یەژەکە-ئە لە ئەڵمانیا پێنجەمین کۆنگرەیی خۆی ئەنجامدا

ڕێکخراوی چەتری ژنانی ئەڵمانیا (یەژەکە-ئە) بە بەشداریی ئەنجوومەن، دەستە و کۆمیتەی ئامادەکار لە پێنج هەرێم و هەشت ئەیالەت، پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لە دارمشتادی ئەڵمانیا ئەنجام دا.

کۆنگرەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد و دواتر دیوانی کۆنگرە هەڵبژێدرا. ڕاپۆرتی ساڵ خوێندرایەوە و پاشان هەڵسەنگاندنیان بۆی کرد. لە کۆنگرەکەدا سینەفزیۆنێک لەسەر ڕێپێوان و گردبوونەوەکان کە لە چوارچێوەی کامپەینی " ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" کە لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنانی ئەڵمانیا ئەنجام درابوو، نمایش کرا.

ئەندامی تەژەکە-ئە، مەدیا بۆتان لە وتەکانیدا هەڵسەنگاندنی بۆ بارودۆخەکە کرد و سەرنجی خستەسەر گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. مەدیا بۆتان ئاماژەی بەوەدا لەناوچەکەدا ستاتۆکانی پێشتر ڕووخێندراون و دیزانیکردنەوەیەکی نوێ دەستی پێکراوە و وتی: "دیزاینکردنەوەی ناوچەکە بەپێی نەتەوە دەوڵەتەکان نابێت بەڵکو بەپێی گەلان دەبێت."

مەدیا بۆتان لە قسەکانیدا ئاماژەی بە گرنگی تێکۆشانی ژنان دا و وتی: "دەبێت ئەمساڵ بکەینە ساڵی ئازادی ڕێبەرێتی. دەبێت زیاتر خۆمان بە ڕێکخستن بکەین و تێکۆشان بەرفراوانتر بکەینەوە. ئەگەر وەک ژنان ڕۆڵی خۆمان بگێڕین، ئەوا دەکرێت ئەمساڵ بکرێتە ساڵی پێشکەوتنی مەزن."

لە بەردەوامی کۆنگرەکەدا گفتوگۆ لەسەر بە ڕێکخستن بوونی ژنان کرا. هەروەها بڕیاردرا کە خەباتی دەستەکان لەمەبەدوا بەرفراوانتر بکرێتەوە.

کۆنگرە بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" بە کۆتا هات.