بە دیمەن

لە ستراسبۆرگ پێکڕا هاوار بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرا

کوردان و دۆستانیان پێکڕا لە گردبوونەوەی ستراسبۆرگ بانگوازییان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرد و گوتییان دەبێت پەیوەندی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گەلی کورد و تەڤگەری ئازادییدا بێهێنرێتە ئاراوە.

گردبوونەوەی ستراسبۆرگ

ڕێپێوان لە شاری ستراسبۆرگ بە ئامانجی شەرمەزاکردنی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات و خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا، بە گۆڕانی بۆ گردبوونەوە بەردەوامە.

لە گردبوونەوەکەدا پەیامی لایەن و کەسایەتییە جیاوازەکان خوێندایەوە:

پەڕلەمانتاری پارتی سەوزی فەرەنسا ساندرا ڕیگۆل: پشتگیری دەدەینە ئەم بەرخۆدانەی گەلی کورد. دەبێت ئۆجالان ئازاد ببێت. ئازادی ئۆجالان چارەسەری پرسی کوردە. هەموو گەل و کەسێک مافی دیاری کردنی ژیانی خۆی هەیە.

هاوسەرۆکی کەنەکە زەینەب موراد: دەبێت ئەمساڵ کۆتایی بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بهێندرێت. لەمڕۆدا گەلی کورد مێژووی خۆی دەنوسێتەوە. گەلی کورد ٢٦ ساڵە لە بەرخۆدانی ئازادی و دیموکراسییدایە. دەبێت تێکۆشانمان بڵندتر بکەین. پشتگیری لە پەیام و نەخەشەڕێگەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. ئیدی کاتی ئەوەیە ئەم تێکۆشانە بگات بە ئامانجی سەرکەووتنی.

هاتنەسەر سەکۆی ڕێپێوانکارانی ڕێپێوانی درێژی ئازادی

چالاکوانان پەیامی بەردەوامیدان بە تێکۆشانیان دووپاتکردەوە و سڵاویان لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ کرد و بانگەوازییان بۆ تێکۆشانی بەرفراوانتر کرد.

ئەندامی تەڤگەری سەرهەڵدانی فەرەنسا، ئیمانیول فێرنادز: دڵخۆشم بەشداری ئەم تێکۆشانەم. ڕێپێوانی درێژ بەرخۆدانێکی بێهاوتابوو. چاوپێکەوتنەکانی ئیمراڵی گرنگە بەڵام هێشتا تێرکەر نییە بۆ پرۆسەکە. دەبێت لە هەموو لایەنەکانەوە هەنگاو بنرێت و گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان بە کۆتابهێندرێت، ئازادی گەلی کورد بهێندرێتە ئاراوە.

نوێنەری کەنەکەی ئەورووپا شێخ شەماڵ: گەلی کورد لە قۆناغێکی مێژوویدایە و پێویست بە هێنانەئارای یەکڕیزی نەتەوەیی هەیە. هێنانەئارای ئاشتی پێویستی بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. دەبێت لەو ڕووەوە تێکۆشان بەرفراوانتر بکرێت.

پاش ناوبڕێک لە پەیامەکان، هونەرمەند جڤات مەروان بە پێشکەشکردنی هونەرەکەی جۆشی دا بە گردبوونەوەکە و لەگەڵییدا درووشمەکان گوترانەوە.

دواتر نامەی وریشە مورادی ژنە زیندانیکراوی سیاسی کورد لە گرتووخانەی ئێڤین خویندرایەوە

وریشە مورادی: پیلانگێڕی شەرمەزار دەکەم

نامەکەی وریشە مورادی بەم شیوەیە:

" لە پشت دیوارەکانی زیندانی ئەڤینەوە بۆ هەموو ئازادییخوازان!

من ٢٦ـەمین ساڵڕۆژی پیلانگێڕی و ناپاکی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار دەکەم. ناپاکییەک کە بە ئامانجی لەناوبردنی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و قڕکردنی هەموو گەلی کورد ئەنجامیان دا، بەڵام بێ ئەنجام مایەوە.

