام دا.

هەروەها ئینتەرناسیۆنالیستان و نوێنەری ناوەندە دیموکراتیکەکانیش بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

لە چالاکییەکەدا چەندین پانکارت بەرز کرانەوە کە لەسەریان نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان، ستاتۆ بۆ کوردستان" هەروەها وێنەی ڕێبەر ئاپۆ بەرزکرانەوە. چالاکییەکە بە خولەکێک وەستان بە بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە ڕوحی شەهیدان دەستی پێکرد.

پێش ئەوەی کە ڕێپێوانەکە دەستپێبکات جارێکی دیکە پیلانگێریی نێونەتەوەیی شەرمەزارکرا و پەیامی "ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی گەلەکەمانە، بەرخۆدان پیلانگێڕیی تێکبرد، ئێستا کاتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە" درا.

لە ڕێپێوانەکەدا چەندین جار درووشمەکانی "بمرێت پیلانگێریی ١٥ـی شووبات"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، " بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "دوێنێ ماندێلا ئەمڕۆ ئۆجالان" وترانەوە.

ڕێپێوانەکە تا بەردەم بارەگای کەجەجە لە هارنگێ بە کۆتا هات.