بە دیمەن

ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت پرسی کورد لە گۆڕەپانی شەڕەوە بگوازێتەوە بۆ گۆڕەپانی دیموکراتیک

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند کە نامەیەکیان لە ڕێبەر ئاپۆەوە پێ گەیشتووە و ڕایگەیاند کە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت پرسی کورد لە گۆڕەپانی شەڕەوە بگوازێتەوە بۆ گۆڕەپانی دیموکراتیک.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە بەرنامەیەکی تایبەتدا لە کەناڵی ستێرک تیڤی قسەی کرد و پێش بەیاننامە چاوەڕوانکراوەکەی ڕێبەر ئاپۆ هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخە کرد.

چاوپێکەوتنەکەی جەمیل بایک بەم شێوەیەیە:

دەمەوێت بە پیلانگێری نێونەتەوەیی دەست پێ بکەن. چونکە لە مانگی شوباتداین. گەلی کورد و دۆستانی ئەم مانگە بە مانگێکی ڕەش وەسف دەکەن. ٢٧ساڵ بەسەر پیلانی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر ئاپۆ تێدەپەڕێت. ئەگەر بارودۆخ و چوارچێوەی ئەو سەردەمە لەبەرچاو بگرین، پیلانگێڕیی بە چ ئارمانجێکەوە دەستی پێکرد و چۆن ئەنجامدرا؟

سەرەتا ئەو کەسانەی ئەم پیلانگێڕییەیان لە دژی بزووتنەوەکەمان و گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی ئەنجامدا شەرمەزار دەکەم. وەک دەزانین بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ خالید ئۆراڵ و ڕۆژبین عەرەب دا دروشمێک لە دژی پیلانگێڕی پەرەی پێدرا. 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن'. بەم دروشمەوە نزیکەی ٥٠ هەڤاڵ و وڵاتپارێز ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ بوونە بازنەیەک لە ئاگر، بە ڕێزدارییەوە هەموو ئەو شەهیدانە بەبیر دێنمەوە، ئەوان لە مێژووی مرۆڤایەتی و گەلی کورددا بۆ هەمیشە جێگایەکی تایبەتیان هەیە. ئەو شەهیدانە قەد لەبیر ناکرێن. بۆچی و لەسەر چ بنەمایەک ئەو هێندە هەڤاڵ و وڵاتپارێز ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و خۆیان فیدا کرد؟ چونکە بینیان بەڕاستی لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا وا گەلی کورد و مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بۆەتەوە. ئەم چالاکییە فیداییە بۆ ئەوە ڕاگەیەندرا کە هەموو لایەک لەم مەترسییە تێبگەن و هەموو لایەک هۆشیار بکەنەوە کە ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەر بگرنەبەر و پێشی لێبگرن. بۆیە تێکۆشانیان لە مێژووی بزوتنەوەکەمان و گەلی کوردستان و مرۆڤایەتیدا جێگایەکی تایبەت و شکۆمەندانەی هەیە و قەد لەبیر ناکرێن. ئەگەر خەبات دژی پیلانگێڕی پەرەی سەندووە و گەیشتووەتە ئەم سەردەمە، بە دڵنیاییەوە بە پێشەنگایەتی ئەم هەڤاڵانەوە بووە. ئێستا ئەو پیلانگێڕییەی کە دژی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێدرا، لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ دژی گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدرا. نەک تەنها وەک پیلانێک دژی کەسێک ڕوویدابێت. پیلانەکە ئەوەندە سنووردار نییە. بەڵکوو پیلانێکی زۆر گەورەتر بوو.

لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ڕەنگە ئەم جۆرە پیلانگێڕییانە زۆر دەگمەن و کەم بن. ئەم پیلانگێڕییە بۆ ڕێبەر ئاپۆ بوو هۆی ئەوە ڕێبەر ئاپۆ باشتر لە هەموو شتێک تێبگا و چارەسەری بۆ بخوڵقێنێ و دژی ئەم پیلانگێڕییە بەرخۆدان بکات. چونکە ئەو هێڵەی کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە بە تەواوی لەسەر ئەم پرەنسیپەیە. وتی، ئەوەی مرۆڤ نەکوژێت بە هێزتری دەکات. وتی من لە بەلەمێکدا بووم و ڕووبەڕووی کەندەڵانان بوومەوە. بۆ ئەوەی لەناو نەچم فڕیم. ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە دەستی بە تێکۆشان کرد. کاتێک ئەو پیلانگێڕییە جیهانییە دەستی پێکرد، لە چ هەلومەرج و دۆخێکدا پەرەی سەند؟ مەبەست لەو پیلانگێڕییە چی بوو؟ مرۆڤ پێویستە بە باشی سەرنجی بخاتە سەر. ڕەنگە تا ئێستا هەڵسەنگاندن و سەرنجی زۆر لەسەر ئەو پیلانگێڕییە هەبووبێت و هەڵسەنگاندنی زۆر کرابێت. بەڵام هێشتا تێرکەر نین. چونکە پیلانێکی زۆر گەورەیە. بۆیە ئەم پیلانگێڕییە گەورەیە پێویستی بە تێکۆشانێکی گەورەی گەلە. بە شێوەیەکی ئاسایی سەیری بکەی ناتوانیت لەبەرامبەریدا هیچ چارەسەریەک دەست پێبکەی. وەک دەزانرێت لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا فەرەنسا و بریتانیا بە پێی ئامانجەکانی سیستەمی سەرمایەداری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان دابەش و دیزاین کردووە. ڕێککەوتنی سایکس-پیکۆیان داناوە. بەم ڕێکەوتن و هاوپەیمانییە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان داڕشتووە. کوردیان لەم ناوەدا پارچە پارچە کرد. دیسان عەرەبەکانیان پارچە پارچە کرد. سیستەمی سەرمایەداری لەسەر ئەم دابەشبوونە گەشەی کردووە. بۆیە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو بە ناوەندی سیستەمی سەرمایەداریی جیهانی. لەم هاوپەیمانی و ڕێککەوتنەدا پرسی کوردیان کردە پرسی شەڕ. نکۆڵی و پاکتاوکاری لە دژی کورد بەرەوپێش چوو. لە کوێ سیستەمی لەناوبردن و نکۆڵیکردن هەبێت، بەرخۆدان و شەڕ هەیە. ئەمەیان بە زانابوون پەرە پێداوە.

بۆیە بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی ئەمەدا تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی پەرەی پێدرا. ئەم تێکۆشانە هێدی هێدی کوردستانی گرتەوە و کاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانا. ئەم تێکۆشانە لەدژی ئەو سیستەمەی کە بریتانیا و فەرەنسا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەیان پێدابوو بوو بە هەڕەشە. چونکە تێکۆشانێک کە ڕێبەر ئاپۆ بەرەوپێشی دەبرد، لەسەر بنەمای ئازادی و دیموکراتیک بوونی ناوچەکە بوو. بۆیە بە تێپەڕبوونی کات پەیماننامەکە ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبووەوە. هۆکاری دیکە ئەوە بوو کە یەکێتی سۆڤیەت لەو کاتەدا ڕووخا. پارچە بوون و ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت کاریگەری لەسەر جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر بوو. هەمووی هاوسەنگییەکانی تێکدا. ڕاست لەم کاتەدا تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتە لوتکە. دۆخێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەریهەڵدا. سیستەمی سەرمایەداری هەوڵیدا دەستێوەردانێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکات. چونکە ئەگەر دەستوەردان نەکات یەکێتی سۆڤیەت پارچە بووە، بۆیە ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی بەرز دەکاتەوە. ئەو تێکۆشانەش تا دێت پەرە دەگرێت و کاریگەرتر دەبێت. ئەو پەیماننامەیەی کە بریتانیا و فەرەنسا لە پێناو سیستەمی سەرمایەداریدا جێگیریان کردووە، ئێستا هێدی هێدی دەبێتە ئامانج. بۆ ئەوەی سیستەمەکەیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەی خۆی لەدەست نەدات، سەرەتا دەبێت ئەو پێشهاتانەی دەبنە هۆی پێشکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت ڕێگریی لێبکەن. ئیتر لەوکاتەدا دەستێوەردان ڕوویدا، بە واتایەکی تر دەستوەردانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کرد بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەک کە بە لەسەر هێڵی دیموکراتیک و ئازادی پەرەی سەندبوو، سەرکەوتوو نەبێت و ڕێگری لێبکەن. ئامانجیان لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ بوو. جا چ سیاسی بێت، ئایدیۆلۆژی، یان فیزیکی. چونکە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو تێکۆشانەی کە بەڕێوەی دەبرد وەک مەترسییەکی گەورە لەسەر خۆیان دەبینی. لەبەر ئەوە ئەوان تەنها بەرژەوەندی خۆیان لەبەرچاو دەگرن. هەروەها ڕێبەر ئاپۆ بەرژەوەندی گەل و ئازادی گەل لەبەر چاو دەگرێت. ئەمەش هەڕەشە بوو بۆ سەریان و دەیانویست ڕێگری لێبکەن. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەسەر ئەم بنەمایە ئەنجامدرا. زۆر لایەن و وڵات لەم پیلانەدا بەشدار بوون. هەر لەو کەسانەی پێشەنگایەتیان بۆ سیستەمی سەرمایەداری دەکرد هەتا ئەوانەی لەم سیستەمەدا بوون و ئەوانەی ڕۆڵیان لە سیستەمی داگیرکاری و جینۆسایددا هەبوو، هەموویان دەستیان لەم پیلانگێڕییەدا بوو. چونکە هەموویان بەرژەوەندییەکانیان کەوتە مەترسییەوە. بۆ بەرژەوەندی خۆیان و پاراستنی دەسەڵاتدارییان، پیلانیان گێڕا و هێرشیان کردە سەر ڕێبەر ئاپۆ. لێرەوە دەتوانرێت لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو تێکۆشانەی پەرەی پێداوە باشتر تێبگەن. ئەگەر مرۆڤێک ئاسایی بوایە، بێگومان ئەو تێکۆشانەی کە پەرەی پێدەدا، بە هەمان شێوە ئاسایی دەبوو و ئەم هەموو هێزانە یەکیان نەدەگرت و هێرشیان نەدەکردە سەر ڕێبەر ئاپۆ. لە کەسایەتی ئەودا هێرش کرایە سەر بزووتنەوەکەمان و کوردی ئازادیخواز. ئەمە نیشاندەری ڕاستییەکانی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو تێکۆشانەیە کە دەستی پێکردووە. هاوکات ڕاستی ئەم پیلانگێڕییە بۆ کۆمەڵگا ڕوون دەکاتەوە.

