لە ماوەی ساڵێکدا حەوت مامۆستای زمانی کوردی زیندانی کراون
لە ساڵی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، حەوت مامۆستای زمانی کوردی دەستگیرکراون و خراونەتە زیندانەوە.
لە ساڵی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، حەوت مامۆستای زمانی کوردی دەستگیرکراون و خراونەتە زیندانەوە.
ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە دەستگیركردنی ژمارەیەك مامۆستای كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراوەتەوە؛ لە ساڵی ڕابردوودا حەوت مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی ئێران (وەزارەتی ئیتاڵاعات)ەوە دەستگیر کراون و سەرجەمیان بە ٢٠ ساڵ و هەشت مانگ زیندانیكردن سزادران.
ئەو مامۆستایانەی دەستگیرکراون بریتن لە، سەوسەن حەسەن زادە خەڵکی بۆکان، حاجی بەرزە خەڵکی پیرانشار، مەحموود نیروومەند خەڵکی دەرگەز سەر بە خۆراسانی ڕەزەوی، ئازسد عەباسی ئەندامی ئەنجوومەنی کەلتووری کۆمەڵایەتی نۆژین و خەڵکی دێولان، سۆما محەممەدپوور و سروە محەممەدپوور لە ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی کەلتووری کۆمەڵایەتی نۆژین، سەیوان ئیبراهیمی خەڵکی کامیاران و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەری نۆژین بووە.
جێگای ئاماژەیە،پێشتر کۆمەڵەی نووسەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی دەستبەسەرکردنی مامۆستایانی کورد، عەرەب، بەلووچ و تورکی کرد.