بە دیمەن

'تاوەکو کۆتایی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆین'

گەریلای یەژا ستار ڤیان شاهۆ پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی شەرمەزار کرد و گوتی: "تاوەکو کۆتایی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆین و قەد پیلانگێڕی قبوڵ ناکەین".

٢٦ ساڵ بەسەر پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا تێپەڕبوو. ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گۆشەگیریی سەختی ٢٦ ساڵەدا بە بەرخۆدانی مەزن پیلانگێڕی پوچەڵکردەوە و لە کەسێتی خۆییدا حەقیقەتی گەلێکی بەرخۆدێری خولقاند.

یەکێک لە ئامانجە بنەڕەتییەکانی پیلانگێڕی توانەوەی تەڤگەری ئازادی و قڕکردنی گەلی کوردبوو، بەڵام ئەم ئامانجە بە دی نەهات؛ گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە و تێکۆشانیان فراوانتر کرد.

گەریلای یەژا ستار ڤیان شاهۆ ٢٦هەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هەڵسەنگاند.

'ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری گەلان و مرۆڤایەتیە'

ڤیان شاهۆ لە سەرەتا پیلانگێڕی نێونەتەوەیی شەرمەزار کرد و گوتی: "هێزە هەژموونخوازەکان و نێونەتەوەیی ئادیۆلۆژیا و فکری ڕێبەر ئاپۆ لە بەرانبەر خۆیان وەک هەڕەشە دەبینن. لەبەر ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ پرسی بوونی گەلی کوردی هەڵسەنگاند، کۆمەڵگەی کوردستانی سەرلەنوێ خستەسەر پێ و گەلی هۆشیاری کردەوە.

ڕێبەر ئاپۆ نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بۆ هەموو گەلانی بندەست تێدەکۆشێت. بینی کە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کۆمەڵگە لە بەهای خۆی دوور دەخاتەوە، گەلان لە کەلتووری خۆیان دوور دەخاتەوە، بۆیە جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت مرۆڤ خاوەندارێتی لە مێژوو، زمان و کۆمەڵگەیبوونی خۆی بکات.

لە مێژوودا بۆ ئازادی گەلان چەندین پێغـمبەر، فەیلەسوف و ڕێبەری گەلان تێکۆشانیان کردووە، بەڵام کە دەیانویست پێشەنگایەتی کۆمەڵگە بکەن و قەیرانەکان چارەسەر بکەن، زۆرێک لەوانە تێرکەر نەبوو. ڕێبەر ئاپۆ خۆی لە مێژوو و گەلان بە بەرپرسیار بینی، بۆ ئازادی گەلانی بندەست تێکۆشانێکی مەزنی کرد. لەبەر ئەمەش ڕێبەر ئاپۆ بوو بە ڕێبەری گەلان و مرۆڤایەتی".

'مرۆڤایەتی جیهان خۆی لە دەوری ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ بە ڕێکخستن دەکات'

گەریلای یەژا ستار ڤیان شاهۆ تیشکی خستەسەر ڕۆڵی هێزە نێونەتەوەییەکان و نۆکەر هەرێمییەکانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ هەرگیز لە بەرانبەر پیلانگێڕی نەوەستا، فەلسەفە و ئایدلۆلۆژیای مەزنی خولقاند و ئەم پیلانگێڕییەی لە ناوبرد. ڕێبەر ئاپۆ هەرگیز خۆی وەک تاکەکەسێک نەبینی، هەمیشە وەک نوێنەری کۆمەڵگە خۆی دەبینی و بەو پێیەی تێکۆشانی کرد.

لە کاتی پیلانگێڕییدا تەن تەنها گەلی کورد، چەندین گەلی دیکە ڕژانە گۆڕەپانەکان و چالاکیان کرد. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هەرگیز قبوڵ نەکرا. بە تایبەتی ژنان لە بەرانبەر پیلانگێڕی بەرخۆدانێکی مەزنیان کرد و حساباتی هێزە پیلانگێڕەکانیان لە ناوبرد.

ئەمڕۆ گەل ئازادی خۆی لە ناو ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبینن. بۆ ئەوەی فکری ئەو بپارێزن و پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک جێبەجێ بکەن بە تایبەت لە ڕۆژئاوا لە چەندین ناوچە بەرخۆدانی مەزن بەردەوامی".

'ژنان بە تێکۆشانی خۆیان پیلانگێڕی پوچەڵ دەکەنەوە'

گەریلای یەژا ستار ڤیان شاهۆ ئاماژەی بەوەکرد کە تاوەکو پێکهێنانی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بەردەوام دەبێت و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی ژن ڕەنجی مەزنی دا. لەبەر ئەمەش ژنان زیاتر خاوەندارێتییان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد. لە کاتی دەستپێکردنی پیلانگێڕییەوە بە هەزاران هاوڕێمان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا، چالاکی گەورەیان کرد، بەو شێوەیە پیشاندرا هەرگیز پیلانگێڕی قبوڵ ناکەن. ئەمڕۆژە ڕەشە جارێکی دیکە شەرمەزار دەکەین. تاوەکو کۆتایی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆین و هەرگیز پیلانگێڕی قبوڵ ناکەین".