ئێوە وتتان لە بەرامبەر ئەم پیلانگێڕییەدا شەهیدانێک بە وتنی"کەس ناتوانێ ڕۆژمان تاریک بکات" پێوانیان دیاری کرد و لەسەر ئەو بنەمایە تێکۆشانیان کرد. چۆن دەکرێت ئاستی تێکۆشان هەڵسەنگێنین و بتوانین بڵێین پیلانگێڕیی پووچەڵ کراوەتەوە؟

ڕاستە، مەبەست لەو پیلانگێڕییە چی بوو؟ وەک وتم ئامانج ئەوە بوو کە ڕێبەر ئاپۆ بە تەواوی بێلایەن بکرێت. بزووتنەوەیەک بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی سەندبوو هەڵوەشێتەوە. بە درێژایی مێژوو ئەو بزووتنەوەیانەی بە هۆی ڕێبەرەکەیانەوە سەریان هەڵداوە، کاتێک ڕێبەرەکەیان کراوەتە ئامانج، ڕێکخستنەکەیان زیانی پێگەیشتووە. پیلانگێڕان بەو شێوەیە بەراوەردیان کردبوو کە ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ بێلایەن بکەن، بزووتنەوەی ئازادی و دیموکراتیکی کوردستانیش دەڕووخێت. بۆیە هەموو دەرفەت و ئامادەکارییەکیان بەکار هێنا. واتە ئەم کارەیان کرد بۆ ئەوەی بتوانن ئەو هێڵە نەهێڵن کە ڕێبەر ئاپۆ لە پێناو گەلاندا پەرەی پێدابوو. دەوڵەتی تورک لەم دۆخە زۆر سوودمەند بوو. ویستی پەکەکە لەناو ببات و کۆمەڵکوژی کورد بەئەنجام بگەیەنێت. هاوکارانیان و خیانەتکارانی گەلی کوردیش دەیانویست ئەم پیلانگێڕییە بێتە دی تا بتوانن ئەو هێڵەی کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێدابوو لەناوی ببەن. واتە لە ئامانجدا هەموویان گەیشتنە ڕێککەوتن. بۆیە هەموویان بە هاوکاریی یەکەوە و پیلانگێڕییان دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدا. وەک وتم نزیکەی ٨٠ کەس لە دژی ئەم پیلانگێڕییە بە شێوەیەکی فیداییانە گیانیان بەخت کرد. ئاگریان لە خۆیان بەردا و ڕووبەڕووی دوژمن بوونەوە. بەم کارە پەیامێکیان بۆ هەموو کەسێکدا. هەروەها لەسەر ئەو بنەمایە تێکۆشان دژی پیلانگێڕی، پاکتاوکردن و جینۆساید بەڕێوەچوو. لە کۆتاییدا ئێوەش دەزانن کە ئێمە هەڵمەتێکی ئازادی نێونەتەوەییمان جێبەجێ کرد. ئەم هەڵمەتە بناغەی پیلانگێڕییەکەی زۆر لاواز کرد، بەجۆرێک کە چیتر نەیانتوانی بەم شێوەیە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام بن. هێرش بۆ سەر ڕێبەر ئاپۆ هێرشێکی نێونەتەوەیی بوو. هەروەها دەبوو هەڵمەتێکی نێونەتەوەیی لە دژی پیلانگێڕییەکە دەست پێ بکرێت. بۆیە ئێمە هەڵمەتی "ئازادیی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"مان لەم ئاستەدا لەبەرچاو گرت و بەو پێیە پەرەمان پێدا. ئەمەش وایکرد هێندەی تر ڕێبەر ئاپۆ بناسرێت بە هەموو جیهان. وای کرد ئەو پارادایمەی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە باشتر بناسرێت. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات ڕێبەر ئاپۆ و پارادایمەکەی زیاتر پشتیوانی لێکرا. کەسانێکی زۆر لە سەرانسەری جیهانەوە لەم هەڵمەتەدا بەشدار بوون. هەر لە براوەکانی خەڵاتی نۆبڵەوە تا دەگاتە سیاسەتمەداران، پارێزەران، ڕۆشنبیران، دیموکراتەکان و زۆر کەسانی دیکە بەشدارییان لەم هەڵمەتەدا کرد و خاوەندارییان لە رێبەر ئاپو کرد. هەروەها زۆر پشتیوانیان لە پارادایمەکەی کرد. داوایان لە حکومەتی تورکیا کرد ئیتر پێویستە ڕێبەر ئاپۆ لەبواری جەستەییەوە ئازاد بکات. ئەمەش گوشارێکی یەکجار زۆری لە سەر تورکیا و پیلانگێڕان دروست کرد. لە ئەنجامدا چیتر ناتوانن درێژە بەو سیاسەتە بدەن کە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا بەسەر بزووتنەوەی پەکەکە و گەلی کورددا دەسەپێنن. لە لایەکی دیکەوە تێکۆشانمان لە کوردستان بەردەوامە. گەریلا و گەل دژی جینۆساید بەرخۆدان دەکەن. هەروەها دژی پیلانگێڕی وەستانەوە. ئەم تێکۆشانە سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردنیشی پووچەڵ کردەوە. بۆیە دەوڵەتی تورک چیتر نەیتوانی درێژە بەو سیاسەتانەی بدات.

هەروەها لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیدا پێشکەوتن و فشارێکی گەورە دروست بوو. هەمووان خاوەندارییان لە ڕێبەر ئاپۆ و پارادایمەکەی کرد. هەر بۆیە پایەکانی پیلانەکە لاواز بوو، تەنانەت دەکرا بڵێین کۆتایی هات. بەڵام هەرچەندە کۆتایی هاتبێت، هێشتا پێداگری دەکەین. حکومەتی تورکیاش لە سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردنی گەلی کورد شکستی هێنا و ناتوانێت درێژە بەو سیاسەتە بدات. بەڵام هەندێک هەن کە هێشتا پێداگری لەسەر دەکەن. ئەنجامی ئەو تێکۆشانەی پەرەمان پێدا چی بوو؟ بووە هۆی ئەوەی کە سیاسەتی حکومەتی تورکیا، کوردانی خائین و پیلانگێڕان وەکوو خۆی نەمێنێت. ئەگەر زیاتر کار و چالاکییەکانمان فراوانتر بکەین، ناچار دەبن دەستبەرداری سیاسەتە دوژمنکارانەکانیان بن. ئێمە گەیشتوینەتە قۆناغێکی وا. واتە خەباتی ئێمە نەیهێشت بە ئامانجەکەیان بگەن. بەڵام هێشتا پێداگری دەکەن. ئەگەر خەبات و تێکۆشان زیاتر پەرە پێبدەین، چیتر ناتوانن پێداگری بکەن. ئێمە لە قۆناغێکی وەهاداین. پێویستە گەلەکەمان ئەم بابەتانە ببینێت و پەرە بە تێکۆشانی بدات.

ئەم پێداگرییە، پێداگری سەدساڵەیە. دەمەوێت ئەمە بیربهێنمەوە. ١٥ی شوباتی ١٩٢٥ لە دژی شێخ سەعید و هەڤاڵانی پیلانگێڕی درایە پێش و لە هەمان مێژووش لەسەر رێبەر ئاپۆ پیلانگێری کرا. دیسان ساڵیادی دادگاییەکردن هێنرایە هەمان ڕۆژەوە. لەوێ ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت دەستپێشخەریەک پێش بخات. دوای نیو سەدە تێکۆشان دەیەوێت ئەمە بکات. ئەو لێدوانەی کە لە ڕۆژانی ئاییندە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە دەدرێت دەبێت چۆن وەریبگرین. یانی ئەو پێداگرییەی کە سەد ساڵە بەردەوامە، سەد ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت یا نا؟

