دەم پارتی: هەڤاڵانمان بە بارمەتە گیراون ئازادیان بکەن

دەم پارتی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر ئۆپراسیۆنی دژی بە هەدەکە نیشاندا کە ٣٠ کەس زیندانی کرابوون و گوتی: "هەڤاڵانمان کە بە شێوەیەکی نایاسایی بە بارمەتە گیراون ئازادیان بکەن".

دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی سەبارەی بە ئۆپراسیۆنی قڕکردن لە دژی هەدەکە ئاماژەی بەوەدا دەسەڵاتی ئاکەپە هەموو ڕۆژێک ئاستی نایاسایی، هێرشی دووژمنایەتی لە دژی هەموو هێزەکانی کۆمەڵگە و سیاسی زیاتر دەکات. ئەم ئۆپراسیۆنە کە لە دژی هەدەکە ئەنجام درا و لە نێویدا ئەندامانی (MYK) سەمیحا شاهین، محەمەد سالتۆغلۆ، ئەندامی پێشووی (MYK)، هاووتەبێژی هەدەکە ئەسەنگول دەمیریشی تێدایە ٥٠ کەس دەستبەسەرکران و ٣٠ کەسیان زیندانی کرا. لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا ١٣ کەس بە بڕیاری زیندانی کردن لە ماڵەوە و ٧ کەسیش بە مەرجی چاودێری دادگا ئازادی کران.

دادگا بەم ئۆپەراسیۆنە جارێکی دیکە نیشانی دا کە بە ناوی دەسەڵاتەوە چالاکیی سیاسی ئەنجام دەدات و هەموو ڕێسا یاساییەکان پشتگوێ دەخات. پاساوی دەستبەسەرکردن، مەرجی دادگا و زیندانی ماڵەوە پاساوی یاسایی نییە، پاساوی دەسەلاتە دەیەوێت بە فرت و فێڵ ئۆپۆزسیۆن بتوێنێتەوە. هۆکاری بنەڕەتی ئەو بانگەشانەی دەکرێت ئەوەیە کە دەڵێن ئێوە "بۆچی لە دژی دەسەڵات خۆتان بە ڕێکخستن دەکەن".

دادگا ئۆپۆزسیۆنی لە دژی دەسەڵات بەتاوانبار ناساند. هەروەها بانگەشەی ئەوەی کە هەدەکە لە هەڵبژاردندا بڕیاری 'ڕێکەوتنی شار'داوە درۆیەکی بەرچاوە. جارێکی دیکە دەڵێن کە تاوانبارکردنی 'ڕێکەوتنی شار' بە مانای ئەوە دێت کە 'لە دژی دەسەلات نابین بە یەک، تێکۆشانێکی هاوبەش ناکەین، پێکەوە هەڵوێست وەرنەگرین'. دەیانەوێت پێکەوەبوونی کورد و تورک پارچە بکەن.

بڕیاری 'ڕێککەوتنی شار' لەلایەن پارتی ئێمەوە دراوە، ئێمەش بە شانازییەوە بەرگریمان لەم بڕیارە کردووە. ئەم بڕیارە بووەتە هۆی گۆڕانکاری لە ئیدارە ناوخۆییەکان لە زۆر بواردا. بۆیە ئەم هێرشانە هێرشی تۆڵەسەندنەوەن. ئەو بانگەشانەی بەم بیرکردنەوەیە دەکرێت، تەنها دژی هەدەکە نییە، بەڵکوو هێرشێکی ئاشکرا و گشتییە لە سەر ئامانجی ژیانی یەکسان، ئازاد و هاوبەش.

بەڵام بەبیرتان دێنینەوە کە هەموو دەسەڵاتێکی سەرکوتگەر بە دەستی خۆی و بەو شێوازانە کۆتایی خۆی دەست نیشان دەکات. حکومەت بە سەپاندنی ئازار و ئەشکەنجە بەسەر کۆمەڵگادا وڵات بەرەو لەناوچوون دەبات. ئێمە ڕێگە نادەین وڵاتمان بەرەو لێواری لەناوچوون بڕوات. پارتیمان کۆتایی بەم پرۆسەیە دەهێنێت.

دیسان دەیڵێین: کۆتایی بە کەیسەکانی پیلانگێڕی دێنین. "ئەو هەڤاڵانەی بە شێوەیەکی نایاسایی زیندانتان کردووە دەستبەجێ ئازاد بکەن."