ئەوە لەناوبردنێکی جەستەیی بوو بۆ کەسێک کە تەنیا تاوان و سوچی گەڕان بوو بە دوای ژیانێکی ئازاد بۆ خۆی و هەموو کۆمەڵگا، ئەو بە دوای دۆزینەوەی مۆدێلێکی ژیان بوو کە لەگەڵ ڕەنجدا نامۆ نەبێت، ئەو تێگەیشتنێکی هاوچەرخی لە خۆبوون، ژیان و ئازادیی پێشکەشی جیهان و جیهانییان کرد، تێگەیشتنێک کە ئەمڕۆییە و دەکرێت جێبەجێ بکرێت و بەو شێوەیە بوو بە ڕێبەری هەموو ژێردەستانی جیهان، بوو بە سەنتێزێک لە ئەزموونەکانی هەموو لێگەڕوانەکانی حەقیقەت بە درێژایی مێژوو هەتا ڕۆژی ئەمڕۆمان.

ڕێبەرمان بەو شێوەیە بەرخۆدانی کرد و وەڵامی تەنیاییە بێوێنەیەی دایەوە لە دوورگەیەک و لە ژوورێکدا و هێشتا بەردەوامی بەو کارە گەورەیە دەدات. پیلانگێڕان خەیاڵیان دەکرد کە دیواری ئیمرالی دەتوانێت فکری ئازاد بە دیل بگرێت، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بەو شێوەیە لە نوێوە شێوازی گەیشتن بە حەقیقەتی پێناسە کرد و وتی "ژیانێک کە لە ژێر دەسەڵاتی خۆ فریودان و درۆدا بێت، ژیانێکی لە دەست چووە، ژیانێکە کە خیانەتی لێکراوە!"

ئەو بە پابەندبوون بە پرەنسیپەکانی ئەخلاقی و خۆناسین بۆ بنیاتنانی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانێکی ئازاد پارادایمێکی لە ئیمرالی داڕشت کە مۆدێلێکی نوێ بوو لە پرۆسەی تێکۆشانییدا. زیندانی کردە شوێنێک بۆ فێربوونی شێوازە بەهێزەکانی جێبەجێکردنی ئەرکە ئەخلاقی و سیاسییەکان بەرامبەر کۆمەڵگا. ئەو بە کردەوە زانستی، فەلسەفی و ئەخلاقی و ئیستاتیکییەکانی بەرامبەر ژنان بوو بە ڕێبەر و هاوڕێی ڕێگای ژیان و تێکۆشانمان. ڕێگای تێکۆشان بۆ گەیشتن بە کەسایەتی و جەوهەری خۆیی و خۆبوونی فێر کردین. بە ئازایەتی و پاڵەوانێتییەکی بێوێنە ڕەخنەی لە پیاوسالاری و تۆڵەسەندنەوە لە زیهنیەتی پیاوسالار لە خۆیەوە دەستی پێکرد و بەو شێوەیە بنەماکانی ئایدۆلۆژیای ئازادیی ژنانی داڕشت. بە شۆڕشی ڕۆژانە لە زینداندا ژیانی ئافراند. زیندانی تاکەکەسی ئیمرالی کە چاڵی مەرگ بوو کردی بە ژووری ژیانەوە.

من یەکێکم لە ملیۆنان کەس کە ڕووبەڕووی پرسیاری "من کێم" بوومەوە و وەڵامی خۆم لە بیر و ڕامان و فەلسەفەی ئاپۆچیدا دۆزییەوە. ئێمە لە ڕێگای ڕێبەر ئاپۆدا بە زیهنییەتە تاریک و دەسەڵاتدار و دەوڵەتدارەکان وتمان نا! من بە ئاگاییەوە و بە زانینی ئەوەی کە نرخی ژیانێکی ئەخلاقی مردن یان زیندانی بوونە بەرامبەر زیهنییەتی نکۆڵیکاری دەوڵەتی و بۆ تێگەیشتن لە واتای "ژن، ژیان، ئازادی" ڕێگای تێکۆشانم هەڵبژارد و ئێستا سزای سێدارەم بەسەردا سەپێندراوە.

