مۆپ: با دەرگای ئیمراڵی بکرێتەوە و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز ئۆجالان پێکبهێنرێت

بە بۆنەی ٢٦هەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی سەر ڕێبەر ئاپۆ، مۆپ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیی کرد.

پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا (مۆپ) لەسەر ناوی ئاشووری، سووریانی و کلدانییەکان بە ڕاگەیاندراوێک، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەر ئاپۆیی شەرمەزار کرد و بانگەوازی دڵسۆزبوونی لە دەوڵەتی تورک کرد لە چارەسەری هەموو پرسەکاندا بە پرسی کوردیشەوە.

مۆپ لە ڕاگەیاندراوەکەیدا جەختی لە پێویستی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کردووەتەوە و دەڵێت: "دەبێت لە ئاست بەرخۆدان، ڕەنج و فکریی بەڕێز ئۆجالاندا کە بۆ پێکەوەژیانی هاوبەشی گەلان داوێتی ڕێز بنوێنرێت و ئاستەنگەکانی پێشێی لاببرێت، وە دەرفەتی بۆ پێكهێنانی ئاشتی بڕەخسێندریت."

لە بەشێكی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و هاتووە: "ماوەی ٢٦ ساڵە لە هەلومەرجی دیل کردندا ستەم لەسەر بەرێز ئۆجالان سەپێندراوە. کەسانی ستەمکار ئاژاوەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسیایی ناوین و میزۆپۆتامیایی عێراق، ئێران، سوریا، تورکیا، فەڵەستین و لوبنانیان لەبەرچاو گرتووە و بۆ ئەوەی چارەنوسییان هاوشێوەیی ئەو وڵاتانەیی لێ نەیت، جارێکی دیکە چوونە لایی بەڕێز ئۆجالان و داوای چارەسەرییان لێ کرد."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتەسەر دۆخی ئێستایی پرۆسەی چارەسەریی و دیالۆگ و جەختکراوەتەوە لەوەی دەبێت بۆ لە دەستنەچوونی ئەم فرسەتە مێژوویە دەوڵەتی تورک بە جددی گوێ بداتە چارەسەری دیموکراتیکانەی هەموو پرسەکان بە پرسی کوردییشەوە.

مۆپ بانگەوازی لە هەموو لایەنەکان کردووە پشتگیری خۆیان بدەن بە پرۆسەکە تا ئەوەی پرسی دیموکراتیکبوون بەرەوەپێش بچێت و دەڵێت: "هیواداریین ڕای گشتی جیهانی لەم بابەتەدا هاوکاربێت و بۆ چارەسەری پرسەکان جددییەتی پێویست نیشان بدات.

بە زووترین کات گۆشەگیری لاببرێت و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز ئۆجالان و هەموو زیندانیان پێکبهێنرێت."