تەڤگەری کەمالیزم لە ناو ئیتحاد و تەرەقی دا پێشکەوت. دۆخی تورکیا لەو سەردەمەدا زۆر خراپبوو. لەوێ دەوڵەتی عوسمانی ئیدی گەشتبووە کۆتایی خۆی. گەلی تورکیاش کەوتبووە ناو مەترسییەکی گەورەوە. موستەفا کەمال بینی ئەگەر لەگەڵ کوردان ڕێکەوتن نەکات، لەگەڵ سۆڤێت پەیوەندی بەرەو پێشەوە نەبات و هاوکاری وەرنەگرێت ناتوانێت دەوڵەتی تورکیا  و گەلی تورکیا لە مەترسی دەربکات. هەربۆیە هەم لەگەڵ کوردان و هەم لەگەڵ سۆڤێت پەیوەندی پێش خست. لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشانی برەو پێدا. واش ئەنجامی وەرگرت. دەوڵەتی تورکیا و گەلی تورکیای لە مەترسی ڕزگار کرد و پاشان چووە لۆزان. لە لۆزان بەریتانیا و فەڕەنسا دەوڵەتی تورکی قبوڵکرد. لەسەر هەندێک مەرج قبوڵی کرد. یەکێک لەوانە دەبێت لەگەڵ سۆڤێت پەیوەندی نەمێنێت و دژی بوەستێتەوە. دووەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەوڵەت-نەتەوە پێش بخەن. تورکیا لە لۆزان ئەمەی قبوڵ کرد. کاتێک قبوڵ کرا، کۆماری تورکیا قبوڵ کرا. چیتر پێویستی بە کورد نییە. تا ئەوکاتە، تەنانەت لۆزان کوردی قبوڵ کرد. شوێنیان بە کورد دا. ئۆتۆنۆمییان قبوڵ کرد. لە لۆزان بەریتانیا و فەرەنسا کۆماری تورکیایان قبوڵ کرد، چیتر پێویستیان بە کورد نەما. ئەمجارەیان لە دژی کوردان لە ناوبردن و نکۆڵیکردن پێشخرا، ئەمەش لە ١٩٢٥ دەستی پێکرد. لە کەساێەتی شێخ شەعید دەستی پێکرد. بە ساڵان بەردەوامبوو. مرۆڤ سەرنج بداتە ئەوکاتەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستگیر دەکرێت دادگایەکە پێش دەخرێت. ئەوە سیناریۆ بوو. ئەو ڕۆژەی بڕیاری لە سێدارەدانی شێخ سەعید درا، لەهەمان ڕۆژ ئەو سزایە بە سەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپێنرا. یانی مێژووی خۆیان بە بنەما وەردەگرن. قڕکردنی کوردان بە بنەما وەردەگرن. ١٥ی شوبات بۆیە ڕۆژێکی ڕەشە. ڕۆژی قڕکردنی کوردانە. ئێستا دەمانەوێت ئەم ڕۆژە بگۆڕین بۆ ڕژی ئازادی. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوە تێدەکۆشێت. لە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆدا پیلانگێڕی پوچەڵکردۆتەوە. قڕکرندیش وایە. ئازادی پێشبخەن. حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ بە تەواوی لەسەر ئەم بنەمایەیە. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ دەستگیرکرا و سیناریۆیەکیان پێشخست بڕیاری لە سێدارەدان درا چی پێش خست لە دژی؟ کۆماری دیموکراتیکی پێش خست. ڕێبەر ئاپۆ لە دژی نکۆڵیکرد و لە ناوبردنی قڕکردنی کۆماری دیموکراتیک وەستایەوە. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵانی ١٩٩٠دا چاوپێکەوتنی لەگەڵ م.عەلی بیراند کرد، گوتی موخاتەبەیک دەگرم. دەیویست کە کێشەی کورد لە زەمینەی شەڕوپێکدادان دەربکات و بیخاتە سیاسەتی دیموکراتیکەوە. دەیەویست بەم شێوەیە چارەسەری بکات. ئەو چاوپێکەوتنە ئەمە ئیفادە دەکات. دەوڵەتی تورک هەنگاوێکی نەنا. پاشان مام جەلال کەوتە نێوان ئێمە و تورگوت ئۆزاڵەوە دەیویست کێشەکە بخاتە ڕێگەی سیاسەتەوە. ڕێبەر ئاپۆ لە پێشتردا ئەم ئامانجەی هەبوو. وەڵامێکی ئەرێنی بۆ ئەمە دایەوە. ئاگربەست ڕاگەیەندرا، بەڵام وەڵامی ئەو چەتەگەرییانە درایەوە. بەو شێوەیە پێشکەوت و ڕاگیران. دوای ٩٨ دیسان ڕێبەرێتی لە لایەن دەوڵەتی تورکدا هەندێک سیاسەتەمداری تورک نامەیان نارد و گوتیان ئێوە ئاگربەست پێش بخەن ئێمەش ئامادەین کێشەکە چارەسەر بکەین. دەولەت زۆر گڵاوبووە، چەتەگەرایی پێشكەوتووە، چەندین وێرانکاری دروستبووە، دەمانەوێت دەوڵەت لەو دۆخە دەربکەین. ڕێبەر ئاپۆ وەڵامی ئەرێنی دایەوە، بەڵام ئەو بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی وەڵامی دایەوە. ڕێبەر ئاپۆ لە پیلانگێڕییەکەدا دەستگیرکرا، لە ئیمراڵی دیسان هێڵی چارەسەری خۆی بە بنەما دەگرێت. لە دژی سیاسەتی نکۆڵیکردن و لە ناوبردن کۆماری دیموکراتیکی هێنایە ڕۆژڤەوە. وەڵامی ئەو دیسان چۆن دروستبوو. پیلانگێڕان پێکەوە لە ناو تەڤگەردا تەسفیەکردنیان بە ڕێکخستن کرد. ویستیان بەو شێوە ئەنجام بە دەست بێنن، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ لە دژی ئەوە وەستا و پارادایمێکی نوێی پێش خست. نەک تەنها بۆ پەکەکە و کوردان. بۆ گەلان و مرۆڤایەتی پارادایمێکی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ئەخلاقی-سیاسی پێش خست. بەو شێوەیە وەڵامی دایەوە. لەسەر ئەو بنەمایە چەندین جار یەکلایەنە ئاگربەستی ڕاگەیاند. ویستی کێشەی کورد لە بناغەی شەر دەربکات. بیخاتە بناغەیەکی سیاسیەوە. کە بتوانێت کێشەکە چارەسەر بکات. یانی دوور و درێژ ڕێبەر ئاپۆ کارێکی وەهای بەڕێوەبرد. ئێستا کارێک کە بەڕێوەی دەبات لەسەر ئەمە بەڕیوەی دەبات. شتێکی نوێ پێش ناخات. بەڵکو هەندێک واتێدەگەن، بەڵام ڕاست نییە. لەسەر ئەو هەنگاوەی کە نای دەیەوێت هەنگاوی نوێ پێش بخات. ئەو هەنگاوانەی کە نای قوڵبوونەوەیە. هەنگاوی نوێ نییە. پێویستە وا لێی تێبگەیت. بەردەوام و قوڵبوونەوەی ئەو هەنگاوانەیە. دەیەوێت ئەمجارە تەڤگەر لەسەر ئەو پارادایمەی کە پێشی خستووە بە تەواوی تێکەڵ بە پارادایمی بکات. بەو پێیە تێکۆشان پێش بخات. کارێک کە ڕێبەر ئاپۆ پێشی دەخات لەسەر ئەو بنەمایەیە. ئێستا لە تورکیا هەندێک دەڵێن چارەسەری پێش دەخرێت. هەندێک دەڵێن دەست لە چەک هەڵبگرن. نازانم زۆر شت دەڵێن. کەسێک ناوێکی لێ بکات. بۆ ئێمە ئاشکرایە. بۆ ئێمە ڕوونە. پڕۆسەکە کە ڕێبەر ئاپۆ پێشی دەخات، لە بنەڕەتدا پرۆسەی بزووتنەوەکەی گۆڕیوە، ڕێکخستنەوەی کردووەتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوام بێت لە تێکۆشان بەرەو ئامانجەکەی. ئەو پڕۆسەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە، لە پێواژەی تەڤگەرەکەدا گۆڕانکاری دروست کردووە، لەسەر ئەو بنەمایە بزووتنەوەکە نوێ دەکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت لە تێکۆشانی خۆی بەرەو ئامانجەکەی بەردەوام بێت. لەسەر پرسی کورد سەرمایەی خۆیان فراوان دەکەن. لە ناو کورداندا کوردی هاوکار و خیانەتکار نایەوێت چارەسەر ببێت. چونکە چەندین شت قازانج دەکەن. دەوڵەتی تورک دەیەوێت شەڕ هەبێت، لەبەر ئەوەی قازانج دەکات. سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کوردستانی لەسەر شەڕ دامەزراندوە، هەمیشە دەیەوێت شەڕ هەبێت، هەمیشە لە تورکیا باج وەردەگرێت و بەرژەوندی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین زیاتر بەهێز دەکات. ڕێبەرێتی پێشتریش گوتی، لەسەر پارادایمی ئاپۆ و پەکەکە گەلێک ژیان دەکەن. ئەوانەی لەسەر شەڕ دەژین خەریکە دەوڵەمەند دەبن و نایانەوێت کێشەکە چارەسەر بکرێت. چونکە ئەگەر کێشەکە لە بناغەی شەڕ دەربچێت و بچێتە ناو بنەمای سیاسی و یاساییەوە، ئەوان ناتوانن بژین و سەرمایەکەیان بەهێزتر بکەن. مایەپوچ دەبن. ئیتر خیانەتکارانی کورد شوێنیان لە لای داگیرکەران نامێنێت. لە مێژوودا نمونەی ئەوانە زۆرە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە لە هەنگاونان و قووڵکردنەوەی ئەو هەنگاوەی لە مێژوودا ناویە. لەوێ  دەستپێشخەری دەگرێتە دەست. چونکە گۆڕانکاری نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕوودەدات. ئەم گۆڕانکاریانە بە خێرایی بەرەو پێشەوە دەچن. ئەم سیستەمە لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا ڕووخا. ئەوان دەیانەوێت پەرە بە یەکێکی نوێ بدەن. سیستەمی سەرمایەداری مۆدێرن بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی هەوڵی پەرەپێدانی نوێ دەدات. ئەمەش دژی گەلانە. ڕێبەر ئاپۆ لێرەش دەستێوەردانێک بۆ هەرێمەکە دەکات. دەیەوێت دەستوەردان بکات بۆ بەرژەوەندی گەلان و مرۆڤایەتی. لەسەر ئەم بنەمایە دەستپێشخەریی کردوە. دەیەوێت ئەم کارە پێش بخات.