زیهنییەتی دەوڵەتی بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی هیچ ڕێگایەک نابینێت جگە لە سەرکوتکردن، ئەشکەنجە، زیندانیکردن و لەسێدارەدان. هیچ ڕێگایەکی ئێمەش نییە جگە لە بەرخۆدان و بەردەوامکردنی تێكۆشان. من لەسەر دەرگای ژوورەکەم نووسیبووم "ئەمە ژووری ژیانە، نەک چاڵی مەرگ!" پاسەوانان و زیندانەوان کاتێک ئەوەیان بینی، دەستبەجێ پاکیان کردەوە و لایان برد. زینداوانەکە نەیدەزانی کە هاوڕێکانم ٤٠ ساڵ پێش ئێستا وانەی "بەرخۆدان ژیانە"ـیان لەسەر دیوارە ساردەکانی زیندانی ئامەد نووسیبوو، کە کەس ناتوانێت پاکی بکاتەوە و لای ببات. زیندەوانەکە نەیدەزانی کە ڕێبەرەکەم ٢٦ ساڵە چاڵە تاریکەکەی ئیمرالی کردووە بە ژووری ژیان. زیندانەوانەکە نەیدەزانی کە زەینەب جەلالیان ١٧ ساڵە بە هەمان فەلسەفە بەرخۆدان دەکات و بە بەرخۆدانییەوە دەژی! ئەو نەیدەزانی کە من و هاوڕێ زیندانییەکانم قوتابی ئەو مامۆستایانەین و دیواری ئەڤین ناتوانن ببنە بەربەست لە لێگەڕینمان بۆ ئازادی.

ئێمە زیندانییانی کە ڕووبەڕووی سێدارە بووینەتەوە تاریکی ناپاکی بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار دەکەین. وەک زەینەب جەلالیان لە نامەکەیدا وتی "کاتێک کە گۆشەگیری سەر ڕێبەرەکەمان دەشكێنین، ئێمە دەتوانین هەموو زیندانەکان بشکێنین" بۆیە لە پشت دیوارەکانی زیندانی ئەڤینەوە هەموو کەسانی ئازادیخواز بانگهێشت دەکەین بۆ پشتیوانیکردن لە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. ئازادی ئەو دەبێتە دەستپێکی سەردەم و ژیانێکی نوێ بۆ ئێمە. بە هیوای ئەوەی کە بە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێ بۆ چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێمە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بکەینە جیهانی و هەتا ئەو ڕۆژە تێکۆشآنی خۆمان درێژە پێدەدەین.

بمرێت هەموو تاوانەکان و پیلانگەڕان

بەرخۆدان ژیانە!

ژن، ژیان، ئازادیی

بژی و هەربژی ڕێبەر ئاپۆ."

لەسەرناوی یەکێتی سووریانییەکانی ئەورووپا سلێمان ڕحاوی: بە توندی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی شەرمەزار دەکەین. ئامانجی پیلانگێڕی بۆ لاوازکردنی پەیوەندی نێوان ڕێبەر ئاپۆ و گەلان بوو. بە بەرخۆدانی ئیمراڵی ئامانجەکانی پیلانگێری پوچەڵ کرایەوە. پشتگیری لە خەباتی ئاشتییانەی رێبەر ئاپۆ دەکەین. سڵاو لە بەرخۆدانی جیهانی لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەکەم.

پەڕلەمانتار سین فەین پاوڵ گاڤان: لە ئیرلەنداوە بە تایبەتی سڵاوی کۆماریخوازانی ئیرلەنداتان ئاڕاستە دەکەم. ئۆجالان ماوەی ٢٦ ساڵە لە دوورگەی ئیمراڵییدا دیلکراوە. لە ئێستادا مافی دیدار دانانی لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرکانیشی لێ گیراوەتەو، بەڕاستی عەبدوڵا ئۆجالان نیلسۆن ماندێلای گەلی کوردە.

لە ئێستادا پرۆسەیەکی چارەسەری لە تورکیادا لە ئارادایە. بەڵام بۆئەوەی دانوستاندنی ڕاستەقینە بەڕێوەببرێت دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت. گەر ئەمە کرا ئینجا ئۆجالان دەتوانێت بەشێوەکی شکۆدارانە و دادپەروەرانە بەشداری ئەم دانوستانانە ببێت.

بالوکێن: هەر چارەسەرییەک بەڕیز ئۆجالانی تێدابێت لە سوودی گەلی کورد دەشکێتەوە

ئەندامی پێشوی شاندی ئیمراڵی ئیدریس بالوکێن: لەهەر گفتوگۆ و چارەسەرییەکەدا بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانی لێبێت، هەرگیز بەزیانی گەلی کورد ناشکتێتەوە. هەموو کاتێک پێویستمان بە گفتگۆ و دیالۆگ هەیە. بەڕێز ئۆجالان هەموو جارێک دەیگوت، 'هێزی گفتوگۆ هێزیی چارەسەرییە'. بۆیە دەبێت ئێمەیش هەموو کاتێک لە پرۆسەی گفتوگۆکردندابین و هیچ کەسێک لە ئەنجامدانی گفتوگۆ دوورنەکەوێتەوە.