گەلی کانتۆنی فورات تەرمی شەهید شەڤگەر کۆبانێ بە خاک سپارد

گەلی کانتۆنی فورات بە مەراسیمێکی شکۆدار و بە وتنەوەی دروشمەکان تەرمی شەهید شەڤگەر کۆبانێ (جیهاد بەکی)یان لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە خاک سپارد.

بەسەدان کەس لە دانیشتووانی کانتۆنی فورات، ئەندامانی ڕێکخراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، بە مەراسیمێکی جەماوەری و دروشم وتنەوە، تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆ شەڤگەر کۆبانێ (جیهاد بەکی) کە لە ٣ی  شوباتی ٢٠٢٥ لە بەنداوی تشرین شەهید بوو، بە خاک سپارد.

مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی دەستی پێکرد. پاشان فاتمە عوسمان، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی شارۆچکەی شێرانێ کۆبانێ، سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید شەڤگەر کۆبانێ کرد و شەهیدانی ئازادیی بە بیر هێنایەوە.

فاتمە عوسمان لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، نزیکەی دوو مانگە لە بەنداوی تشرین بەرخۆدانێکی مێژوویی بەردەوامە و وتی: "بەرخۆدانی شەڕڤانانمان مۆرکی خۆی لە مێژووی تێکۆشانی گەلەکەمان داوە. شەڕڤانانمان بۆ پاراستنی گەل و خاکەکەمان گیانی خۆیان دەبەخشن، دەبێت بە هەموو توانامانەوە خاوەنداری لە شەهیدانمان بکەین."

هەروەها محەمەد بۆزی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی گوندی تاشلوکی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ، ڕایگەیاند؛ ئەوان هەتا کۆتایی ڕێبازی شەهیدانی ئازادی بەردەوام دەکەن و وتی: "گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕێبازی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی بەرخۆدانی خۆیان بەردەوام دەکەن. ئێمە بە بەرخۆدانمان خاوەنداری لە کەرامەتی گەل و وڵاتەکەمان دەکەین. بەدڵنیاییەوە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین لە مێژوودا بە پیتی زێڕین دەنووسرێتەوە. پێویستە بە هێزەوە دژی هێرشەکانی دوژمن تێکۆشانمان بەرز بکەینەوە."

پاشان، ناسنامەی شەهید شەڤگەر خوێنرایوە ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا و بە دروشمی "شەهید نامرن" تەرمی شەهید بە خاک سپێردرا.