بۆ ٣٢ لە قوربانیانی فەرمانی ٢٠١٤ مەراسیم ڕێکخرا
دوێنی پزیشکی دادوەری موسڵ ناسنامەی ٣٢ لە قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ٢٠١٤ی شەنگالی ئاشکرا کرد و ڕادەستی بنەماڵەکانیانی کردەوە، کە لە کاتی جیاوازدا لە گۆڕە بەکۆمەڵکاندا دۆزرابوونەوە.
دوێنی پزیشکی دادوەری موسڵ ناسنامەی ٣٢ لە قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ٢٠١٤ی شەنگالی ئاشکرا کرد و ڕادەستی بنەماڵەکانیانی کردەوە، کە لە کاتی جیاوازدا لە گۆڕە بەکۆمەڵکاندا دۆزرابوونەوە.
بۆ یادکردنەوەی ڕوحی ٣٢ لە قوربانیانی فەرمانی سەر ئێزدییەکان لە گوندی کۆچۆی شەنگال مەراسیمێکی شایستەیی ڕێزلێنان ڕێکخرا. مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە قوربانیانی فەرمانی ٢٠١٤ی سەر کۆمەڵگەی ئێزدی دەستی پێکرد.
لە مەراسیمەکەدا ئەنجوومەنی ڕوحانی ئێزدییەکان، نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان، بەڕێوەبەرانی ئیداری خۆسەری شەنگال، تاژێ، فەرماندەی سەربازی چەندان هاوڵاتی ئامادەبوون.
لە مەراسیمەکەدا بەڕێوەبەری پزیشکی دادوەری بەغداد، د. زێد عەلی عەباس قسەیکرد و هاوخەمی خۆی بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی دەربڕی و دەسنیشانی کرد بۆ دڵنیابوونەوە و دیاریکردنی ناسنامەی قوربانیان فەرمانی ٢٠١٤ی سەر کۆمەڵگەی ئێزدی کارێکی زۆر دەکەن.
دواتر لەسەر ناوی قوربانیان ڕۆزیتا حەجی کە ماوەیەک دیلی دەستی چەتەکانی داعش بووە، قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا لە کاتێکدا پێشوازی لە هێنانەوەی ڕوفاتی قوربانیان دەکەن حکومەتی عێراقی بڕیاری لێبووردنی گشتی بۆ چەتەکانی داعش دەرکردووە.
ڕۆزیدا بڕیارەکەی پەڕلەمانی عێراقی بە توندی شەرمەزار کرد و ئەمەی گوت: "کۆمەڵگەمان لە لایەن دەوڵەت و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانەوە پشتگوێ خراوون. هێرش و هەڕەشەی فەرمان بەردەوامە. زیاد لە ٤٠ گۆڕی بە کۆمەڵ هێشتا هەڵنەدراونتەوە. چەندان بنەماڵەمان لە جێگەکانی دیکە لە ئاوارەییدان. کەچی حکومەتی عێراقی ئەم ڕاستیانەیی پشتگوێ خست و بڕیارێکی لەو شێوەیەی دەرچواندووە. دووبارە بڕیاری لێبووردنی گشتی شەرمەزار دەکەین."
لە دوای قسەکان سینەڤیزیونێک لەسەر قوربانیان نمایشکرا.