لە یۆتۆبۆری کۆرسێکی ژنۆلۆژی بۆ ژنانی باشووری کوردستان
لە شاری یوتۆبۆری سوید کۆرسێکی سێ ڕۆژەی 'زانستی ژنۆلۆژی' بۆ ژنانی باشووری کوردستان ئەنجامدرا.
لە شاری یوتۆبۆری سوید کۆرسێکی سێ ڕۆژەی 'زانستی ژنۆلۆژی' بۆ ژنانی باشووری کوردستان ئەنجامدرا.
بە پێشەنگایەتی 'ماڵی ژنان'، ڕێکخراوی ژنانی کورد لە یۆتۆبۆری و ئەکادیمیایی ژنۆلۆژی کۆرسێکی سێ ڕۆژەی زانستی ژنۆلۆژی بۆ ژنانی باشووری کورستان لە سوید کرایەوە.
لە کۆرسەکەدا ڕووبار یوسف ئەندامی ماڵی ژن لە ئۆسلۆ سەرەتا باسی لە ئامانجی ڕێکخراوی ماڵی ژن و ئامانجەکانی و کارەکانیان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا کرد و داوای لە ژنانی کورد لە دەرەوەی وڵات کرد کە خۆیان ڕێک بخەن لە هەموو بوارەکاندا.
لە بەردەوامییدا ئاماژەی بە گرنگی جموجوڵ و چالاکیەکانی ژنان کرد لە دەرەوەی وڵات کە هەم کێشەکانی تاک و خێزانی کورد لە دەرەوەی وڵات چارەسەر بکات و هەم وزەی ژنان بەرەو ئاراستەی باش ڕێک بخات کە هێز بە ژنانی کورد بدەن لە ناوخۆی وڵات.
هەر لە کۆرسەکەدا لە کۆرسەکەدا نەجیبە قەرەداغی ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ئاماژەی بە مێژوو نەنوسراوی ژن، بەرخودانەکانیان، ئەو میراتەی کە ژنۆلۆژی پشتی پێدەبەستێت بۆ خوێندنەوەی مێژوو کرد.
هەروەها ئاماژەی بە سەرچاوە و ئامانجی ژنۆلۆژی کرد کە یەکێک لەوانە بزوتنەوەی ئازادی ژنی کوردە. لە بەشێکی تری کۆرسەکە باسی دۆخی هەنووکەیی ئیستای ڕۆژھەلاتی ناوەراست، کوردستان و گرنگی ڕۆڵی ژن کرد لە وەرچەرخانە مێژووییانەکاندا و داوای لە ژنانی کوردی باشوری کوردستان کرد کە رۆڵی خۆیان لەم قۆناغەدا بگێڕن
لە پاڵ کۆرسەکە هونەرمەندی نیگارکێش ڕووناک عەزیز ناوەرۆکی بابەتەکانی بە نیگار دەنەخشاند.
لە کۆرسەکەدا گفتوگۆی کراوە ئەنجامدارا
یەکێک لە ژنە بەشدارەکان لە کۆرسەکە گووتی: " ئەمە یەکەم جارە ژنۆلۆژی دەبیستم، بە ژنۆلۆژی دەرگایەکی گەورەتان لە سەر مێشکم کردەوە، ئەمەوێ زیاتر بزانم، ئێمەی ژنی کورد پێویستمان بە تێگەیشتن لە مێژووی خۆمان هەیە."
بەرپرسیاری کۆمەڵی ژنانی کورد مەرزی ئەمین کە خۆی و کۆمەڵەکەی ڕۆلێکی گرنگیان هەبوو لە ڕێکخستنی کۆرسەکەدا، بەناوی ئەندام و ستافی کۆمەڵەکەیانەوە سوپاسی ئاکادیمیای ژنۆلۆژی و ڕێکخراوی ماڵی ژنی کرد و گووتی: " گرنگە کە ئەم هەوڵانە بەردەوام بێت، ئێمەی ژنی کورد بەبی جیاوازی بۆچوونمان پێویستە هەنگاوی گەورە بنێین لەم قۆناغەدا."
جێگەی باسە، یەکەم جارە کە لە یۆتۆبۆری کۆرسی ژنۆلۆژی بۆ ژنانی باشووری کوردستان بکرێتەوە