وەک وتت پرۆسەیەکی ناوەندی هەیە. لەم پرۆسەیەدا هەمووکەسێک مەراقی ئەوە دەکات کە ئایا ڕێبەر ئاپۆ لێدوانێکی بە دیمەن دەدات. لە ڕاگەیاندندا وەها گوتراوە. ئایا تا ئێستا هیچ شتێکتان پێگەیشتووە، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، یان شتێکتان لەسەر ئەم بابەتە بیستووە؟

ئێمەش سەیری ڕاگەیاندنەکانی تورکیا دەکەین و هەندێک ئەنجمامان بەدەستهێناوە. نامەیەک بەدەستمان گەیشتووە. ئێمە تا ڕادەیەک ئاگاداری ئەمە بووین. وەک وتم ڕێبەر ئاپۆ ئەو هەنگاوەی کە پێشتر نابووی دەیەوێت بیگەیەنێتە ئامانجێکی گەورەتر. دەیەوێت ئەم هەنگاوە قووڵتر بکاتەوە. پرسی کورد لە زەمینی شەڕەوە بگوازێتەوە بۆ زەمینێکی دیموکراتیزە بوون. لەسەر ئەم بنەمایە کارەکەی بەڕێوەدەبات. بەشێک لەو ڕاگەیاندراوانەی کە دەدرێن و ئەو گفتوگۆیانەی ئەنجام دەدرێن کاریگەری ئەرێنییان لەسەر گەل و دیموکراتەکان و سۆسیالیستەکان هەیە. تەنانەت جۆش دروست دەکات. مرۆڤ ئەمە دەبینێت. کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئێمەش دروستکردوە. وروژاندن و حەماسەت دروست دەکات. ڕێبەر ئاپۆ دەستپێشخەری کردووە و دەیەوێت ئەم دەستپێشخەرییە بۆ گەل بەکاربهێنێت، پێویستە هەمووان دەستی ڕێبەر ئاپۆ بەهێز بکەن. پاشان ئەو ئامانجە بەدی دێت. ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت هەنگاوەکانی دیموکراتیکبوون بەرەو پێشەوە ببات. داواکاری ژنان، گەنجان، گەلانی بندەست و سۆسیالیستەکان جێبەجێ بکەن. پێویستە هەموو کەسێک خاوەنداری لەم هەنگاوە بکات. ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو کەسێک هەنگاو دەنێت. دەیەوێت کێشەکانی ئێستای تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین لە گۆڕەپانە نێونەتەوەییەکاندا چارەسەر بکات. لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشان بەڕێوەدەبات. ئەو ئامانجە، ئامانجی هەمووکەسێکە. هەمووکەسێک دەیەوێت شەڕ کۆتایی پێبێت و دیموکراتیکبوون دروست بێت. ئەگەر هەرکەسێ ئەمەی دەوێت دەبێت خاوەندارێتی لێ بکات. دەبێت ئەم تێکۆشانە بە تەنها بۆ ڕێبەر ئاپۆ جێنەهێڵێین. هەمووکەسێک ئەرکی خۆی خستۆتە سەر ڕێبەر ئاپۆ. ئەمە ئەرکێکی زۆر قورسە. ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت لە چوارچێوەی هەلومەرجی ئیمرالیدا ببێتە وەڵام، دەیەوێت هیوا و خواستەکان بەدیبهێنێت. بۆ ئەوە کاردەکات. لای خۆیەوە بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لە ئەستۆ گرتووە. بەڵام ئەمە چۆن دەکرێت؟ کاتێک هەمووکەسێک خاوەندارێتی لێ بکات، ئەوکات ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت بە ئاسوودەیی کار بکات و ئامانجەکان بەدی بهێنێت. ڕێبەر ئاپۆ بۆ خۆی هیچ شتێکی داوا نەکردوە و هیچی نەکردووە. کارێکی بۆ خۆی نەکردوە؟ بۆ گەلان کردوویەتی. بۆ مرۆڤایەتی کردوویەتی. چونکە ڕێبەر ئاپۆ بۆ خۆی نەژیاوە. هەتا ئێستا لە پێناو گەلاندا ژیان دەکات. بۆ مرۆڤایەتی ژیان دەکات. هەر لەبەر ئەم هۆکارە کێشەی گەلان و مرۆڤایەتی دەخاتە پێش خۆیەوە. ڕێبەر ئاپۆ لە ئێستادا لە دوو بواردا هەنگاو دەنێت. یەکەم، لە ڕابردوودا لەسەر پرسی ژن و هێڵی ئازادی ژن هەنگاوی ناوە ، ئێستاش خەریکە قووڵتری دەکاتەوە. هەروەها ئەو هەنگاوانەی بە ئاراستەی سۆسیالیزمدا ناوە قووڵتر دەکاتەوە. سەرەڕای ئەم شتانە، ڕۆژهەڵاتی ناوین گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا دێت، ڕۆژهەڵاتی ناوین کە ڕووخاوە و سەرلەنوێ دیزان دەکرێتەوە. سیستەمی سەرمایەداری دەیەوێت بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆی بنیاتی بنێتەوە. ڕێبەر ئاپۆش دەیەوێت لە بەرژوەندی گەلاندا بنیاتی بنێتەوە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دیموکراتیزەبوون بەرەو پێشەوە دەچێت و  ئازادی پێشدەکەوێت. ئێستا ڕێبەراێەتی لەم بوارەدا هەنگاوی قووڵی دەست پێکردووە. مرۆڤ بەشێک لەمانە لە ڕاگەیاندراوەکاندا دەبینن. ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت بۆ گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوین و مرۆڤایەتی هەنگاوێکی مێژووی بنێت. ئەوەی لە هەموو کەسێک داوا دەکرێت، خاوەندارێتی بە هێزە لە ڕێبەر ئاپۆ.

لێرەدا دەبێ بگوترێ کە هەرچەند دیدارەکان ڕوویدابێت، بەڵام گۆشەگیریی سەپێنراو نەشکاوە و بەردەوامە. پێویستە چ هەنگاوێک بنرێت بۆ تێپەڕبوون لەم دۆخەی شەڕ و ململانێ و دروستکردنی قۆناغێکی یاسایی و سیاسی؟

 ئێستا باخچەلی و تەنانەت ئەردۆغانیش بانگەوازی لە ڕێبە ئاپۆ دەکەن. دەڵێن پێویستە کێشەی چەک چارەسەر بکرێت، تەنانەت دەڵێن پێویستە پەکەکە هەڵبوەشێتەوە. واتە ئەو جۆرە بانگەوازانە دەکەن. لە لایەک زمانێکی لەو جۆرە بەکاردەهێنن و لە لایەکی دیکەوە کردەوەیەکی تەواو پێچەوانە نیشان دەدەن. یانێ ڕێبەر ئاپۆ سەرەڕای گۆشەگیری سەپێنراوی ڕەها بەسەریدا چۆن کار بکات؟ ئەو داواکاری و چاوەڕوانییانەی کە لە ڕێبەر ئاپۆ هەیانە، چۆن دەکرێت لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە جێبەجێ بکرێن؟ پەیوەندیی کردنی لەگەڵ بزووتنەوەکەمان، لەگەڵ ئەوانەی لە دەرەوەی زیندانن، لەگەڵ ڕاگەیاندن و لەگەڵ هەموو کەسێکی دیکەدا داخراوە. بەڵام هەموو ئەرکەکانیان لەسەر شانی ڕێبەر ئاپۆ داناوە. بە ڕێبەر ئاپۆ دەڵێن با ئەم بارگرانییە لە شان هەڵبگرێت. دەڵێن گەلانی ستەملێکراو، ژنان، گەنجان، دیموکراتەکان، سۆسیالیست و هەمووان هیوادارن کە ڕێبەر ئاپۆ پەرە بەم هەڵمەتی دیموکراتیزەکردنە بدات. کاتێک هیچ گۆڕانکارییەک لە هەلومەرجی ڕێبەر ئاپۆدا نەکرێت، کاتێک ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی نەتوانێ تێکۆشان بکات، چۆن دەتوانێت ئەو چاوەڕوانییانە بەدی بهێنێت؟ چۆن دەتوانێت ببێتە وەڵامێک داواکارییەکان؟ شتێکی وا مەحاڵە. ئێستا دەست و قاچی ڕێبەر ئاپۆیان بەستووە و لە دۆخێکی داخراودا ڕایانگرتووە و پێی دەڵێن لەناو ئەو دۆخەدا کار بکات. چۆن دەتوانێت؟ چۆن چاوەڕوانییەکان بەدی بهێنێت؟ دەبێت گۆشەگیری سەپێنراوی ڕەها هەڵبگیرێت و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت. پێویستە هەمووان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکەنە ئامانج و لەسەر ئەو بنەمایە خەبات بکەن. ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد بکرێت، ئەوا دەتوانێت پەیوەندی لەگەڵ بزووتنەوەکەدا بکات. دەتوانێت پەیوەندی لەگەڵ هەر کەسێکدا بکات، دەتوانرێت قسەی لەگەڵ بکرێت، دەتوانێت بیرۆکە و پێشنیارەکان وەربگرێت. هەر لەسەر ئەم بنەمایە دەتوانێت چاوەڕوانی و هیواکان بەدی بهێنێت. ئەگەر نا، ناتوانرێت. ئێستا لەلایەک مەرجەکانی ئازادی جێبەجێ ناکەیت، گۆڕانکاری ناکەیت، یاسا دروست ناکەیت، لەلایەکی دیکەشەوە بە سەرۆک ئاپۆ دەڵێیت بانگەوازی لە گەریلا بکە چەک دانێن، بە پەکەکەش دەڵێن بە هەڵبوەشێتەوە، مانای چییە؟ لەو حاڵەتەدا تۆ ناتەوێت ئاشتی ڕووبدات، ناتەوێت پرسەکە چارەسەر بکرێت. ئەگەر پرسەکە چارەسەر نەکرێت، ئەگەر ئازادی پەرەی پێنەدرێت، ئاشتی چۆن بەدی دێت؟ لە کاتێکی وادا قەد ئاشتی رووندا. ئاشتی لەسەر بنەمای ئازادیی دەبێت. ئێوە هەموو ڕێگاکانی ئازادیتان داخستووە. لەلایەک داوای ئاگربەست و ئاشتی  دەکەیت و لەلایەکی دیکەوە درێژە بە شەڕ دەدەیت، هەروەها قەیوم دەسەپێنیت، دەستگیر و قەتڵ دەکەیت، بۆردومان دەکەیت لەهەموو شوێنێک سەرڕەای ئەمانە، ئەو قسەی دەیکەیت و ئەو کارانەی دەیکەیت، نیشاندەری چین؟ لەو حاڵەتەدا مانای ئەوەیە تۆ ناتەوێت شەڕ کۆتایی پێبێت. ئەوانەی دەیانەوێت شەڕ کۆتایی پێبێت، دەبێت بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆ بگۆڕن. دەبێت سیستەمی ئیمرالی هەڵبوەشێننەوە. دەبێت رێبەر ئاپۆ ئازاد بکەن تا بتوانێت هیوا و داواکارییەکان بەدی بهێنێت.

