دەبەپە: لە دژی هێرشەکان تێکۆشانمان چڕ دەکەینەوە
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەبەپە گوتی: "بە هێزی دیموکراسی تێکۆشانی هاوبەش دەکەین و لە دژی سیاسەتی هێرش و فشار بەرانبەر سیاسەتی دیموکراتیک، دەست لە وتنی ئاشتیی و ئازادی هەڵناگرین."
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەبەپە گوتی: "بە هێزی دیموکراسی تێکۆشانی هاوبەش دەکەین و لە دژی سیاسەتی هێرش و فشار بەرانبەر سیاسەتی دیموکراتیک، دەست لە وتنی ئاشتیی و ئازادی هەڵناگرین."
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە بەرانبەر کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) لە ئەنجامدا ٣٠ کەس بە بارمەتە گیران، ڕاگەیاندراوێکی دا.
دەبەپە لە ڕاگەیاندراوەکەی دا ئاماژەی بەوەکرد زیندانی کردنی ٣٠ کەس وێنەی ڕاستیی سیاسەتی توندوتیژییە و گوتی: "بەو هێرشانە لەسەر هەدەکە هەوڵ دەدرێت کە هیوای ژیانی هاوبەشی گەلان بشکێنرێت و ئیرادەی گەلی کورد دەستی بەسەردا بگیرێت. هەوڵدەدرێت بە سیاسەتەکانی فشار و توندوتیژی، رێگری لە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی گەلان بکرێت. وەک دەبەپە لەگەڵ هێزە دیموکراسییەکان تێکۆشانێکی هاوبەش دەکەین و لە دژی سیاسەتەکانی هێرش و فشار لە بەرانبەردا سیاسەتی دیموکراتیک، دەست لە وتنی ئاشتیی و ئازادی هەڵمگرە".