دەستپێکی ٨ی ئازار لە میدیاد
ژنان لە میدیاد چالاکییەکانی ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنانیان دەستپێکرد.
ژنان لە میدیاد چالاکییەکانی ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنانیان دەستپێکرد.
تەڤگەری ژانانی ئازاد (تەژەئا) لە میدیاد شاری ڕۆژنامەوانی تیرۆرکرا جیهان بیلگین دەستپێکی چالاکییەکانی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەریان دەستپێکرد. ژنان پانکارتی "ڕاپەڕینمان لە دژی کوشتنی ژنانە. ڕێپێوانمان ڕوو لە ڕۆژئاوایە" بەرزکردەوە.
لەگەڵ دەستپێکردنی چالاکییەکەدا پۆل پۆل لە ژنانی ئازادیخواز بەشدار دەبوون. ژنانی چالاکوان چالاکییەکەیان پێشکەش بە ڕوحی بەرخۆدێرەی ژنە ڕۆژنامەوانی تیرۆر کرا جیهان بیلگین کرد، کە ڕووماڵکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا لە ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن دەوڵەتی دژە ژنی تورکەوە شەهید کرا.
لە چالاکییەکە بە بەردەوامی درووشمی "ژن ژیان ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی ژنان" دەوترایەوە و ڕێپێوانەکە دەستپێکرا.
دواتر ڕێپێوانەکە گۆڕدرا بۆ گردبوونەوە و ڕاگەیاندراو خوێندرایەوە. لە گردبوونەوەکەدا پەڕلەمانتاران، نوێنەر و ئەندامانی پارت و ڕێکخراوە مەدەنییەکان ئامادەبوون.
لە گردبوونەوەکەدا ژنان جەختیان لەوەکردەوە بە فەلسەفەی "ژن ژیان ئازاد"ەوە هەنگاو بەرەوە ئازادی هەڵدەگرن و لە دژی عەقڵیتی شەڕخوازی پیاوسالاری دەوڵەت، خواستیانە کۆمەڵگەیەکی بەرخۆدێر دامەزرێنن.
لەگەڵ بەردەوامی پەیام و لێدوانەکەدا ژنان بە بەردەوامی درووشمی "ژن ژیان ئازادی"یان بەرزدەکردەوە.
دواتر پەڕلەمانتاری مێردینی دەم پارتی بێریتان گونەش قسەیکرد و وتی: "بە هێز و باوەڕداری سارا و بێریتان و هەموو ئەو ژنانەی لە تێکۆشانی ئازادی ژناندا گیانیان بەخشی سڵاو لە هەموو ژنان دەکەین."
لە بەردەوامییدا گونەش ئاماژەی بەوەدا هەموو ئەو ژنانەی لە لایەن دەوڵەتی پیاوسالاراوە تیرۆرکراون شکۆیی حورمەتداری ژنانن و ئەمەی گوت: "ئەم سەردەمە سەردەمی تێکۆشانمانە. بەرمەبنای ئەم تێکۆشانە لەمڕۆدا مۆدێلێکی ژیانی لە ڕۆژئاوا بونیاد نراوە. تۆوی تێکۆشان کە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە شین بووە، لەمڕۆدا لە ڕۆژئاوا بووە بە بەرزە دارێکی گەورە."