شەریفە محەممەدی جارێکی تر سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا

پارێزەرانی شەریفە محەممەدی ڕایانگەیاند، ڕۆژی ١٣ی شوبات جارێکی دیکە سزای لەسێدارەدان بەسەر شەریفە محەمەدی زیندانی سیاسی سەپێندرایەوە.

کۆمیتەی پارێزەرانی بەرگری لە شەریفە محەممەدی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی دووبارە پێدا چوونەوەی سزای لە سێدارەدانی زیندانی سیاسی شەریفە محەممەدی، دیسان سزاکە لە لایەن محەمەد عەلی دەروێش گۆفتار بەرپرسی لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئێرانەوە سەپێندرایەوە.

شەریفە محەممەدی لە ٢٠٢٣ بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕژیم" دادگایی کرا و لە ٤/٧/٢٠٢٤ لە لایەن دادگای شۆڕشی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای لە سیدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام ئەم سزایە لە ١٢/١٢/٢٠٢٤ هەڵوەشایەوە.