کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران بۆ وریشە و پەخشان و شەریفە بانگەوازی کرد

کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران بانگەوازی کرد بۆ وەستاندنی سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی.

کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران بە ڕاگەیاندراوێک داوای کرد سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی بوەستێنرێت، گوتی: " لە سەرەتای شۆڕشی ئێرانەوە ڕژێم تەرمی لەسێدارەدراوەکانی ڕەوانەی گۆڕی بێ ناونیشان کردووە و هەرگیز ئەو سزا ترسناكەی نەوەستاندووە، داوا دەکەین سزای لەسێدارەدانی پەخشان و وریشە و شەریفە رابگرن. پەخشان و وریشە و شەریفە لە دادگایەکی نادادپەروەر دادگایی کراون و لە مافی بەرگریکردن لە خۆیان بێبەشکراون".