پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە ئەسینا شەرمەزار کرا
پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات دژی ڕێبەر ئاپۆ لە ئەسینا بە چالاکی شەرمەزار کرا. لە چالاکییەکەدا ڕاگەیەندرا کە ڕێبەر ئاپۆ بە بیرۆکە و تێکۆشانی خۆی پیلانەکەی پووچەڵ کردووەتەوە.
پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات دژی ڕێبەر ئاپۆ لە ئەسینا بە چالاکی شەرمەزار کرا. لە چالاکییەکەدا ڕاگەیەندرا کە ڕێبەر ئاپۆ بە بیرۆکە و تێکۆشانی خۆی پیلانەکەی پووچەڵ کردووەتەوە.
بە بۆنەی ٢٦مین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر ئاپۆ لە ئەسینای پایتەختی یۆنان چالاکی بەرێوەچوو و بەیاننامەیەک بڵاوکرایەوە.
کوردان و دۆستانیان لە گۆڕەپانی سینتاگما دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادیی کوردستان بەیاننامەیەکیان خوێندەوە. ئامادەبووان ئاڵا و وێنەی ڕێبەر ئاپۆیان بەرزکردەوە و دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا"یان وتەوە.
ئیبراهیم موسلیم، نوێنەری پەیەدە لە یۆنان، بە ناوی ئامادەبووانەوە ڕایگەیاند کە دەبێت دەستبەجێ هێرشەکانی سەر ڕۆژاوا ڕابگیرێت و جەختی لە گرنگی کۆنفرانسی پاریس بۆ کورد کردەوە. ئیبراهیم موسلیم ڕایگەیاند که شۆڕشی ڕۆژاوا سەردەکەوێت و به تامەزۆییەوە چاوەڕوانی پەیامی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن.
ئیبراهیم موسلیم لە کۆتاییدا قسەکانیدا ڕایگەیاند: "گەلی کورد بە بەرخۆدان و تێکۆشانی خۆی پیلانی ١٥ی شوباتی پووچەڵ کردەوە. بەتایبەت ڕێبەر ئاپۆ بە هزر و تێکۆشانی فکری و فەلسەفی خۆی پیلانگێڕیی بێکاریگەر کرد. هەروەها ڕەوتی ئێستا تاریکی پیلانگێڕییەکە ڕوون دەکاتەوە."