ئیسرائیل گەیشتنی کاروانێکی نوێی بۆمبی لە لایەن ئەمریکاوە ڕاگەیاند

ئەمڕۆ ئیسرائیل گەیشتنی كاروانێكی بۆمبی لەلایەن ئەمریكاوە بە وڵاتەكەی ڕاگەیاند و دەڵێت ناردنی بۆمبی قورس بۆ ئیسرائیل، ڕۆڵێكی گەورەی دەبێت لە بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و سوپای ئیسرائیل.

ئەمڕۆ ئیسرائیل گەیشتنی كاروانێكی بۆمبی لەلایەن ئەمریكاوە بە وڵاتەكەی ڕاگەیاند و دەڵێت ناردنی بۆمبی قورس بۆ ئیسرائیل، ڕۆڵێكی گەورەی دەبێت لە  بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و سوپای ئیسرائیل. ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر لە سەردەمی ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆكی پێشوی ئەمریكا بڕیاری ڕاگرتنی ناردنی بۆمبی بۆ ئیسرائیل دابوو.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئیسرائیل كاتز سەبارەت بە وەرگرتنی كاروانێكی نوێیی بۆمب ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئیسرائیل كاتز، سوپاسی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی كرد بۆ پاڵپشتییە چەسپاوەكانیان بۆ ئیسرائیل و گوتی: "ناردنی بۆمبی قورس بۆ ئیسرائیل، ڕۆڵێكی گەورەی دەبێت لە  بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و سوپای ئیسرائیل".

هەروەها باسی لەوەشکرد کە ئەو كاروانەی لە ئەمریكاوە ڕەوانەی ئیسرائیل كراوە "بۆمبی لەخۆگرتووە"، هەروەها زیاتر لە ٧٦ هەزار تۆن كەرەستەی سەربازی بە ٦٧٨ كاروان و ١٢٩ باری دەریایی گەیشتووەتە ئیسرائیل، ئەوەش بە گەورەترین قۆناغی گواستنەوەی ئاسمانی و دەریایی لە مێژووی ئیسرائیل دادەنرێت.

ئاماژەی بەوەشدا كێشی تەقەمەنییەكانی ناو مووشەكەكانی ئێم كەی ٨٤ـی بە نیو تەن مەزەندە دەكرێت، تیژڕەوی كاركردنیان دەگاتە سەدان كیلۆ مەتر.