لە بازڵ شەهیدانی ئازادی یاد کرانەوە
لە شاری بازڵی سویسرا بە چالاکییەک یادی ئەو کەسانە کرایەوە کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون.
لە شاری بازڵی سویسرا بە چالاکییەک یادی ئەو کەسانە کرایەوە کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون.
لە شاری بازڵی سویسرا بە چالاکییەک یادی ئەو کەسانە کرایەوە کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون. یادکردنەوەکە بە پێشەنگایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) ڕێکخرا. لە یادکردنەوەکەدا چەندین بنەماڵەی هێژای شەهیدان، هاوسەرۆکی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی سویسرا (جەدەکە-س) و ئەندامانی یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا بەشدار بوون.
لە یادکردنەوەکەدا ڕۆژنامەوان عەزیز کۆێلوئۆغلو، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار سالیحە ڤیان، ئەندامی پەیەدە هۆگر دەرباسیە، ڕۆژنامەوان عەگید ڕۆژ، مەزرا بۆتان (شرین ئاتەش) کە لە ٤ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە مەتینا شەهید بوو، زیلان گولەر (زیلان بۆتان) کە لە ٢٤ی کانوونی دووەم لە حەفتانین شەهید بوو وە دەلال بۆتان و یەک لە فەرماندەکانی یەژا ستار نەسرین بێری (یایلا قزڵکایە) کە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو، یاد کرانەوە.
یادکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی بازڵ بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستیپێکرد.
لە یادکردنەوەکەدا لەسەر ناوی کۆنگرە ستار زۆزان دێرک قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا بە قۆناغێکی گرنگدا تێپەڕدەبن و ئاماژەی بە گرنگی ڕێکخستنکاری کرد.
هەر لە یادکردنەوەکەدا لاوە عەرەبۆ خوشكی شەهید ڤیان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا لە بنەماڵەکەیاندا ٦ شەهید هەیە و ئەمەی گوت: "وەک بنەماڵەی شەهیدان لەسەر ئامانجی شەهیدانمان بەردەوام دەبین." هەرەوەها دایکە عەرەبۆ کە بەڕێگەی پەیوەندی تەلەفونییەوە بەشدار بوو ئەمەی گوت: "هێڤۆ لە تەمەنی منداڵییەوە بەشداری تێکۆشان بوو. بە شەهیدانمان سەربڵندین، سەری گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ ساغ بێت."
یادکردنەوەکە بە پیشاندانی سینەڤیزیۆنێک لەسەر خەباتی شەهیدان و بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.