دەمەوێت ئەم پرسیارە بکەم. لە هەموو جیهاندا دەبینرێت، لە ئێرلەندا تا ئیسپانیا، باسک و باشووری ئەفریقا. ئەو ڕێکارەی کە پەیڕەو دەکرێت، شتگەلێکی وەک ئاگربەستی تاکلایەنە، ئاگربەستی دوولایەنە، دانوستان یان کۆبوونەوە و تەنانەت ئاگربەست، بۆ ناوهێنانی چەند شتێک لەخۆدەگرێت. بەڵام تا ئێستا تەنانەت ناویشیان ناوە. ڕژێمی تورکیا تەنیا لەسەر ئەوە پێداگری دەکات کە دەبێ چەک دابنرێت. ڕێبازێکی لەو شێوەیە هەیە. ئەمە مانای چییە؟ مرۆڤ چۆن ئەمە هەڵسەنگێنێت؟

ئێستا دەوڵەتی تورک لەسەر گەلی کورد تیرۆرێکی مەزن بەڕێوەدەبات، بەڵام ئاماژە بەوەدەکرێت کە کورد تیرۆر بەڕێوەدەبات. یانی هەموو شتێک پێچەوانە دەکاتەوە. وە هەموو کەسێک وا تێدەگەیەنێت. ئەوەی کە ڕاستە گەلی کورد لە ژێر کۆمەڵکوژییەکی گەورەدایە. لە ژێر لە ناوبردندایە. گەلی کورد چۆن خۆی بپارێزێت، چۆن لە ناونەبرێت، لەسەر ئەمە تێدەکۆشێت. ئەگەر چەک هەڵگیراوە، بۆ ئەمە هەڵگیراوە. بۆ خۆپارێزی هەڵگیراوە. بۆ ئەوەی کورد لە ناونەبرێت چەک هەڵگیراوە. کورد عاشقی چەک نییە و شەڕ بەچەک بەڕێوەدەچێت. کورد عاشقی دیموکراسییە. ئاشقی ئازادییە. لەبەر ئەوەی کورد تاوەکو ئێستا بە دیموکراسی و ئازادی نە ژیاوە. هەمیشە کۆمەڵکوژی بەخۆیەوە بینیوە. هەمیشە لە کۆچبەریدا ژیاوە. لە هیچ شتێکی دەرەوەی ئەمە نەژیاوە. بۆچی دەوڵەتی تورک پەرە بە دیموکراتیکبوون نادات؟ لەبەر ئەوەی پێشکەوتنی دیموکراتیکبوون پێش بکەوێت کورد سوودمەند دەبێت. کورد خۆی دەردەبڕێت، لە ژیاندا دەمێنێتەوە. لە کۆمەڵکووژی و کۆچبەری و توانەوە دەردەچێت. لەبەر ئەوە دیموکراتیکبوون بەرەوپێش نابات. چونکە دەیانەوێت کورد لەناوببەن، بەردەوام توندوتیژی و تیرۆر و شەڕ دژی کورد ئەنجام دەدەن. لێرە پارەیەکی زۆر پەیدا دەکات. نایەوێت ئەمە لە دەست بدات. هەربۆیە تیرۆری گەورە بەرامبەر کوردان لە ئارادایە، بەڵام ئەوان ئاماژە بەوە دەکەن کە کورد تیرۆر ئەنجام دەدات و دەڵێن کورد پێویستە دەست لە تیرۆر هەڵبگرێت. واتە دانانی چەک. هیچ مانایەکی تری نییە. هەروەها باس لەوە دەکەن کە پرسی کورد بوونی نییە. کێشەی تیرۆرە. دەڵێن ئەگەر پەکەکە چەک دابنێت هەموو شتێک کۆتایی دێت. بە واتایەکی تر پرسی کۆمەڵگەی کورد قبوڵ ناکەن. هەر بۆیە کاتێک دەچنە شوێنێک، دەست بەسەر شارەوانییەکدا دەگرن و ئاڵاکەیان لەوێ هەڵدەواسن. چوونە عەفرین ئاڵای تورکیان هەڵواسی. چوونە سەرێکانی ئاڵای تورکیان هەڵکرد. چوونە قوبرس ئاڵای تورکیان هەڵکرد. ئەمە مانای چییە؟ کاتێک هێزێک شوێنێک دەگرێت و داگیری دەکات، لەوێ ئاڵای خۆی بەرز دەکاتەوە. ئەمەش ئاشکرایە کە داگیرکارییە. چونکە دەوڵەتی تورک کورد وەک نەتەوەیەک نابینێت، مافی پێنابەخشێت. تەنها چی بە شایستەی ئەوان دەزانێت؟ کوشتن، کۆمەڵکووژی و کۆچبەری دەزانێت. یان واز لە کوردایەتی، مرۆڤایەتی، ناسنامەی خۆت دەهێنیت و دەکەویتە خزمەت و کۆیلایەتی ئەوەو، یان کاتێک خاوەنداری لە خۆت، شوناس، زمان، کەلتوور، ئیرادەت دەکەیت، ئەوا دەبیتە تیرۆریست. پاشان هەموو شتێک بۆ خۆیان بە حەق دەبینن. لەسەر ئەم بنەمایە سیاسەت بەڕێوە دەبەین. هەر لەبەر ئەمەشە دەڵێن واز لە چەکەکانتان بێنن و هەموو شتێک کۆتایی دێت. بە واتایەکی تر هیچ مافێکی گەلی کورد لە لای ئەوانەوە نییە. ئەوان ئەمە دەڵێن. ئایا ئەگەر پەکەکە چەک دابنێت پرسەکە چارەسەر دەبێت؟ نا پرسەکە چارەسەر نابێت. یان ڕێبەر ئاپۆ بانگەواز بکات پرسەکە چارەسەر دەبێت؟ چارەسەرێک نابێت. بەڵام ئەوان دیاری دەکەن کە چۆن دەبێت. بۆچی ئەمە دیاری دەکەن. کۆمەڵگە و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان فریو دەدەن. دەڵێن ئێمە لە دژی ئاپۆ، دژی پەکەکە، لە دژی کوردانی ئازاد شەڕمان کردووە و ئەنجاممان بەدەستهێناوە. ئیتر پرسێک نەماوە. تەنها پرسی چەک ماوە و چەکیش دابنرێت هەموو شتێک چارەسەر دەبێت. دەیانەوێت بەم شێوەیە هەمووان فریو بدەن. گەلەکەمان ئەمە باش دەزانێت. دیموکرات و سۆسیالیستەکان باش ئەمە دەزانن، بەڵام ئەوە واقیعی ئەوانە. ئەوان بە تەواوی کار لەسەر چەواشەکردن دەکەن. هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەروەش لەسەر ئەوە دەسەڵاتی خۆیان بەڕێوەدەبن. ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت ڕاستییەکان ئاشکرا بکات و هەموو لایەک تێیبگەن. بەهۆی ئەمەوە زۆر ناڕەحەت دەبن. ئەوان نایانەوێت ئەو پرۆسەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت پەرەی پێبدات و پێشکەوێت. دەکرێت بڵێین ئاکەپە بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە بەرەو پێش نەچێت، تێکدانێکی زۆر دەکات. ئەو زمانەی کە بەکاری دەهێنن و ئەو کردارانەی کە بە کردەوە ئەنجامی دەدەن، دەیانەوێت ڕێبەراێەتی لە پێش گەلان، دۆستان و تەڤگەر بچووک بکەن، بە واتایەکی تر دەیانەوێت باوەڕی هەمووان بە ڕێبەر ئاپۆ لاواز بکەن. ئەمەش هۆکاری ئەم زمان و پراکتیزەیە. دەبێت باش لەم بابەتە تێبگەین، بە ناڕەزایەتی و هەستیاری نزیک نەبینەوە. پێویستە لەم هەڵمەتە مێژووییەی ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت پێشی بخات، تێبگەین و بۆ خۆمان وەک بنەمایەک وەریبگرین و بۆ سەرخستنی هەڵوێست وەربگرین. لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببنەوە، کۆببنەوە و ئەو هێڵەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت پێشی بخات خاوەنداری لێ بکەن. پاشان هەموو یارییەکان پووچەڵ دەبنەوە.

