جەنگاوەرانی کەبەدەهە ئاگریان لە کارگەیەکی بالێت بەردا
جەنگاوەرانی سەما یوجە لە کەبەدەهە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە کۆجاعەلی-گەبزەیێ ئاگریان لە کارگەیەکی بالێت بەردا.
جەنگاوەرانی سەما یوجە لە کەبەدەهە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە کۆجاعەلی-گەبزەیێ ئاگریان لە کارگەیەکی بالێت بەردا.
جەنگاوەرانی سەما یوجەی تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە) شەوی ٧ی شوبات لە شەقامی ئەتاتورکی گەڕەکی تاڤشانلی کۆجاعەلی-گەبزەیێ ئاگریان لە کارگەیەکی بالێت بەردا. لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری ماددی لە کارگەکە کەوتەوە. جەنگاوەرانی سەما یوجە پاش چالاکیییەکە گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان.
لە ڕاگەیاندراوەکەی جەنگاوەرانی کەبەدەهەدا هاتووە کە چالاکییەکە دیاری ئەو شەهیدە فیداییەکانە دەکەن کە بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ بوونە قەڵغانێکی ئاگرین.
هەروەها گوترا: "لێپرسینەوە لە هەر هێرشێک لە دژی گەلەکەمان دەکەین".