تاژێ هەڵمەتی هاشتاگی "یاسایی لێبوردنی گشتیی بۆ داعش ڕابگرن" ڕاگەیاند
بە مەبەستی ڕێگری کردن لە جێبەجێکرنی یاسای لێبووردنی گشتی و هاوسەرگیری تەمەنی خوار یاسایایی، تاژێ هەڵمەتی هاشتاگی "یاسای لێبوردن بۆ داعش ڕابگرن" دەست پێ دەکات.
بە مەبەستی ڕێگری کردن لە جێبەجێکرنی یاسای لێبووردنی گشتی و هاوسەرگیری تەمەنی خوار یاسایایی، تاژێ هەڵمەتی هاشتاگی "یاسای لێبوردن بۆ داعش ڕابگرن" دەست پێ دەکات.
لە ٢١ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە پەرلەمانی ئێراق پرۆژە پێشنیار کراوی هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی ئێراق ژمارە ١٨٨ـی ١٩٥٩ پەسەند کرا و ئەوەش ناڕەزایەتی چالاکوانانی ژنان و کۆمەڵگەی بەدوای خۆیدا هێنا، لەگەڵ ئەوەشدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای لێبووردنی گشتیی درا، کە ڕێگە بە چەتە زیندانیکراوانی داعش دەدات ئازادبن و جارێکی دیکە دەست بە تاوانەکانیان بکەنەوە کە دەستیان بە خوێنی پێکهاتەی ئێزدی و ژنانی ئێزدی و کۆمەڵگەی ئێراقی و سووری سوورە.
لە دژی جێبەجێکرندی ئەو دوو یاساییەی پەڕلەمانی عێراق، بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر ٨:٠٠ بە دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی-تاژێ هاشتاگی "یاسای لێبووردن بۆ داعش ڕابگرن" دەستپێبکات.
ئامانج لە هەڵمەتەکەی تاژێ ڕێگریکردنە لە مەترسییەکانی دوو یاساکە، کە ڕێگە بۆ ئازادکردنی چەتەکانی داعش و هاوسەرگیری مندالانی کچ دەدات، هەر دوو یاساکە لەلایەن پەرلەمانی ئێراقەوە پەسەند کراوە و تاژێ دەیەوێت هۆشیارییەکی نێونەتەوەیی بڵاوبکاتەوە.
هاوکات بانگەواز لە سەرجەم ژنان دەکەن بەشداری ئەم هاشتاگە بکەن.
هاشتاگەکەی تاژێ بەمجۆرەیە: #StopTheAmnestyLawForISIS