لەوێ هێشتا سیاسەتی قەیوم بەردەوامە، قەیوم دەسەپێنن بەسەر شارەوانیەکاندا دەسەپێنن. لە وان هاوسەرۆکی شارەوانی سزا درا. لە ئەستەنبوڵ ئەو کوردانەی چوونەتە ئەنجومەنی شارەوانییەکان هێرشی کردە سەریان. ئایا جیاوازی هەیە لە نێوان دەسەڵاتی تورک مەهەپە و ئاکەپە، باخچەلی و ئەردۆغان؟ مرۆڤ دەبێت چۆن هەڵسەنگاندان بۆ ئەمە بکات؟

ئێستا لە تورکیا هەندێک دەیانەوێت پرسەکە بە ڕێگەی یاسایی و سیاسی چارەسەر بکەن. گەیشتوون بەو باوەڕە، بەڵام ئەمانە هێشتا بەهێز نین. هەندێک نایانەوێت پرسەکە بە ڕێگەی سیاسی و یاسایی چارەسەر بکرێت. لە دژی دەوەستنەوە و تێکی دەدەن. ئەمانە هێشتا لە تورکیا هەم لەناو دەوڵەت و چ لە دەسەڵاتدا بە هێزن. نموونەی ئاکەپە ئەمەمان بۆ دەردەخات.

ئەوەی کە چارەسەری ناوێت...

ئەو کەسەی کە چارەسەری ناوێت. باخچەلی دەبینی کە دۆخی تورکیا و گەلی تورکیا لە مەترسیدایە. چۆن لەم دۆخە مەترسیدارە ڕزگاری دەبێت؟ ئەگەر ڕێکەوتن لەگەڵ کورد بکەن و پرسی کورد چارەسەر بکرێت، ئەوا هەم تورکیا و هەم گەلانی تورکیا لە مەترسی دەردەچن. هەندێکیش چاوەڕێی ئەوەن بزانن چۆن دەبێت. کەواتە بەشێکی لەسەر ئەمە بنەما بنەما دەگرێت. واتە نە لە دژی دەوەستین و نە لەگەڵیداین. بۆیە مرۆڤ ناتوانێ بڵێت لە تورکیا دیدگایەکی یەکگرتوو هەیە. دیموکرات و سۆسیالیستەکان، کە دەیانەوێت گەلانی تورکیا لە مەترسی رزگاریان بێت و تورکیایان خۆشدەوێت، پێویستە کار بکەن کە ئەو لایەنانەی دەیانەوێت پرسەکە چارەسەر بکەن، بەهێزتربێت، پێش بکەوێت و سەربکەوێت. ئەو کاتە پرسەکە دەکەوێتە سەر ڕێگەی چارەسەرییەوە. ئەمەش پێویستی بە کارکردن هەیە. دەیانەوێت کاتیان دەست بکەوێت. ئەو کاتە چەند کەمتر بێت باشترە. ئەمەش دەکەوێتە سەرشانی ئەوانەی کە دەیانەوێت پرسەکە بە ڕێگەی یاسایی و سیاسی چارەسەر بکرێت. ئەگەر ئەوان بەرپرسیارێتی خاوەندارێتی بکەن و لەسەر ئەو بنەمایە کار بکەن و یارمەتی ڕێبەر ئاپۆ بدەن و یارمەتیدەران کە دەیانەوێت چارەسەری پێش بخەن، ئەوا ئەوانەی دەیانەوێت تێکی بدەن، ناتوانن. تەنانەت ئەوانەی دەیانەوێت تێکی بدەن، ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن. ئەوانەی تەماشا دەکەن بۆیان دەردەکەوێت کە بەرژەوەندی تورکیا لە چارەسەردایە و ئەوانیش لە چارەسەریدا بەشدارن. مرۆڤ تێدەگات کە هەندێک ناکۆکی لە نێوان باخچەلی و ئەردۆغان هەیە، بەڵام ئەمە ئاشکرا ناکەن. بۆ نموونە ئەردۆغان بە تەکتیکەوە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو و باخچەلی پێکەوەن. لە واقیعدا وا نییە. ڕێبەر ئاپۆ بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی دەردەبڕێت و دەیەوێت لەسەر ئەو بنەمایە کار بکات. ئەوانەی دەیانەوێت پرسەکە بە ڕێگەی یاسایی و سیاسی چارەسەر بکرێت، پێویستە خاوەنداری لەم هەڵمەتە بکەن و تێکۆشانی بۆ بکەن.

لەوێ دا ئەگەری هەیە سیناریۆی زۆریش ڕووبدات. دەوترێت لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا زۆر یاری هەبووە. لە بەرانبەر ئەم سیناریۆانە ئەرێنی بێت یان نەرێنی بۆ گەل، دۆستانتان و لایەنگرەکانتان سەبارەت بەمە بانگەوازێک یان داواییەکتان هەیە؟

ئێستا هەمووان دەیانەوێت پرسەکە بە ڕێگەی سیاسی و یاسایی چارەسەربکرێت و ئەوانەی ئەمەیان دەوێت لە گوماندا ژیان دەکەن. ژیان کردن بە گومانەوە بێ هۆکار نییە. ئەو زمانەی کە بەکاردێت و ئەو کردەوانەی لە پارتێکدا دەکرێت گومان ژیانکردن دەبەخشێت. ئەگەر گومان هەبێت، ئەوە بەهۆی ئەمەوەیە. دەمەوێت ئەمە بڵێم. ئەوانەی لە گوماندا دەژین، دەبێت تێکۆشان بکەن بۆ نەهێشتنی ئەم گومانە. ئەگەر تێکۆشان بکەن ئەو گومانە نامێنێت. ئەگەر کەسێک گومان دەرببڕێت و بۆ لابردنی تێکۆشان نەکات، ئەوا خزمەت بە ئامانجێکی ئەوتۆ ناکات. ئەو گومانە بەردەوامە. تەنانەت ڕەنگە لە لایەکەوە قووڵیان بکاتەوە. دەبێت مرۆڤ  گومان لە ژیان بکات، بەڵام ئەوانەی گومان دەکەن لە ژیان بۆچی لە ژیان گومان دەکەن؟ بۆ لابردنی گومانەکان ژیان دەکەن. پێویستە لێک نزیک ببنەوە. ئەمە ڕاستییەکەیە. ئەوەشت دەربڕی. لە دەوڵەتی تورکدا یاری زۆر هەیە. تا ئێستا ڕێبەر ئاپۆ بۆ کێشەکە لە زەمینەی شەڕ دەربکات چەندین هەنگاوی یەک لایەنی ناوە. هەمیشە تێکدرا، یاری و فریودانی هەمووان بوون. ڕەنگە ئەمجارەش هەندێک کەس بیانەوێت یاری بکەن، بۆ ئەوەی چەواشەکاری بکەن، بەڵام تەڤگەرەکەمان لەم لایەنەوە ئەزموونی هەیە. گەلەکەمان ئەزموونی هەیە. ئەگەر بیانەوێت سیناریۆش بەکار بێنن، ئیتر ناتوانن. بە واتایەکی تر تەڤگەرەکەمان و گەلەکەمان ڕێگە بەم کارە نادەن. دەتوانم بە ئاسودەییەوە ئەمە بڵێم.

