ژمارەی گیان لەدەستدانی کرێکارانی کورد لە کاری بیناسازییدا لە هەڵکشاندایە
بە تەنها لە ساڵی ڕابردوودا ٢٧ کرێکاری کوردی خەڵکی وان کە بەهۆی قەیرانی ئابووری و بێکارییەوە کۆچی شارەکانی دیکەیان کردووە، لە کاتی کارکردندا گیانیان لە دەستداوە.
بە تەنها لە ساڵی ڕابردوودا ٢٧ کرێکاری کوردی خەڵکی وان کە بەهۆی قەیرانی ئابووری و بێکارییەوە کۆچی شارەکانی دیکەیان کردووە، لە کاتی کارکردندا گیانیان لە دەستداوە.
شەپۆلی کۆچی کرێکارانی کورد لە وان و شارەکانی دیکەی دەورووبەی بۆ گەورە شارەکانی تورکیا لە هەڵکشاندایە. وێڕای ناچاربوونی کرێکاران بە کارکردن، بەهۆی خراپی بارودۆخی کارکردن و نەبوونی ئاسایش و کۆنترۆڵی کارەوە لە هەموو کەرتەکان و بە تایبەت لە کەرتی بیناسازییدا کارەساتی دڵتەزێنی لێکەوتووەتەوە. لە ساڵانی ڕابردوودا ڕێژەی گیان لەدەستدانی کرێکارانی کوردی شارە کوردییەکان کە کۆچی گەورە شارەکانی دیکەی تورکیان کردووە، بەشێوەیەکی ترسناک زیادی کردووە.
لە یەکساڵدا ٢٧ کرێکانی خەڵکی وان گیانیان لە دەستداوە
کرێکارانی کورد بەزۆری کۆچی شارەکانی ڕۆژئاوای تورکیا دەکەن بۆ کارکردن لە کەرتەکانی بیناسازی و کۆشتووکاڵدا. لەگەڵ سەختی کارکردن و نەبوونی ئاسایشی کاری کرێکاران، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لانیکەم ٥٦ کرێکاری وان لە ڕوداوی پەیوەست بە کارکردنەوە گیانیان لەدەستداوە. لە ساڵی ٢٠٢٤ و ئەم چەند مانگەی ٢٠٢٥دا ٢٧ کرێکاری گەنجی وان لە ئەنجامی ڕووداوی پەیوەست بە کارکردنەوە گیانیان لەدەستداوە. بەشێکی زۆری هۆکاری گیان لە دەستدانی کرێکاران لە کاتی کاردندا بووە لە دروستکردنی باڵەخانەکاندا بە کەوتنە خوارەوەیان.
کارەساتی کاری بیناسازی هەمووکات بەردەوامە
بە گوێرەی داتاکانی ئەنجوومەنی تەندروستی کرێکاران و سەلامەتی پیشەیی (ISIG) لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەلانی کەمەوە ١٩٨٧ کرێکار گیانیان لەدەستداوە. بەشێکی زۆری گیان لەدەستدانی کرێکاران لە کەرتەکانی بیناسازی، کشتوکاڵ و گواستنەوەدا ڕویداوە.