لە دوو شار ڕەشبگیرییە سیاسییەکان شەرمەزار کرا
هێزە ڕەنج و دیموکراسییەکانی ئەنقەرە و فۆچیا ئۆپەراسیۆنە سیاسییە قڕکارییەکانیانی دژ بە هەدەکەیان شەرمەزار کرد.
هێزە ڕەنج و دیموکراسییەکانی ئەنقەرە و فۆچیا ئۆپەراسیۆنە سیاسییە قڕکارییەکانیانی دژ بە هەدەکەیان شەرمەزار کرد.
هیزە ڕنج و دیموکراسییەکانی ئەنقەرە، گرتن و دەستبەسەرکردنەکانی سەر کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)یان بە چالاکییەک شەرمەزار کرد. چالاکییەکە لە کۆڵانی ساکارییە ئەنجامدرا و ڕاگەیاندراوێکی شەرمەزار کردن خوێندرایەوە. لە چالاکییەکەدا پانکارتی 'ملیۆنانین، ناتوانرێت زیندانی بکرێین" بەرزکرایەوە و بە بەردەوامی درووشـی "پێکەوە لە دژی فاشیزم" و "فشار و دەستگیرکردن ناتوانن تێکمان بشكێنین" بەرزکرانەوە.
لە چالاکییەکەدا ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەکە ئەلیف تورکئۆغلو قسەیکرد و ئاماژەی بە بەردەوامی دووژمنکاری ئاکەپە کرد لە بەرانبەر هێزە کۆمەڵایەتییەکان و گوتی: "ئەم دادگایکردنانە کەمپێکی بەرفراوانە. لێرەوە بانگەوازی ئەوەدەکەین پێویستە دەستبەجێ کۆتای بەم قڕکارییە سیاسیانە بهێندرێت و هەموو هەڤاڵانمان ئازاد بکرێن."
بە هەمان ئامانج لە گۆڕەپانی دیموکراسی و ئاشتی شاری فۆچیا کودەتای قەیوم و ڕەشبگیری سیاسی شەرمەزار کرا. لە چالاکییەکەدا جەخت لەسەر بەرفروانکردنی تێکۆشان لە دژی ئۆپەراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتداری ئاکەپە کرایەوە.