شاندی ئیمرالی چەند ڕۆژێکی دیکە دەچنە باشووری کوردستان. لە هەولێر و سلێمانی کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن. پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەگەیەنن. لەم پڕۆسە هەستیار و مێژووییە، بەتایبەتی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چ جۆرە هەڵوێستێکی نەتەوەیی پێویستە؟

هاتنی شاندەکە بۆ باشووری کوردستان بەجێگەیە. ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت ئەم هێڵەی کە بەڕێوەی دەبات بکاتە هێڵێکی گشتی. بۆ خۆی کاتێک کۆمەڵگا بەشدار بێت و پرسەکە کۆمەڵگایی بوەوە چارەسەری ڕوو دەدات، ئەنجامەکەی سەرکەوتوو دەبێت. بەوە شێوە نەبێت نابێت. لێرەشدا ئەزموونێکی زۆری پێشوو هەیە. بۆ نموونە ڕێبەر ئاپۆ بۆ یەکەمجار لە تورکیا دەستی پێکرد. ئێستا شاندەکە دەیەوێت لە باشوور کۆبوونەوە ئەنجام بدات. ئەنجامەکان وەربگرێ و لەسەر ئەم بنەمایە بەیاننامە بدات. ڕێبەرایەتی کار بۆ ئەوە دەکات. ئێستا دەرفەتێکی مێژوویی بۆ کورد هاتۆتە ئاراوە. لە مێژوودا ڕەنگە هەندێ جار ئەم دەرفەتە هاتبێتە ئاراوە، بەڵام بە دەگمەن ڕوویداوە، بە تایبەت کورد زۆر سوودی لێ نەبینیوە. بۆ ئەوەش هۆکار هەیە. پێویست ناکات زۆر لەسەری قووڵ ببمەوە. بەڕاستی ئەمڕۆ ڕووداوێکی مێژوویی بۆ کورد هاتووتە پێش. یانێ ڕۆڵی کورد زۆر بەهێزترە لە پێشوو. ئەمڕۆ جەنگی جیهانی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ئارادایە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵوەشاوەتەوە. لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سوریا، ئەو سیستەمەی کە بەریتانیا و فەرەنسا پێشتر لە جەنگی جیهانی یەکەمدا لە ناوچەکەدا بنیاتیان نابوو، هەڵوەشایەوە. سیستەمێکی نوێ بنیات دەنێن. زۆرێک لە ناوەندەکان لە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شەڕدان. لەم شەڕەدا هەر کەسێک دەیەوێت بە ئامانج و بەرژەوەندی قازانج بکات. بەڵام هەمووان دەبینن بەبێ کورد هیچ شتێک ڕوونادات. هەموو ئەم ناوەندانە دەیانەوێت کورد بۆ لای خۆیان ڕابکێشن. بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام بەدەست بهێنن. ئەمەش دەرفەتێکی گەورەی بۆ کورد ڕەخساندووە. بۆیە دەبێت کورد لەم قۆناغەدا کێشە نەتەوەییەکانی خۆی چارەسەر بکات. یانێ پێویستە کۆنگرەی نەتەوەیی هەرچی زووتر بەرەو پێش بچێت. ئەگەر کاری وابکەن کورد قازانجێکی گەوره دەبینێت. ئێستا چارەنووسی هەمووان بەدەست کوردەوەیە. کورد دەبێ دەستبەجێ کێشەکانی چارەسەر بکات و کۆنفرانسی نەتەوەیی لە سەر بنەمای کۆنگرەی نەتەوەیی دابمەزرێنێت. نابێت کێشەکانی تر لە پێشەوەی پرسی کوردەوە بن. لەوانەیە کێشەی جیاواز هەبن. بەڵام نابێت بخرێنە پێشەوە. پێویستە هەموو کەسێک لای خۆیەوە پرسی نەتەوەیی بە بنەما بگرێت. کۆنگرەی نەتەوەیی چۆن گەشە بکات، دەستکەوتی گەلی کوردە. ئێمە ئەمە وەک بنەمایەک وەردەگرین. بانگەوازی من لەسەر ئەم بنەمایە بۆ گەلی کورد و بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان و بۆ هەموو حیزب و ڕێکخراوەکانە. پێویستە پرسە نەتەوەییەکان بە هی خۆمان بزانین. پەرەپێدانی کۆنفرانسە نەتەوەییەکان لەسەر بنەماکانی کۆنگرەی نەتەوەیی بێت. ئەمەیە کە کورد پێویستی پێیەتی. ئەمەش سوودی بۆ گەلی کورد دەبێت. ئەگەر ئەمە پەرە پێنەدەین و بە دووبەرەکی بمێنینەوە، کورد ناتوانێت هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت، هەرچەندە چارەنووسی هەمووان گرێدراوی گەلی کوردەوە بەڵام کورد ناتوانێ ئەنجام وەربگرێت. وەک چۆن لە مێژوودا خزمەتی هەندێکی کردووە، هەمان شت دووبارە دەبێتەوە و کۆمەڵکوژی بەسەردا دێنن، ئایا کورد جارێکی دەیەوێت بەو شێوە بژیت؟ ئەگەر نامانەوێت دووبارە مێژوو  دووبارە ببێتەوە، ئەوە لە دەستی ئێمە خۆماندایە. هەموو پێشکەوتنەکان لە دەستی لاینە کوردییەکاندایە، هەموو کەسێک پێویستی بە کوردە. چارەنووسی هەمووان بەدەست کوردەوەیە. لێرەدا پێویستە کورد ڕۆڵی خۆی بۆ خۆی، بۆ گەلان و مرۆڤایەتی بەجێ بهێنێت. نابێت لەوە زیاتر درەنگ بکەوین. با بیانوو نەهێنینەوە. ئێمە لە ئێستادا لەسەر ئەم بنەمایە کار دەکەین. من دەڵێم پێویستە ساڵی ٢٠٢٥ ببێتە ساڵی کۆنگرەی کوردان. بانگەوازی من بۆ هەمووان ئەوەیە ئەم کارە بۆخۆیان بە بنەما وەربگرن. ئەگەر ئەم پرەنسیپە بە بنەما وەربگرین، دەستکەوتی گەورە بەدەست دەهێنین و قازانجێکی گەورەش بە مرۆڤایەتی دەگەیەنین.

هەروەها لەبارەی دۆخی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەمەوێت چەند پرسیارێک بکەم. هەروەک دەزانرێت هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژاوا، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. دەوڵەتی تورک هەموو هێزی خۆی بۆ نەهێشتنی سیستەمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تەرخان کردووە و خۆی وەک خاوەنی سوریا وێنا دەکات. بۆ نمونە سیاسەت لەسەر سوریا بەڕێوەدەبات و ناوەندی میت لە دیمەشق کراوەتەوە. بۆ نموونە سوریا دەتوانێت هێزەکانی خۆی لە هەر شوێنێک بیەوێت بڵاوبکاتەوە. بڕیارێکی لەو شێوەیە لە کۆبوونەوەی ئەمنیدا دراوە. دیسان فەرماندەی هەتەشە عومەر محەمەد ئەندامی پێشووی داعش و هاوڵاتی تورکیایە. هەروەها دەڵێن دەستووری سوریا ئامادە دەکەین. بە واتایەکی تر وەک پاسەوانێک بەسەر سوریادا کەوتوون. ئایا بەردەوامی ئەم سیاسەتانەیان دەتوانێ بەردەوام بێت و جێبەجێی بکەن؟ ئایا دەرفەتەکانی سوریا ئەم رێگەیە بەو ئەوان دەدات یان نا؟ مرۆڤ ئەمە چۆن هەڵبسەنگێنێت؟

دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر تشرین و قەرەقۆزاق. گەلەکەمان لە ڕۆژاوا، کورد، عەرەب، تورکمان، ئاشووری و ئەرمەنی، پێکەوە دژی ئەم هێرشانە بەرخۆدان دەکەن و ئازایانە وەستاونەتەوە. لەسەر ئەم بنەیە سڵاو و ڕێزی خۆم پێشکەشی هەموو  گەلەکەمان دەکەم. بەڕاستی قەسەدە بەرخۆدانێکی داستانی بەڕێوە دەبات. بەم بۆنەوە سڵاویان ئاراستە دەکەم و ڕێزی خۆمیان پێشکەش دەکەم. هەروەها بۆ شەهیدان سەرێ ڕێز و حورمەت دادەنوێنم. شەهیدانی ئەوێ شەهیدی مرۆڤایەتین. هەتا بمێنین لەگەل رێبازی شەهیدانمان بەردەوام دەبین. ئەمە سروشتی ئێمە و سروشتی مرۆڤایەتییە. چونکە ئەوان ئەم شەڕەیان نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکوو بۆ هەموو مرۆڤایەتی بەڕێوەدەبەن. بەڕاستی قارەمانیەت دەنوێنن. ئەمە وەسفی منە بۆ شەهیدان و گەلەکەمان. دەوڵەتی تورکیا دەوڵەتێکی ناتۆیە. ناتۆ یاسا و پێوەری خۆی هەیە. ئایا هێرشەکانی تورکیا لەگەڵ ڕێسا و پێوەرەکانیان دەگونجێت بۆ دەنگ بەرز ناکەنەوە؟ یان لە دەرەوەی ئەمەیە؟ ئەگەر تورکیا بە پێی پێوەر و یاساکانی ئەوان ئەم شەڕە بەڕێوە دەبات و دەنگیان بەرز ناکەنەوە، کەواتە ئەمە مەبەستی ڕاستەقینەی ناتۆ نیشان دەدات. ئەگەر لەدەرەوەی یاسا و پێوەرەکانیان بێت، ئەی بۆ لەدژی ناوەستنەوە و بێدەنگن؟ ئەمەش پێویستە بخرێتە ژێر پرسیارەوە. پێویستە گەلەکەمان باش لەم بابەتە تێبگات. کەواتە ئایا ناتۆ لەسەر گەلی کورد قسە دەکات؟ چونکە دەوڵەتی تورکیا دەوڵەتێکی ناتۆیە و بە هەموو پێداویستیەکانی ناتۆ ئەم شەڕە بەڕێوە دەبات. تەنها دەتوانم ئەمە بڵێم. ئێستا یەکێک لە سوریایە و ڕۆڵیان بە هەردوو تورکیا و سعودیە داوە. تورکیا دەتوانێت سوریا ڕێکبخاتەوە، سعودیە و دەوڵەتانی عەرەبیش دەتوانن هاوکاری ئابووری بکەن و سوریا بە پێی بەرژەوەندی خۆیان بنیات بنێنەوە. یانێ لەسەر ئەم بنەمایە کار ئەنجام دەدرێت. ئێمە بە تەواوی نازانین ئەم کارە چەندە ئەنجام دەگرێت. ئێستا سیستەمی سەرمایەداری دەیەوێت لەگەڵ هەتەشە بەرەو پێشەوە بچێت. ئەوان دەیانەوێت لە ڕێگەی هەردوو تورکیا و سعودیەوە هاوکاری هەتەشە بکەن. دەیانەوێت هەندێک کار لە ڕێگەی ئەوانەو ئەنجام بدەن. بەڵام نازانین لەم هەوڵەدا ئەنجام بەدەست دەهێنن یان نا. تا ئێستا ڕوون نییە بۆ کوێ دەڕوات. لە لایەک دەڵێن دیموکراسی لە سوریادا پێشدەکەوێت، هەموو گەلان و ئایینەکان لە خۆ دەگرێت و لە لایەکی دیکەشەوە ڕاستی و مێژووی هەتەشە دیارە. واتە دۆخێک کە ململانێی تێدا ئەزموون دەکرێت. ڕوون نییە سوریا چۆن گەشە دەکات، چۆن ڕێڕەوەی خۆی دەگرێتەوە. ئێستا تورکیا دەیەوێت بوونی خۆی لە سوریادا جێگر بکات. دەیەوێت کێشەکانی ئێستا پەرە پێ بدات، بۆ ئەوەی بە تەواوی بیخاتە خزمەتی خۆیەوە. بەڵام هێزێکی زۆر لەسەر سوریا لە هەوڵ و پلاندانانن. یانێ هەروا بە ئاسانی سوریا ڕادەستی تورکیا ناکەن. تورکیا هەوڵ دەدات بتوانێت لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیا و تەنانەت ئیسرائیلیش بگاتە ڕێککەوتن. چونکە دەزانێت سوریا بەتەواوی تەسلیمی تورکیا ناکرێت. تورکیا ئەو ڕۆڵەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیبوو لەدەستی داوە. تورکیا لە جەنگی جیهانی یەکەمدا دامەزرا، ئیسرائیل لەگەڵ جەنگی جیهانی دووەم دامەزرا و هەژموونی ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە جەنگی جیهانی سێیەمەوە گەشەی کردووە. بە پەیماننامەی ئیبراهیمی، پایتەختی عەرەبی و جولەکە یەکدەگرنەوە. ئێستا ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیەکی بە هێز بەدەست دێنێت و ئەو ڕۆڵە دەگرێتە دەست کە پێشتر بە تورکیا درابوو. تورکیا نایەوێت بە تەواوی ڕۆڵی خۆی لەدەست بدات. دەیەوێت کاریگەرییەکانی لە سوریا بپارێزێت بۆ ئەوەی بتوانێت ڕۆڵی لەدەستچووی خۆی بگێرێتەوە. لەلایەک کار بۆ نەهێشتنی سیستەمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات. بەکار هێنانی چەتەکانی SNA بۆ ئەوەیە بتوانێت لەسوریا شوێنی خۆی بکاتەوە. لە ئەنجامدا بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتەواوی لەدەست نەدات ئەم کارە دەکات.

بەرەو کۆتایی دەچین. لێرەدا دەمەوێت پرسیارێک لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕاگەیاندنی ئازاد بکەم. لەم دواییانەدا لە ڕانیە هەڤاڵمان ڕۆژنامەنووس عەزیز کۆیلوئۆغڵو شەهید بوو، لە ساڵانی ٩٣-٩٤ لە ژیتەمەوە تا ئێستا ئەو ساڵانەی کە زۆرترین ڕۆژنامەنووس تێیدا شەهیدکراون ئەم سێ ساڵەی کۆتاییە. هەموویان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان شەهیدکراون. پێش ئەو، نازم داشتان، جیهان بیلگین، گوڵستان تارا، هێرۆ بەهادین، ناگیهان ئاکارسەل، ڕۆسیدا مێردین، ئەڤرین مەحسوم، دیلۆڤان گەڤەر، نەجمەدین فەیسەل، موراد میرزا، ڤەدەدات ئەردەمچی، ئیحسام عەبدوڵڵا، محەمەد ڕەشۆ، سەعید ئەحمەد، هەروەها دوو ڕۆژنامەنووسی دیکەی یەژا ستار، هەموو ئەمانە لەم ساڵانەدا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بە ناسنامەی  ڕۆژنامەوانییەوە شەهید کراوان. بە تایبەت لە ڕۆژاوا و باشوور و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و شەنگال شەهید کراوان. دەوڵەتی تورک بەم هێرشانەی بۆ سەر ڕاگەیاندنی ئازاد ئامانجی چییە و لە بەرانبەردا ڕاگەیاندنی ئازاد چ ڕۆڵ و ئەرکێکی هەیە؟

سەبارەت بە شەهید بوونی هەڤاڵ عەزیز کۆیلوئۆغڵو رێزو حورمەتی خۆم دەردەبڕم. لە کەساێەتی ئەو هەڤاڵەمەندا هەموو شەهیدانی ڕاگەیاندن بە بیردێنمەوە، ڕێز و منتەباری خۆمیان بۆ دەردەبڕم. بەڕاستی کارێکی گەورە دەکەن. حەقیقەتی دەوڵەتی تورک دەناسێنن. بۆ ئەمەش دەکرێنە ئامانج. ئەگەر دەوڵەتی تورک ئەو هەڤاڵانە بە ئامانج دەگرێت، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە ڕاستییەکانیان ئاشکرا دەکرد. بۆ ئەم مەبەستەیە. بۆ نمونە ئەوەی دەوڵەتی تورک دەیگوت، ڕاگەیاندنەکەیان دەیگوت ئێمە تشرینمان گرتووە. ئەوان بەو شێوەیە ڕایانگەیاند، بەو شێوەیە پڕوپاگەندەیان بۆ دەکرد، بەڵام چی ڕوویدا؟ ئەم هەڤاڵانە چوونە تشرین ڕاستی دەوڵەتی تورکیا، درۆکانی دەوڵەتی تورکیایان ئاشکرا کرد. ئەگەر بکرێنە ئامانج، لەبەر ئەمەیە دەکرێنە ئامانج. بە واتایەکی تر دەوڵەتی تورک نایەوێت هەمووکەسێک لە ڕاستی ئەوان تێبگات. شەڕێکی زۆر گڵاو بەڕێوە دەبات. نایەوێت ئاشكرا بکرێت و هەمووکەسێک تێبگات. چونکە شەڕێک ئەنجام دەدات، شەڕێکی زۆر گڵاوە. زۆر درۆ دەکەن، دەیانەوێت هەمووان فریو بدەن. چەکی کیمیاوی بەکاردەهێنن، کۆمەڵکوژی و کوشتن و گرتن و کۆچبەرکردن ئەنجام دەدەن، هەموو شتێک دەکەن، بەڵام ناتوانن ئەوان بێدەنگ بکەن. هەر کاتێک کە کۆمەڵکوژیی ئەنجام دەدەن، ئەندامانی ڕاگەیاندن زیاتر ڕاستییەکانی دەوڵەتی تورک ئاشکرا دەکەن. دەڵێن ئێمە بە کوشتن کۆتاییمان نایەت، هەنگاوێک بۆ داوە نانێین، وەک چۆن هەڤاڵانمان تا ئێستا ڕاستییان پیشاندا بەردەوامی پێ دەدەین، کارەکانمان بە درێژایی هێڵەکانی ئەوان فراوانتر دەکەین. ئەمە ڕاستییەکەیە، بە واتایەکی تر، بەو پێیەی دەوڵەتی تورک دەیەوێت ڕاستییەکان دەرنەکەوێت، بۆ ئەوەی کەس لە ڕاستیی کردەوە گڵاوەکانیان تێنەگات هێرش دەکەن، ئەوانیش پێداگرن لەسەر ئەوەی کە ڕاستیەکان بخەنە ڕوو. لەسەر ئەو بنەمایە سوپاسی هەموویان دەکەم.

ئێمە گەیشتینە کۆتایی بەرنامەکەمان، ئەگەر هەر قسەیەکی کۆتایی یان بانگەوازیەکتان هەبوو فەرموون.

وەک دەزانرێت کە بۆ ١٥ی شوبات لە هەموو شوێنێک چالاکیی هەیە، ئەم چالاکییانە دەبێ ئەمساڵ گەورەتر بن، هەروەها دەبێت بە هێزتر بن. لە ستراسبۆرگ چالاکی بەڕێوە دەچێت، ڕێپێوانێک هەیە، بانگەوازی من ئەوەیە کە هەمووان، لە هەر شوێنێک بن، بەشداری بە شێوەیەکی جەماوەری بە هێزەوە لە چالاکی  ١٥ی شوباتدا بەشداری بکەن. دەنگی گەلەکەمان پێویستە لەم پرۆسەیەدا زۆر بەهێز بێت. دەبێت دەنگمان لەگەڵ دەنگی ڕێبەر ئاپۆ یەکبگرن. کاتێک ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدیهات، کاتێک پرسی کورد چارەسەر بوو، دیموکراسی و ئازادیش سەردەکەوێت. لەسەر ئەو بنەمایانە، سوپاسی هەموو چالاکوانان دەکەم، ڕێزی خۆمیان پێشکەش دەکەم، پێویستە بە ئیرادە و بوێریەوە بەشداری ڕێپێوان بن و لە دژی پیلانی ١٥ی شوبات ببنەوە، و ئەم ڕۆژە بکەنە ڕۆژی چارەسەری پرسی کورد.