لە ستۆکهۆڵم پیلانگێڕیی ئیدانە کرا: لە کەش وهەوای سارددا ڕێپێوانێکی دڕێژمەودایان بەڕێوە برد
لە ٢٦ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر ئاپۆ، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید ڕێپێوان و گردبوونەوەی جەماوەری بەڕێوەچوو.
لە ٢٦ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر ئاپۆ، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید ڕێپێوان و گردبوونەوەی جەماوەری بەڕێوەچوو.
پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە دژی ڕێبەر ئاپۆ، هەروەک کوردستان و ئەوروپا لە سکاندیناڤیاش لەلایەن گەلی کورد و دۆستانیانەوە شەرمەزار کرا.
لەسەر بانگەوازی ناوەندی کۆمەڵگەی دێموکراتیکی کورد و ئەنجومەنی ژنانی ئاماراوە، کوردستانیان لە سەرەتای بەیانیەوە بۆ ڕێپێوان لە گۆڕەپانەکەدا کۆبوونەوە.
ڕەوشی کەش و هوا زۆر سارد بوو، سەرەڕای سەرمای زۆر، بەسەدان کەس لە مەیدانی ڕێپێوانەکە کۆبوونەوە و لانیکەم ١٥ کیلۆمەتر ڕێپێوانیان ئەنجامدا. پێش ڕێپێوانەکە وتارەکان پێشکەش کران. سیاسەتمەداری کورد و هاوسەرۆکی نەجەدەکەی ستۆکهۆڵم، ڕووکەن یەتیشکین وتاری دەستپێکی پیشکەش کرد وسەرەتا پیلانگێڕی نێونەتەویی شەرمەزار کرد و وتی: "دوژمن بەرخۆدانمانی لەبەرچاو نەگرت. بەهەزاران سڵاو لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئۆجالان."
ڕوکن یەتیشکین ڕایگەیاند، ئەوان بە هێزەوە خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن و وتی: "لە تشرینەوە تا زاپ، لە زیندانەکانەوە تا شەقامەکان، بەرخۆدانی گەلی کورد بەردەوامە و ئێمە سەردەکەوین و ژیانێکی شکۆمەندانە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەر بنەمای فەلسەفەی ڕێگای سێهەمی ڕێبەر ئاپۆ زیندوو دەبێتەوە."
عایشە دیدار بەناوی ئەنجوومەنی ژنانی ئاماراوە سەرنجی بۆ بەرخۆدان لە دژی گۆشەگیری ڕاکێشا و وتی: "ئێمە ئازادی ئۆجالانمان دەوێت". "داوا لە هەموو هێزە دیموکراتییەکان و گەلی کورد دەکەین بۆ داهاتوویەکی ڕوون یەکبگرن."
دوای وتارەکان جەماوەر سەرەڕای سەرمای زۆر نزیکەی ١٥کیلۆمەتر ڕێپێوانیان ئەنجامدا.